بەشی کوردستان- هەڵمەتی نۆژەن کردنەوەی حەمامی مێژووییی #قەلەندەر#ی شاری #سەقز# بە مەبەستی بووژاندنەوە ئه و ئاسەوارە مێژوویییە لە حاڵی ئەنجام دایە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەمید گەلالیپوور سەرۆکی میرات فەرهەنگیی شاری سەقز سەرەڕای دەربڕینی ئه و هەواڵە وتی: حەمامی قەلەندەری سەقز بینایێکی کۆنی ئه و شارەیە کە لە گوندی قەلەندەردا ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو بەشێکی ڕووخاوە و خەساری بەرکەوتووە.
ناوبراو درێژەی پێدا: ئێستا گوژمەیێکی 115 ملیۆن تمەنی لەلایەن ئیدارەی میرات فەرهەنگییەوە بۆ چێکردنەوە و نۆژەن کردنەوەی ئه و ئاسەوارە مێژووییە تەرخان کراوە و مامۆستا یەدوڵڵا بێنیاز سەرقاڵی نۆژەن کردنەوەی حەمامەکەیە.
مێژووی حەمامی قەلەندەر دەگەڕێتەوە بۆ دوایین ساڵەکانی حکوومەتی #قاجار#ەکان لە ئێران و لەلایەن بنەماڵەی فەیزوڵڵابەیگییەوە چێ کراوە. بەشە سەرەکییەکانی ئه و حەمامە بریتین لە؛ سەرسەرای چوونە ژوورەوە، بێنە، سەربێنە، گەرمخانە، توالێت، خەلوەتی و خەزێنە.[1]