ئاراس شێخ جەنگی، کادری پێشکەوتووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێک ئاراستەی مەسعود بارزانی و مەکتە
📝 بەڵگەنامەکان
بەڕێز کاک مەسعود
ئەمڕۆ دواهەمین رۆژی هەڵمەتی بانگەشەی ریفراندۆمە و چەند سەعاتێکی ماوە، وەکو کوردێک داوا لە جەنابت دەکەم بە زوترین کات و پێش ئەوەی هەڵمەتەکە تەواو بێت، لەم کارەی دەستتان پێکردووە پەشیمان ببنەوە و داواکاری ئه و هەموو خەڵکە، داواکاری ئه و هەموو میللەتانە، داواکاری ئه و هەموو وڵاتانەی داواتان لێدەکەن ئەم پڕۆسەیە رابگرن قبوڵ بکەیت. چونکە دیارە کەسمان لەگەڵ نیە.
دیار نیە کە کێ پێی کردویت، بەڵام وەک یەکەم کەس کە زەرەرمەند دەبێت لەم کارە جەنابتیت، دواتر میلەتەکەمان زەرەرمەند دەبێت، بۆیە با روداوی ساڵی 1975 دووبارە نەبێتەوە، ئەوکات رێگایەکتان مابوەوە کە شای ئێران بوو، دیارە شای ئێرانیشمان نەماوە، و هیچ رێگایەکمان لەبەردەم نامێنێت. بۆیە وەک کوردێک داوات لێدەکەم لەم کارەی کردوتە پەشیمان ببیتەوە و بەم هەڵوێستە خزمەتێکی گەورە بە کورد دەگەیەنێت.
هەرچەندە دەزانم کارێکی ناخۆشە بۆ جەنابت، بەڵام زۆر جاریش سیاسیەکان هەڵە دەکەن، وە پێش ئەوەی کارەساتەکە رووبدات لە هەڵەکانیان پەشیمان دەبنەوە و دەتوانن خزمەتێکی زیاتر بە میلەتەکەیان بگەیەنن.
هەر لەم دەرفەتەدا داوا لە برادەرانی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەکەم، (هەرچەندە بڕیارە کە ئەمڕۆ پەیامێک ئاراستەی بارزانی بکەن) بەپەلە ئه و پەیامە ئاراستەی کاک مەسعود بکەن و لەم کارەی کردویانە پەشیمان ببنەوە بۆ خزمەتی خۆیان و خزمەتی ئه و بەشەی یەکێتی کە ماوە، بۆ ئەوەی ئەوەی کە ماوە لەدەستمان نەچێت.
ئاراس شێخ جەنگیئاراس شێخ جەنگی
22-09-2017