#سەيرە لە کۆيە#
بەزمە لە کۆيە-ش دەوترێت، کۆيە شارێکی مێژويی و ڕۆشنبيری کوردستانە، لە دێر زەمانەوە کەلتور و داب ونەريتی زۆری هەيە ودەگێڕنەوە لە زەمانی(شەعبی و چەپڵە) واتە لەگەڵ گەشەسەندنی شيوعيەت لە عێراق و کوردستان، لە بازاڕی کۆيە چەندين دروشم و لۆگۆی بيری شيوعيەت وپۆستەر بەسەر ديوار و چايخانەکان و شوێنە گشتيەکاندا هەڵواسرابوون هەندێک بەزمانی عەرەبی و دانە دانەش بەزمانی کوردی، له و سەروبەندەدا ئەوەی سەردانی کۆيەی بکردايە لە دروشمەکانی(ئيشتراکی و ئخوە وتەزامن و تەعايش) سەری سوڕ دەما بۆيە له و ڕۆژەوە وترا سەيرە لەکۆيە و خزمانی ناوچەی سلێمانيش کرديانە بەزمە لە کۆيە.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 4,160 جار هاتیە دیتن