پاش مەرگی ناوادەی ئەندامی لقمان ژنە ڕۆژنامەنووس و فۆتۆگرافەری چالاکی بواری میدیای سنوورەکەمان خاتوو #ئەژین قادر#.. سبەینێ ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی 21-09-2017 سەعات چواری پاش نیوەڕۆ پاش تەواوبوونی پرسەی پیاوان، لقی #سلێمانی# #سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان# مەراسیمێکی ماڵئاوایی ڕێک دەخات لە نزیک ماڵی خاتوونی جوانەمەرگ لە باوەمردە..
داواکارین ڕۆژنامەنووسان و هاوڕێیانی کۆچکردوو لە ژنان و پیاوان ئامادەبن بۆ ماڵئاوایی یەکجاریی لە خاتوو ئەژین و دڵدانەوەی کەسوکاری کۆچکردوو..
لقی سلێمانی
سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان
20-09-2017
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 10,857 جار هاتیە دیتن