بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: پێشمەرگەنامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 29-03 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆29-03-2020
📆28-03-2020
📆27-03-2020
📆26-03-2020
📆25-03-2020
📆24-03-2020
📆23-03-2020
📂 زۆرتر ...
📅29 March
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,747) پەڕتووک||
📅 27-03-2020 - 14یەمین رۆژی قەدەغەکردنی هاتووچۆ لە باشوور و 1ەمین لە رۆژهەڵات
باکووری کوردستان
- لە گوندی کۆزان سەر بە شارۆچکەی سوور لە ئامەد، گوتاربێژی مزگەوتی گوندەکە لەڕێگەی بڵندگۆوە بە زمانی کوردی هۆشداری دەدات و رێنمایی هاونیشتمانیانی نیشتەجێی گوندەکە دەکات کە چۆن خۆیان بپارێزن لە کۆرۆنا.[1]
- گۆڕستانی حەسەن بەگی ئێزدی کە مێژووەکەی بۆ 300 ساڵ دەگەڕێتەوە و لە گەڕەکی مەزرە مهۆکی هەرێمی باگۆکی ناوچەی نسێبینی مێردینە و ناوچەیەکە کە ئێدیانی لێدەژین، وێرانکرا. بەردی گۆڕستانەکە و کێلی قەبری ئەو کەسانەی کە کۆچی دواییان کردووە شکێنران و هەندێک لە سمبوڵی ئێزدیانیان پارچە کرد
📅 27-03-2020 - 14یەمین رۆژی قەدەغەکردنی هاتووچۆ لە باشوور و 1ەمین لە رۆژهەڵات
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
دنیا لە خەمی کارەساتی کۆڕۆنایە و سوپای تورکیا سنووری برادۆست لە پارێزگای هەولێر تۆپباران دەکات
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ مەعسوم قورقماز (عەگید) - مەعسوم کۆرکماز
ماعسووم کۆرکماز (عەگید) لە شوباتی 1956، لە گوندی گولی زەریایێی سەر بە شارۆچکەی فارقینی شاری ئامەدی باکوری کوردستان لە دایک بووە، چوارەمین منداڵی خێزانەکەیان بوو، ساڵی 1970 بە هۆی کاری باوکیان ناچار بوون باربکەن بۆ شاری ئێلح (باتمان) باوکیان کاری ئۆتێلی کردووە.
عەگید رۆژی 15-08-1984 یەکەم گوللەی دژی داگیرکەری تورک تەقاند و بەو شێوەیە شەڕی گەریللایی پەکەکە لە دژی تورک دەستیپێکرد.
عەگید لە ساڵی 1986دا لە چیای گابار لەشەڕێکدا شەهید دەبێت.
هەروەها برایەکی عەگید بەناوی فەیسەل کۆرکماز هاوکات گەریلا
✌️ مەعسوم قورقماز (عەگید) - مەعسوم کۆرکماز
🏷️ پۆل: شەهیدان
مەعسوم قورقماز (عەگید)
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ محەمەد جەمیل بەندی ئەحمەد فورقانی رۆژبەیانی - مەلا جەمیل رۆژبەیانی
نوسەر و رۆژنامەنوسی کورد، مەلا محەمەد جەمیل بەندی کوڕی مەلا ئەحمەدی فورقانی رۆژبەیانی، لە گوندێکی ناوچەی قەرە حەسەن لە لیوای کەرکوک لە ساڵی 1913 لەداییک بووە، لە تەمەنی 4 سالان بوە دەستی کردوە بە قورئان خوێندن لەلای دایکی زەهرا کچی حسێن محەمەد سەلمان رۆژبەیانی و داویی لە سەر دەستی ملا عەبدوڵڵا کوری مەلا رەحيم جرستانی قورئانی ختم کردوە لە ساڵی 1919 کە تەمەنی 6 سالان بوە دواتر دەچێتە گوندی (باداوە) لەلای ملا سەید عەبدولوەهاب فێرە نوسین دەبێت و دوای هاتنەوەی مەلیک مەحمود و بوونی بە مەلیکی کوردستان
✌️ محەمەد جەمیل بەندی ئەحمەد فورقانی رۆژبەیانی - مەلا جەمیل رۆژبەیانی
🏷️ پۆل: شەهیدان
محەمەد جەمیل بەندی ئەحمەد فورقانی رۆژبەیانی - مەلا جەمیل رۆژبەیانی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 سەروەت سەوز
ساڵی 1954 لە شاری سلێمانی لەدایک بووە. لەماوەی خوێندنی ناوەندیدا بەشداری چەندین پێشانگەی چالاکی قوتابخانەی کردووە. ساڵی 1970 لە پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی بەغدا وەرگیراوە. لەوێ بەشی گرافیکی بەپلەی بەرز تەواو کردووە. پاشان بۆ ماوەی دوو ساڵ دەچێتە ئەورووپا و دیسان دەگەڕێتەوە کوردستان.
یەکەمین پێشانگەی لە زانکۆی سلێمانی بەهاوبەشی ساڵی 1976 کردۆتەوە. دوای ئەوەچەندین پێشانگەی لەشارەکانی سلێمانی، هەولێر، دهۆک، بەغدا و شارەکانی دیکەی عیراق کردۆتەوە.
ساڵی 1992 لەگەڵ هونەرمەند نامیق عەلی قادر پێشانگەیە
👫 سەروەت سەوز
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
سەروەت سەوز
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
بەردەوام دەستەکانم دەشۆم؛ تا بتوانم تێکەڵی کەس نابم و لە ماڵەوە دەمێنمەوە؛ دەمامک و دەستەوانە بەکاردێنم.. ئەمە بۆ خۆم و بۆ پارێزگاریی خۆشەویستانم دەکەم..
📊 بابەت 371,566 | وێنە 58,046 | پەڕتووک PDF 10,747 | فایلی پەیوەندیدار 40,027 | 📼 ڤیدیۆ 165 | 🗄 سەرچاوەکان 13,980 |
📖 بۆچی پاڵپشتانی بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستان کەمن؟ | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️
بۆچی پاڵپشتانی بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستان کەمن؟
📖 کورتەباس

بە گوێرەی نووسراوی فڕانس 24، سەرکردەکانی هەرێمی کوردستانهەرێمی کوردستان خوازیاری بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی لە ڕۆژی 25ی سێپتێمبێری 2017 بوون بەڵام دەسەڵاتە ناوچەیی و جیهانییەکان یەکدەنگ بوون لە دژایەتیی ئه و پرسەدا و لە کۆمەڵگای کوردی هەرێمی کوردستانیش ژمارەیێک ناڕازی هەیە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسعوود بارزانیمەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆژی 7ی جوونی 2017 ڕای­گەیاند: لە دانیشتنەکەی خۆی لەگەڵ ژمارەیێک حزبی کوردستانی ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی 25ی سێپتێمبێری 2017 گشتپرسیی سەربەخۆیی بەڕێوە بچێت.
ماڵپەڕی فڕانس 24 لە ڕاپۆرتێکدا نووسیی زۆرینەی ئه و بەرپرسە بیانییانەی سەردانی بەغدا و هەرێمیان کردووە داوایان لە سەرکردە کوردەکان کردووە له و داوایەی خۆیان پاشگەز ببنەوە و ڕیفراندۆم بۆ کاتێکی دیکە دوابخەن لە بەر ئەوەی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئێستاکە نالەبارە و شەڕی داعش لە عێراق کۆتاییی پێنەهاتووە.
فڕانس 24 لە درێژەدا نووسیویەتی: کوردستان ئێگزیت یان چوونەدەرەوەی کوردستانی عێراق لە هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی ناوەندی کارەساتی لێدەکەوێتەوە. سەرەڕای ئەوەش بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆم پاڵپشتیی کەمی لەگەڵە چوونکە بە وتەی ئه و میدیایە دەسەڵاتی ناوچەکە و جیهان دراوسێکانی هەرێمی کوردستان هەروەهاش ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپی هاوڕا نیین لەگەڵ بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆم لەم کاتەی ئێستاکەدا. سەرەڕای ئەوەش لە نێوخۆی هەرێمی کوردستان هەندێک ناڕازین کە لەم دۆخەی ئێستاکەی هەرێمدا ڕێفراندۆم بەڕێوە بچێت.
بە گوێرەی نووسراوی فڕانس 24 پێشمەرگە وەکوو ئامێرێک لە شەڕی دژ بە داعشدا بەکارهێنراوە و زۆرینەی بەرپرسە کوردەکان لەسەر ئه و بڕوایەن بەڕێوە بردنی ڕیفراندۆم دەبێتە هۆی بەهێزتربوونی کارتی گوشاری بارزانی دژ بە بەغدا، تەنانەت زۆر لایەن قەناعەتیان بەوە هێناوه هەرێمی کوردستان –کە نەیتوانیوە دژایەتییە نێو دەوڵەتییەکان هەمبەر ڕیفراندۆم پێشبینی بکات- پاروویێکی گەورەی ناوە. ‌
بە گوێرەی ئه و ڕاپۆرتە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی تەنگژەی زۆری لێدەکەوێتەوە چوونکە لە بەر پشێوەی ناوچەکە و بەتایبەت لە 600 کیلۆمەتر سنووری هاوبەشی عێراق و سووریا کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەیەوێت یەکپارچەییی خاکی عێراق بپارێزێت و حەزیش ناکات بشێوەیێکی تر پاش دابەشبوونی وڵاتێک سەرهەڵبدات. هۆکارێکی تر بۆ سەرهەڵدانی تەنگژە پاش ڕیفراندۆم ئەوەیە بڕیارە گشتپرسی لە ناوچە جێناکۆکییەکانی عێراقدا بەڕێوەبچێت. لەم نێوانەدا کەرکووک بە بۆنەی نەوتەکەیەوە کە هەم هەرێم و هەم بەغدا شەڕی لەسەر دەکەن لە ناوەندی ئه و ململانێیەدایە.
فڕانس 24 لە کۆتاییدا نووسیویەتی: بە ڕای ژمارەیێک لە شرۆڤەکاران و دیپلۆماتەکان ئەگەری بەدواخستنی ڕیفراندۆم هەیە بەڵام دەبێت لە بەرانبەردا زەمانەتێکی فەرمی لە لایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە هەبێت کە ئاکامی ڕیفراندۆمێکی تر لە داهاتوودا قبووڵ بکرێت و داوای کوردەکانیش لە لایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە بە ڕەوا بزانرێت. [1]
10-09-2017

🗄 سەرچاوەکان
[1]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردپرێس - 10-09-2017

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 10-09-2017
📙 پەڕتووک - کوورتەباس📜 راپۆرت
📙 پەڕتووک - کوورتەباس☀️ دۆزی کورد
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 95% ✔️
95%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
95%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (ئەڤین ئیبراهیم فەتاح)ەوە لە: Sep 10 2017 4:18PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Sep 10 2017 6:18PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Sep 10 2017 6:18PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,976 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
بۆچی پاڵپشتانی بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستان کەمن؟
📖 کورتەباس

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️10-09-2017
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.03
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,203 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574