نامەی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران - ژنێڤ بۆ عاسمە جەهانگیر
📝 بەلگەنامە
بەڕێز خاتوو:
وەک لە ئاژانسە هەواڵنێرە نێونەتەوەیەکانی وەک واشنگتۆن پۆست، B.B.C و ڕووداودا هاتووە، لە ڕۆژی دووشەممە 4ی سێپتامبر، هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران 2 هاووڵاتی دیکەی کوردیان لە شاری
بانەبانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوشت.
بە دوای ئه و ڕووداوەدا، هاووڵاتیانی خەڵکی بانە، لە ڕۆژی سێشەممە، خۆپیشاندانێکی هێمنانەیان بە نیشانەی پرۆتستۆ کردنی کوشتنی
کۆڵبەرکۆڵبەران و هەروەها داواکاری دادگایی کردنی بکوژەکان ئەنجام دا. بەڵام بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی بە شێوەیەکی توندوتیژ ڕووبەڕووی خۆپیشاندەران بوونەوە و لە ئاکامدا زیاتر لە 10 کەس بریندار و بە دەیان کەس گیران.
ئێمە خوازیارین لە ڕیپۆرتێری نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ئێران، هاوتەریب لە گەڵ ڕیپۆرتێرەکانی دیکەی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشدا، بە توندی سەرکوتی خۆپیشاندەران و کوشتنی کۆڵبەران مەحکووم بکەن و داوا بکەن لە کۆماری ئیسلامیی، کۆتایی بە کوشتنی ناڕەوای هاووڵاتیان کورد بهێنێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئێران -ژنێڤ
ژنێڤ، نەتەوەیەکگرتووەکان، 06-09-2017
⚠️ ئەڤ بابەت ب زمانا (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!