بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆ و پۆلیسی هەولێر ئامارەکانی رۆژانی جەژنیان راگەیاند
📊 Anket ve istatistik
دواڕۆژ، هانا چۆمانی
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆ و پۆلیسی
هەولێرهەولێر ئامارەکانی رۆژانی جەژنیان راگەیاند و تیایدا لەماوەی چوار ڕۆژی
جەژنی قوربانجەژنی قورباندا دوو حاڵەتی کوشتن و پێنج حاڵەتی شەڕ هەبوون، هەروەها بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە 29 کەس بریندارن و پێنج کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە ئەمڕٶ چوارشەممە 6ی ئەیلول بۆ هەریەک لە هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیس و فازڵ حاجی وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆ رێکخرا، هێمایان بۆ ئەوەکرد، ئامارەکانی رۆژانی جەژنی قوربانی ئەمساڵ بەراوارد بە ساڵانی رابردوو کەمتربووە لەگەڵ ئەوەی هاتنی رێژەی زۆری گەشتیاران بەئۆتۆمبێلی خۆیان بووە و پلانەکانیشیان سەرکەوتوو بووە.
هۆگر عزیز لەکۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا ئەوەی خستەڕوو ئەو گەشتیارانەی رویان لە شاری هەولێر کردوە زیاتر لە 90 هەزار کەس بوون قەرەباڵغی زۆر دروستبوو، بەڵام هیچ کێشەیەکی وا دروست نەبوو کە سەرچاوەکەی گەشتیاران بن بەڵکو لەماوەی رۆژانی جەژندا تەنیا 5 حاڵەتی شەڕ و 2 حاڵەتی کوشتن هەبوون.
هۆگر عەزیز وتیشی حاڵەتەکانی شەڕکردن کوژراوێکی لێکەوتۆتەوە کوژراوەکەی تریش بەهۆی توندوتیژی خێزانی بووە.
هەر لەکۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا، فازڵ حاجی وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، لەماوەی رۆژانی جەژندا 5 رووداو رویانداوە کە زیاتر رووداوەکان لە شەودا بوون کە 3 رووداو لەشەودا و 2یان لە رۆژدا و بەهۆیەوە 5 حاڵەتی مردن و 29 حاڵەتی برینداربوونی لێکەوتەوە.
فازڵ حاجی ئەوەشی خستەڕوو لە رووداوەکاندا تەنیا 12 کەسیان خەڵکی هەرێمی کوردستان بوون ئەوانی تر خەڵکی دەرەوەی هەرێم بوون، بەتەنیا لە رووداوێکدا مینی پاسی گەشتیاران لەسەر رێگەی مەسیف وەرگەڕا و بەهۆیەوە 13 کەس برینداربوون.
هەر لەکۆنگرە رژنامەوانییە هاوبەشەکەدا ئاماژە بەوەدرا، بەراورد بە ساڵی رابردوو رێژەی رووداوەکان کەمتربووە لەکاتێکدا گەشتیاران بە ئۆتۆمبێلی خۆیان هاتبوونە هەرێمی کوردستان.
[1]
06-09-2017
⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini
tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!