سکرتاریەتی ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم لە راگەیەندراوێکدا حەوت داواکاریی ئاراستەی هاوڵاتیان کرد.
📝 بەڵگەنامەکان
سکرتاریەتی ئەنجومەنی باڵای
رێفراندۆمرێفراندۆم لە راگەیەندراوێکدا و بە مەبەستی زیاتر رێکخستنەوەی هەڵمەتی بانگەشەی رێفراندۆم، و پابەندبوون بە بەها نیشتیمانییەکان و رێکارە یاساییەکان، داوا لە هاوڵاتیانی کوردستان دەکات لە کاتی بانگەشەی رێفراندۆم رەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەن.
1. دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی هێما و ئاڵا و رەمزی هەر لایەنێک یان وڵاتێک جگە لە ئاڵای کوردستان.
2. دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی ناو و وێنەی سیمبۆل و سەرکردەکان وەکو پروپاگندە یان بانگەشەی رێفراندۆم
3. دوورکەوتنەوە لە بێرێزی کردن یان هێرش کردنە سەر سەرکردە و ئالا و سیمبولی هەر لایەنێک یان ولاتێک
4. پاراستنی ئارامی شار و شارۆچکەکان، و پاراستنی موڵکی گشتی.
5. پاراستنی ئارامی هاوڵاتیان.
6. هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکان و پۆلیس و فەرمانگە حکومییەکان.
7. جەخت دەکەینەوە لەسەر ئازادی رادەربڕین و رێگەدان بە ئەنجامدانی چاڵاکی و هەڵمەت و بانگەشەی رێفراندۆم بە ئازادی و بە شێوەیەکی شارستانی و ئاشتیانە، و بەپێی یاسا و رێنماییە کارپێکراوەکانی هەرێمی کوردستان، و رێنماییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەلبژاردن و راپرسی.
13-09-2017