چیرۆکێکی ناخهەژێنی کچانی ئێزیدی ئاشکرابوو، پشکنینی پاکیزەییان بۆ کراوە
📖 کورتەباس
گەر ماوەی چەندین ساڵی دیکەش تێبپەڕێت بەسەر ڕووداوەکانی قەزای شەنگال و هێرشی
داعشداعش لەو ناوچانەدا هێشتا چیرۆکی ڕفاندنی کچانی ئەو ناوچەیە تەواو نابێت.
یەکێکی دیکە لەو چیرۆکانەی کچانی
ئێزیدیئێزیدی ژێر دەستی داعش تازە ئاشکرای دەکەن ئەوەیە کە پشکنینی پاکیزەییان لە ڕەققەی سوریا بۆ ئەنجامدراوە.
بەشێک لەو کچە ئێزیادیانەی لە لایەن داعشەوە ڕفێنراون براونەتە شاری ڕەققە و کڕین و فرۆشتنیان پێوە کراوە.
نور هدی هاوسەری یەکێک لە چەکدارەکانی داش لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵی(الان)ی عەرەبی، چەندین نهێنی نوێ ئاشکرا دەکات و ڕایدەگەیەنێت، بەشێک لەو کچە ئێزیدیانەی لە لایەن داعشەوە ڕفێنراون پێش کڕینیان لە لایەن چەکدارەکانەوە پشکنینی پاکیزەییان بۆ کراوە.
باسی لەوەشکرد، لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بە تایبەت تێلیگرام، کچەکان نمایشکراون و نرخیان لەسەردانراوە، بە شێوەیەک ئەوەی جوان بووایە نرخی زیادتر دەبوو بە شێوەیەک دەگەیشتە 30 هەزار دۆلار.
[1]