سلێمانی: دژی بڕیارێکی پەرلەمانی عێراق خۆپیشاندانێک بەڕێوەچوو
باکووری کوردستان
- ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-
هەپەگەهەپەگە کوژرانی دوو سەربازی تورکی لە
بەدلیسبەدلیس ڕاگەیاند و ئەوەشی خستەڕوو کە لە
مێردینمێردین زەبری قورس لە سوپای تورک دراوە.
[4]
باشووری کوردستان
- ئەنجومەنی پارێزگای
کەرکوککەرکوک بەزۆرینەی دەنگ بڕیارێکی پەرلەمانی عێراقی رەتکردەوە بۆ دوورخستنەوەی
نەجمەدین کەریمنەجمەدین کەریم پارێزگاری شارەکە.
[1]
-
مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی، لە ئاهەنگی بانگەشەی ریفراندۆم لە
سۆرانسۆران رایگەیاند، تادوو سێ رۆژی دیکە چاوەڕێ دەکەن، بۆ ئەوەی ئەو بەدیلەی چاوەڕێی دەکەن، بۆ دواخستنی ریفراندۆم پێشکەشیان بکرێت.
[3]
- فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان
رابون مەعروفرابون مەعروف لە ئەندامێتی فراکسیۆنەکەی دوردەخاتەوە.
[1]
- ناوەندی سەربەخۆیی کوردستان، دژی بڕیاری پەرلەمانی عێراق بۆ ئەنجامنەدانی
ڕیفراندۆمڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان، لە بەردەم نووسینگەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە شاری
سلێمانیسلێمانی خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا.
[2]
- جەبار لعێبی، وەزیری
نەوتنەوتی عێراق لە پەراوێزی کۆنفرانسی وزە لە ئیمارات، لە دیدارێکدا لەگەڵ کەناڵی (CNBC ARABIA) ئەمڕۆ رایگەیاند، ئامادەن لەگەڵ هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی دۆسیەی نەوت دانوستان دەستپێبکەن.
[2]
- رابوون مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی جوڵانەوەی نەخێر، سەبارەت بەبڕیاری دورخستنەوەی لە
بزوتنەوەی گۆڕانبزوتنەوەی گۆڕان، دەڵێت، گەلەکۆمەکێی لێکراوە، و نەی ویستووە گۆڕان جێبهێڵێت.
[3]
- نۆ حیزبی تورکمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا داوایان لە هێزە ئەمنییەکانی کەرکوک و حەشدی شەعبیی تورکمانی و حکومەتی عێراقی کرد بارەگای حزبە تورکمانییەکان لە شارەکە بپارێزن.
[1]
رۆژئاوای کوردستان
- شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی دێرەزۆر لە میحوەری ئەبو فاس لە هەڵمەتی گەردەلولی جزیرەدا سێ کیلۆمەتر لە سنوری دێرەزۆر پێشڕەوییان کرد.
[4]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان