گۆڕان رابوون مەعرووف دەردەکات
رابوون مەعروفرابوون مەعروف، پەرلەمانتار و هەڵسوڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان کە بووەتە گوتەبێژی جووڵانەوەی نەخێر لەئێستادا بۆ گشتپرسی، لە ئەندامێتی و فراکسیۆنی گۆڕان دوورخرایەوە.
بێستوون فایەقبێستوون فایەق، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: رابوون مەعروف بە فەرمانی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان لە ئەندامێتی و فراکسیۆنی گۆڕان دوورخراوەتەوە.
رابوون مەعروف لە هەڵبژاردنی 21-9-2013 دا بۆ خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان هەڵبژێردرا، لە
08-08-201708-08-2017 ەشەوە لەگەڵ راگەیاندنی جووڵانەوەی نەخێر لەئێستادا بۆ گشتپرسی، بەبێ پرس و راوێژکردن بە بزووتنەوەی گۆڕان چووە پاڵ جووڵانەوەکە و بووە گوتەبێژ.
هاوکات رابوون مەعروف بە رووداوی راگەیاند: بەهۆی بوونم لەنێو جووڵانەوەی نەخێر لەئێستادا بە فەرمانی خانەی راپەڕاندن لە گۆڕان دوورخراومەتەوە. بەمزووانەش روونکردنەوەم دەبێت.
هەرچەندە بزووتنەوەی گۆڕان لەگەڵ ئەنجامدانی گشتپرسی نییە لە 25 ی ئەیلوولدا و چەندجارێک بەفەرمی داوای دواخستنی کردووە، بەڵام دژایەتی پرۆسەکەش ناکات.
ئەمە یەکەم پەرلەمانتار نییە بەهۆی پشتگیریکردن لە جووڵانەوەی نەخێر لەئێستادا لە حیزبەکەی دووردەخرێتەوە، پێشتریش یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر هەمان هەڵوێست
فەرهاد سەنگاویفەرهاد سەنگاوی لە فراکسیۆنی سەوز و ئەندامییەتی یەکێتی دوورخستبووەوە.
[1]
19-09-2017