شەڕڤانان کۆلێژی زانستەکانی ڕەقەیان ڕزگار کرد
باکووری کوردستان
-
ئایهان بیلگەنئایهان بیلگەن، وتەبێژی گشتیی پارتی دیموکراتی گەلان -
هەدەپەهەدەپە، ئازاد کرا.
[3]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- ئەمڕۆ نزیکەی 400 نووسەر و هونەرمەند و چالاکوانی مەدەنی و سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستان لە باشووری کوردستان و دەرەوەی وڵات، بانگەوازێکیان بۆ کوردانی چوارپارچە و نەتەوە زوڵملێکراوەکانی ئێران و جیهان کرد بۆ ئەوەی کردەوەی دژە مرۆییەکانی ئێران مەحکوم و ئیدانەی بکەن.
[3]
- بەپێی زۆرێک لە سەرچاوەکان، ژمارەیەک لە خۆپیشاندەرانی دوێنێی
سنەسنە بۆ پشتگیریی راپەڕینی شاری
بانەبانە دەستگیرکراون.
[4]
باشووری کوردستان
- شەوی رابردوو شەش خوکوژی
داعشداعش پلانیان دانابوو هێرش بکەنە سەر سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە لەمیحوەری حەردان، بەڵام لەلایەن پێشمەرگەوە شکست بە هێرشەکەیان هێنرا، فەرماندەیەکی پێشمەرگەش دەڵێت دوو خۆکوژیان دەستگیرکراون و چواری دیکەیان خۆیان تەقاندووەتەوە.
[1]
- عالیە نسەیف، پەرلەمانتاری عێراقی لە ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا لەبەیاننامەیەکدا دەڵێت: هەر کوردێک پله و پۆستی لەحکومەتی عێراقدایه و لایەنگری
ریفراندۆمریفراندۆمە، پێویستە لەپۆستەکەی درووبخرێتەوە، چونکە ناکرێت کەسێکی جوداخواز لەحکومەت موچە و دەرماڵە وەرگرێت و بەشداری دروستکردنی بڕیاری عێراقیش بکات، چونکە مانەوەی ئەم کەسانە بە کەم سەیرکردن و کەمکردنەوەی سەروەری عێراقە.
[1]
- پارێزگای
سلێمانیسلێمانی ئاگادارییەک لەبارەی بەڕێوەچوونی کەرنەڤاڵێک لەشارەکە بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیێنێت ئەم چالاکییە مەدەنی و سیاسییەی بڕیارە لە یاریگای سلێمانی بەناوی (کەرنەڤاڵی
نەخێر لە ئێستادانەخێر لە ئێستادا بۆ ریفراندۆم) ئەنجام بدرێت، هیچ مۆڵەتێکی یاسایی وەرنەگرتووە.
[2]
- وەفدێکی
یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیەکێتی نیشتیمانی کوردستان، سەردانی مەکۆی سەرەکی
بزوتنەوەی گۆڕانبزوتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی کردوو، و تیایدا راسپاردەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان و هەوڵەکانی یەکێتی بۆ نێوەندگیری لە نێوان لایەنە ناکۆکەکان، دایە بزوتنەوەی گۆران.
[4]
- لە شارەدێی
ئاغجەلەرئاغجەلەری سەر بە شارۆچکەی
چەمچەماڵچەمچەماڵ ئۆفیسی
کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسیکۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی داخرا، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاغجەلەر دەڵێت، بەڕێوەبەری شارەدێ سەر بە
کۆمەڵی ئیسلامیکۆمەڵی ئیسلامییە و رێگرە لەبەردەم کاروباری ئەواندا، بەڕێوەبەری شارەدێش ئەوە رەتدەکاتەوە.
[2]
- کەمپنی (بەخوێن بەڵێ) بۆ ریفراندۆم راگەیەندرا.
[4]
- لە گوندی خەرائیج لە باکووری
تەلەعفەرتەلەعفەر، شەش چەکداری داعش دەکەونە بۆسەیەکی پێشمەرگە، ئەفسەرێکی پێشمەرگەش دەڵێت، هیچیان دەربازیان نەبووە.
[2]
- شانەی راگەیاندنی جەنگیی عێراق رایگەیاند یەکەم گورزی ئاسمانیان لەدژی چەکدارانی داعش لە شارۆچکەی
حەویجەحەویجەی سەر بە پارێزگای
کەرکوککەرکوک وەشاندووە.
[2]
رۆژئاوای کوردستان
- شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات، کۆلێژی زانستەکان-ی سەر بە زانکۆی فرات-یان لە رۆژهەڵاتی ڕەقە ڕزگار کرد.
[3]
🔞 تێبینی: ئەم تۆمارە هەندێک وێنە یان فیلمی لەگەڵ پەیوەستکراوە کە لەوانەیە ببێتە هۆی تێکدانی باری دەروونیتان. تکایە ئاگاداربە..
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان