رەنگ نیيە بە #عەرەب# بڵێی مەرحەبا
ئيديۆمێکە بەکار دەهێنرێت بۆ کەسێک کە جاڕس و داواکاری زۆر بێت و چيڕيش بێت بۆ بەدەستهێنانی داواکارييەکانی، ديارە کورد هاوسنور و تێکەڵاو بووە لەگەڵ نەتەوەی عەرەب بۆيە درکيان به و خاسيەتە کردووە و لە نێو خۆياندا بە هەموو ئه و کەسانە دەڵێت کە خاسيەتی چيڕيان هەبێت بۆ داواکارييەکان تا دەگاتە حاڵەتی جاڕس بوون.[1]