حکومەت 6 ملیار دۆلار پارەی پاشەکەوتی فەرمانبەران قەرزارە
📊 ئامار و راپرسی
حکومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 6 ملیار دۆلاری پارەی پاشەکەوتی فەرمانبەران قەرزارە، پەرلەمانی کوردستانیش کار بۆ هەڵوەشاندنەوەی سیستمی پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەران دەکات.
ئەبوبەکر هەڵەدنیئەبوبەکر هەڵەدنی، سەرۆکی فراکسیۆنی
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانیەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دوای کۆبونەوەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان کە دوێنێ 18ی ئەیلولی 2017 ئەنجامدرا رایگەیاند بڕیاردراوە رۆژی چوارشەممە 20ی ئەیلول لەگەڵ سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێم و سێ لیژنەی پەیوەندیداری حکومەت کۆببینەوە لەسەر لابردنی سیستمی پاشەکەوتی موچە.
راشیگەیاند ئێستا رۆژانە حکومەت 700 هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت و بڕی داهاتیش بایی ئەوەندەیە کە موچەی فەرمانبەران لەکاتی خۆی بەبێ پاشەکەوت دابەشبکرێت.
هاوکات عەزیز عەلی، شارەزا لە بواری ژمێریاری بەدواڕۆژی راگەیاند لە ئێستادا حکومەتی هەرێم زیاتر لە 6 ملیار دۆلار پارەی پاشەکەوتی فەرمانبەران قەرزارە، بە پارەی کاش توانای گێڕانەوەی ئه و پارەیەی نییە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 2016 دا بە بڕیاری ژمارە (64) سیستمی پاشەکەوتی موچەی پەیڕەوکرد و موچەی فەرمانبەرانی بەڕێژەی 15% بۆ 75% کەمکردەوە، جگە لە پێشمەرگە و ئاسایش و هێزە ئەمنییەکان.
لەدوای پەیرەوکردنی ئه و سیستمەش رێژەی هەژاری لە (3،8%) لەساڵی 2012 بۆ (13،5%) لەساڵی 2016 بەرزبۆتەوە، هەروەها رێژەی بێکارییش لە (7،9%) لە ساڵی 2012 بۆ (14%) ساڵی 2016 بەرزبۆتەوە و گەشەی ئابووری هەرێمیش (5%) کەمیکردووە.
[1]
20-09-2017