20-09-2017
باکووری کوردستان
-
هەپەگەهەپەگە ڕایگەیاند: لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید بەدران گوندیکرامۆ و شەهید نالین مووشدا، دوێنێ کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ هێزەکانمان دژی سوپای تورک چالاکییەکیان ئەنجامدا لە دەوروبەری
جولەمێرگجولەمێرگ، لەو چالاکییەدا سەربازێکی تورک کوژرا.
[3]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لە یازدەیەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی مۆسیقای جەوان کە لە شاری تارانی پایتەختی ئێران سازکرا، هونەرمەندانی شاری
بۆکانبۆکان-ی خۆرهەڵاتی کوردستان ئاستێکی بەرچاویان تۆمارکرد و پێنج پلەی یەکەمینی چالاکیەکانی فێستیڤاڵەکەیان مسۆگەرکرد.
[4]
باشووری کوردستان
- شەوی رابردوو فڕۆکەکانی تورکیا بۆردوومانی سنووری باکوور و باشووری کوردستانیان کرد و لە ئەنجامدا 7 هاونیشتمانی لە گوندێکی سەر بە شارەدێی
شیلادزێشیلادزێی سەر به شارۆچکەی
ئامێدیئامێدی گیانیان لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش بێسەروشوێنە.
[2]
-
مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی سەردانی
سلێمانیسلێمانیی کرد و لەگەڵ
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدهێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و
فوئاد مەعسومفوئاد مەعسوم و
کۆسرەت رەسوڵکۆسرەت رەسوڵ کۆبووە و پرسی
ریفراندۆمریفراندۆمیان تاووتۆکرد.
[1]
- مەسعود بارزانی لە یاریگای سلێمانی وتارێکی لەنێو دەیان هەزار هەواداری بەڵێ بۆ ریفراندۆم دا.
[1]
- وتەبێژی حکومەتی روسیا رایدەگەیەنێت، کریملن پشتیوانی یەکپارچەیی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات، دەشڵێت له ئێستادا نایانەوێت قسە لەسەر ئەوه بکەن ئایا ئەنجامی ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان قبووڵدەکەن یاخود نا.
[1]
- سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت شاری سلێمانی هەمیشە پێشەنگ بووە لە راپەرین و بەرخۆدان و قبوڵی ناکەن دوژمن سوکایەتی بە هیچ رەمزێکی نەتەوەیی بکات وتیشی: خۆزگە ئێستا جەنابی
مام جەلالمام جەلال تەندروستی رێگەی بدایە، پێکەوە ئەم ئەرکەمان هەڵگرتایە.
[4]
- 33 پەرلەمانتاری ئەوروپی لە راگەیێندراوێکدا پشتگیری خۆیان بۆ گشتپرسی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان راگەیاند و داوا لە یەکێتی ئەوروپا دەکەن، تەنیا جەخت لە یەکێتیی و سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق نەکرێت و رێز لە خواستی کورد بگرن.
[2]
- بە بۆنەی 26هەمین ساڵیادی دامەزراندنی سەنتەری گەنجان لە پارێزگای
هەڵەبجەهەڵەبجە فیستیڤاڵێکی میوزیک و شێوەکاری بەڕێوەچوو، بەرپرسی سەنتەری گەنجانی هەڵەبجەش دەڵێت: ئامانجمان خزمەتکردنە بە گەنجانی شارەکەمان بۆ پێگەیاندنیان لە بوارە جیاوازەکانی هونەر.
[3]
- نزیکەی 17 کەس کە دژی سەردانی مەسعود بارزانی بوون بۆ سلێمانی دەستگیرکران، لە گیراوەکان
محەمەد وەلیمحەمەد وەلی کامێرامانی ڕۆژنیوز، نووسەر
ستارە عارفستارە عارف و باوکی شەهید سورکێو، شێخ زاهیدب وون و پاشان ئازادکران.
[3]
- سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دەستپێشخەرییەکەی یۆنامی سەبارەت بە ریفراندۆمەکەی هەرێم رەتدەکاتەوە و بە نادەستوری ناویدەبات داواشدەکات هەرێم گوێ لە بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی بگرێت.
[4]
- جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا سەبارەت بە ریفراندۆمی سەربەخۆیی کە بڕیارە 25ی ئەیلول لە هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت رایگەیاند کە بارزانی یاری بە ئاگر دەکات.
[4]
- سەرۆکی جوڵاندنەوەی نەخێر،
شاسوار عەبدولواحیدشاسوار عەبدولواحید رەخنەی توند لە سەردانەکەی ئەمڕۆی مەسعود بارزانی بۆ شاری سلێمانی دەگرێت و دەیشووبهێنێت بە سەردانەکانی
سەدام حسێنسەدام حسێن بۆ شارەکانی عێراق.
[1]
- سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت بڕیارە لە دوو رۆژی داهاتوودا شاندێکی هەرێم سەردانی بەغدا بکات بۆ تاوتوێکردنی پرسی ریفراندۆم.
[5]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان