هەڵبژاردنی هاوسەرۆکایەتی کۆمۆنۆکان لە رۆژئاوای کوردستان
باکووری کوردستان
- شەوی ڕابردوو لە شاری نیۆیۆرکی ئەمریکا، پاسەوانەکانی ئەردۆغان هێرشیان کردە سەر ژمارەیەک چالاکوان کە گردبوونەوەیەکیان دژی ئەردۆغان ڕێکخستبوو، چەند کەسێک لەو چالاکوانانە ئاڵای یەکینەکانی پاراستنی گەل-
یەپەگەیەپەگەیان هەڵکردبوو.
[3]
- کۆما جڤاکێن کوردستان-
کەجەکەکەجەکە سەبارەت بە بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک بۆ سەر باشوری کوردستان ڕایگەیاند، هێرش بۆسەر پارچەیەکی کوردستان هێرشکردنە بۆسەر هەموو کوردستان.
[3]
باشووری کوردستان
- ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێکدا داوای لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد
ریفراندۆمریفراندۆم ئەنجام نەدات، چونکە بارودۆخی ناوچەکە دەخاتە مەترسیەوە و دەڵێت ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایش نیگەرانن لە پلانی تاکلایەنەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم لە هەفتەی داهاتوودا.
[1]
- لە
هەولێرهەولێر بە بەشداریی دەیان هەزار بەشداربوو، کەڕنەڤاڵی سەربەخۆییی کوردستان بەڕێوەچوو، مەسعود بارزانی، ڕایگەیاند، کە فشاری زۆریان بۆ دێت بۆ دواخستنی ڕیفراندۆم، بەڵام ئێستا کات درەنگە و ڕیفراندۆم لە دەستی حزبەکان دەرچووە و بڕیار لای گەلە..
[2]
-
میر تەحسین بەگمیر تەحسین بەگ، میری ئێزیدییانی کوردستان و جیهان رایگەیاند: کە هەموو دەنگ بە بەڵێ دەدەین بۆ سەربەخۆبوونی کوردستان.
[2]
- ئەمڕۆ بەسەدان هاوڵاتی دانیشتووی شاری
موسڵموسڵ دەستیان داوەتە خۆپێشاندان و دژایەتی خۆیان بۆ ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان دەربڕیوە.
[2]
- سەرۆکی، پارتی گەلی کۆماری تورکیا
جەهەپەجەهەپە، رایگەیاند، ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان، ململانێی کورد و عەرەب لە ناوچەکە هەڵدەگیرسێنێت.
[4]
-
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی، هەنگاوی دووەمی قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسيۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی
حەویجەحەویجەی راگەیاند.
[2]
- ئەندامێکی
داواکاری گشتیداواکاری گشتی هەرێم داوا لەسەرۆکایەتی هەرێم دەکات بەجددی لەسەر کێشەی بۆردومانکردنی تورکیا بێتەدەنگ و رێگریی بکات لە بۆردومانکردنی خاکی هەرێم لەلایەن سوپای تورکیاوە.
[1]
- لە میانەی دیمانەیەکدا لەگەڵ بەشی تورکی کەناڵی BBC
یوسف محەمەدیوسف محەمەد، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، بڕیاری ریفراندۆمەکە نایاساییە و بۆتە هۆی چەندین کێشەی گەورە ئەوەشی وت، پێویستە ریفراندۆمی سەربەخۆیی دوابخرێت.
[1]
- سەرۆکوەزیرانی تورکیا جارێکی دیکە گشتپرسیی بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردستان رەتکردەوە و رایگەیاند، هەڵەیەکی گەورەیە و کێشە بۆ برایانمان لە گەلی کورد دروست دەکات و بە بارزانیمان گوتووە پاشگەزببێتەوە.
[5]
-
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانکۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایدەگەیەنێت یەکەمین هاوڵاتی کوردستان لە وڵاتی چین دەنگی بۆ ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان دا.
[2]
- ئەنجوومەنی ئاسایشی تورکیا هەڵوێستی لەبارەی گشتپرسیی باشووری کوردستان بۆ سەربەخۆیی راگەیاند و وەک چاوەڕوان دەکرا رەتیدەکاتەوە.
[5]
- بەشێک لە هاوڵاتیانی
شیلادزێشیلادزێ سەربە دهۆک لە بادینان خۆپیشاندانێکیان دژی بۆردوومانەکانی سوپای تورکیا ئەنجامدا.
[3]
-
ڕابون مەعروفڕابون مەعروف وتەبێژی جوڵانەوەی
نەخێر لە ئێستادانەخێر لە ئێستادا لە دواهەمین ڕۆژی بانگەشەی ڕیفراندۆم، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی ئەنجامدا و وتی: دەنگدان بە بەڵێ دەنگدانە بە 26 ساڵ زوڵم و ستەم.
[3]
- لە دوو کات و شوێنی جیاوازدا، کاتژمێر 6:30 لە سەکۆی ئازادی لە پارکی ئازادی و کاتژمێر 8:30 لە شانۆی پارکی هەواری شار لە شاری سلێمانی، پەیڕەوانی
بەهاییبەهایی لە شاری سلێمانی، چالاکییەکی هونەرییان ئەنجام دا، وەکودەستپێکێک بۆ بەڕیوەبردنی کۆمەڵێک چالاکی لە یادی دووسەدەمین ساڵەی لەدایکبوونی ڕێبەرەکەیان کە بە بەهائوڵڵا ناسراوە.
[3]
رۆژئاوای کوردستان
- ئەمڕۆ هەڵبژاردنی هاوسەرۆکایەتی کۆمۆنۆکان لە رۆژئاوای کوردستان بەڕێوەدەچێت.
[2]
- ئەنجومەنی نیشتیمانی کوردستانی سوریا -
ئەنەکەسەئەنەکەسە، هەڵبژاردنی شارەوانیەکانی رۆژئاوای کوردستان بایکۆت دەکات، ئەندامێکی ئه و ئەنجومەنەش دەڵێت، هەڵبژاردنەکە هیچ شەرعیەتێکی نیە و تەنیا
پەیەدەپەیەدە و نزیکەکانیان بەشدارن.
[1] ⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini
tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 Kronoloji