🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 هەوڵێک بۆ دادپەروەری
کاروان حەمەد [1]
📕 هەوڵێک بۆ دادپەروەری
📕 پیری دێموکرات
کۆمیسیۆنی چاپەمەنیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
ەک لە پێشەکیی کتێبی “پیری دێموکرات ”یش دا هاتووە، کۆچی دوایی ئەم کەسایەتییە تێکۆشەرەی کورد و حیزبی دێموکرات شەپۆلێکی بەربڵاوی هاوخەمیی لە هەموو بەشەکانی ک
📕 پیری دێموکرات
📕 خەونەکانت بەدی بهێنە
نوسينی: لێس براون
وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە: کەلسوم عومەر عەلی
بەرپرسیارێتیی ژیانت هەڵبگرە.سەرەتا هەوڵی دیاریکردنی ئامانجە بچووکەکانت بدە و بەدییان بهێنە. هیچ کەسێک هێندەی خۆت خەون و ئامانجەکانتی ب
📕 خەونەکانت بەدی بهێنە
📕 ئینسکلۆپیدیای فیزیای کلاسیک و نوێ
نووسینی: د. ولید فادی
وەرگێڕانی: هێمن مەهدی نەقشبەندی
چاپی یەکەم 2014 [1]
📕 ئینسکلۆپیدیای فیزیای کلاسیک و نوێ
📕 چۆن سامان و سەرکەوتن و سەرکردایەتی بەدەست ئەهێنیت؟
دیل کارنگی
ورگێڕانی: دیاری عەلی [1]
📕 چۆن سامان و سەرکەوتن و سەرکردایەتی بەدەست ئەهێنیت؟
📕 نهێنیەکانی پۆلی 12، ژیانی قوتابیەکی پۆلی 12
نووسەر: دانیە عەبدولخالق [1]
📕 نهێنیەکانی پۆلی 12، ژیانی قوتابیەکی پۆلی 12
💬 دەڵێی پەڕەسێڵکەیە
دەڵێی پەڕەسێڵکەیە
باڵندەی پەڕەسێڵکە چەندین ناویتری هەیە وەکو(پلیسرگ، پەڕەسوێڵکە، حاجی ڕەشک، حاجی ڕەش، حاجی ڕەنگ، دوو مقەس) بەکۆمەڵ دەژین و ڕەوی کوێستان و گەرمێنیان هەیە و هەزاران کیلۆمەتر دەبڕن ومێش
💬 دەڵێی پەڕەسێڵکەیە
💬 دەڵێی بزنە بەتەگەیە
دەڵێی بزنە بەتەگەیە
ئاژەڵی بزن ساڵانە یەکجار حەز بەجووتبوون و زگ وزا دەکات، ئەوجارەش بەقاڕەقاڕە دونیا دەهێنتە سەر خۆی کەوا حەزی لە تەگەیە و بەتەگەیە، تەگە واتە نێری و سابڕێن، هەندێک لەبزنەکان دووبارە
💬 دەڵێی بزنە بەتەگەیە
👫 رەعد کوردی - رەعد محەممەد عەبدولڕەحمان ساڵح
رەعد محەمەد عەبدولڕەحمان ساڵح ناسراو بە رەعد کوردی (لەدایکبووی 16-04-1991 سلێمانی) قورئانخوێن و حافزقورئانێکی کوردە. رەعد لە تەمەنی پازدە ساڵیدا بووەتە پێشنوێژی مزگەوتی ئیمامی شافعی لە کەرکوک. ناوبەنا
👫 رەعد کوردی - رەعد محەممەد عەبدولڕەحمان ساڵح
📕 ئەتەکێتی ژیان
هەزار خاڵی سادە و گرنگی ئادابی پێکەوەژیان
نووسەر: خەلیل هەیبەتی [1]
📕 ئەتەکێتی ژیان
📕 یەکێتیی سپارتاکۆس چی دەوێت؟
نووسینی: ڕۆزا لۆکسمبێرگ
وەرگێڕانی : ژیلەمۆ ئامانج [1]
📕 یەکێتیی سپارتاکۆس چی دەوێت؟
📕 وەرگێڕان (Translation)
ئامادەکردنی: دیاکۆ هاشمی
📕 وەرگێڕان (Translation)
📕 هێزی زیرەکیی کۆمەلایەتی
نووسینی: تۆنی بوزان
وەرگیڕانی: ئیکرام حەمە
بابەت:دەرونزانی، بنیادی خود [1]
📕 هێزی زیرەکیی کۆمەلایەتی
👫 لەنیا جەمال
لەنیا جەمال لە ساڵی 1999 دا لە شاری سلێمانی لە گەڕەکی مەڵکەندی لە دایکبووە و لە منداڵیەوە ئارەزوومەندی هونەری نواندن بووە.
دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانییە، بەشی شانۆ.
دەستپێکی کارە هون
👫 لەنیا جەمال
👫 شەماڵ مستەفا دەروێش
یەکێک بووە لە رێکخستنەکانی پاسۆک، رۆژ 25-07-1986 کاتژمێر 4ی بەیانی دەستگیر دەکرێت و دەنێردرێت بۆ فیرقەی خەبات و ئنجا بۆ دادگای شۆڕش. پاشان دادگاییەکە دوادەخرێت و دەبرێتە زیندانی فزەیلییە و لەوێشەوە دی
👫 شەماڵ مستەفا دەروێش
👫 شیروان مستەفا دەروێش
یەکێک بووە لە رێکخستنەکانی پاسۆک، رۆژ 25-07-1986 کاتژمێر 4ی بەیانی دەستگیر دەکرێت و دەنێردرێت بۆ فیرقەی خەبات و ئنجا بۆ دادگای شۆڕش. پاشان دادگاییەکە دوادەخرێت و دەبرێتە زیندانی فزەیلییە و لەوێشەوە دی
👫 شیروان مستەفا دەروێش
👫 ستەم کامیل
ستەم کامیل ساڵی 1988 لە دایکبووە و ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕانە و ڕێکخەری ژووری توێژینەوەی ڕامیاری بزوتنەوەی گۆڕانە.
لە زانکۆی شاری سلێمانی بەکالۆریۆسی لە زانستی ڕامیاری دا بە دەستهێناوە.
👫 ستەم کامیل
📖 سێ پەیکەر ڕەهەندەکان دەگێڕنەوە
نووسینی: ستران عەبدوڵڵا
(بنوو لەقەبرەکەتا موستەریح بە ئەی سالم
لە تۆ کوردترە ئێستاکە نەزان هەتاکو عالم)
گۆران
1- بە پێچەوانەی بیری تەسکی هەندێک ئاراستە، بزووتنەوەی سیاسیی لە کوردستان، وەک هەر بزو
📖 سێ پەیکەر ڕەهەندەکان دەگێڕنەوە
👫 پەرەستوو عەلی
ڕۆژنامەنووس و میدیاکار لەساڵی 1990 لەدایکبووە.
خوێندکاری پۆلی دوازدەیەمی ئامادەیییە.
چالاکوانی ڕێکخراوەیی و ئەندامە ڕێکخراوی پەنای کار
خاوەنی پێشکەشکردنی سیمینارێکی فکرییە بە ناونیشانی(حزبی سیاسی
👫 پەرەستوو عەلی
👫 هۆشیار عومەر عەلی
هۆشیار عومەر عەلی لە ساڵی 1984 دا لە دایکبووە.
ساڵی 2007 بەکالۆریۆسی لە زمان و ئەدەبی ئینگلیزی دا بە پلەی یەکەم بە دەستهێناوە.
ساڵی 2009 ماستەری لە پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان لە بەریتانیا بە دەستهێن
👫 هۆشیار عومەر عەلی
📕 میژووی میافارقین و ئامەد
نووسينی: ئيبنو ئەزرةقی فارقی
ساغکردنەوە: د. بدوی عبداللطیف عوض
وەرگێڕانی: د. قادر محەمەد پشدەری و ئاکۆ بورهان محەمەد
بڵاوکار: دەزگای وەرگێڕان
چاپی یەکەم 2007 [1]
📕 میژووی میافارقین و ئامەد
💬 ژیان بەردی دەستاڕێیە
ژیان بەردی دەستاڕێیە
ژیان، زۆر پێناسەی جۆراوجۆری بۆ کراوە یەکێک له و پێناسانە بەردی دەستاڕی بۆ بەکارهاتووە لە ئیدیۆمی کوردیدا، بەردی دەستاڕ کە سەر بەرد و ژێر بەردی هەیە، لەبەردی سەرەوە کونێکی هەیە لە
💬 ژیان بەردی دەستاڕێیە
💬 چاوی بویتەوە
چاوی بویتەوە
چاو زۆرترین ڕاز و نهێنی ناخی مرۆڤی هەڵگرتووە هەر بۆیە زۆرترین ئیدیۆمی لەسەر دروستکراوە وەکو(چاو لەدەر، چاوحیز، چاو مۆن، چاوبرسی، چاوتێر، چاو لەدەست، چاوچنۆک، چاوپان، چاوساغ، چاوپیس، چاوچ
💬 چاوی بویتەوە
💬 پیسکەی تەڕپیر
پیسکەی تەڕپیر
مرۆڤ تا بە تەمەن بڕوات ئارەزووەکانی بۆ ژیان و موڵکایەتی زۆرتر دەبێت بەتایبەتی ژن و مێینەی لاجوانتر و شیرینتر دەبێت، ئینجا ئەگەر پێوەرێک و قالبێک بۆخۆی دانەنێت و بکەوێتە دوای ئارەزووەکان
💬 پیسکەی تەڕپیر
☂️ بزووتنەوەی نوێبوونی کوردستان
بەرنامەو پەیڕەوی ناوخۆی بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان
بەشی یەکەم : پەیڕەوی ناوخۆی بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان
ماددەی یەکەم : ناو

بزوتنەوەی نوێبو
☂️ بزووتنەوەی نوێبوونی کوردستان
👫 کەسایەتییەکان
شەریف پاشای خەندان
👫 کەسایەتییەکان
سەعید ناکام
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
22-01-1946
👫 کەسایەتییەکان
غوڵام ڕەزا موحەمەد
👫 کەسایەتییەکان
محێدین چنارەیی
📊 ساڵانە 25 ملیار مەتر سێجا ئاو بە هەرێمی کوردستاندا بۆ عێراق دەڕوات | پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
👁️‍🗨️
ساڵانە 25 ملیار مەتر سێجا ئاو بە هەرێمی کوردستاندا بۆ عێراق دەڕوات
📊 ئامار و راپرسی

هەفتەی رابردوو چەند وێنەیەکی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەنێو کۆنە بەلەمێکی بچووکدا لە نێو هۆڕەکانی قەزای جبایش لە پارێزگای زیقار بڵاوبوونەوە. بەشێکی ئاوی ئەو هۆڕە لەو 25 ملیار مەتر سێجا ئاوەوە دابین دەبێت کە ساڵانە لە رووبار و زێیەکانی هەرێمی کوردستاندا دەگاتە شارەکانی باشووری عێراق تاوەکو دەڕژێتە کەنداوەوە، بەڵام هەرێمی کوردستان نەیتوانیوە و لەم کاتەشدا ناتوانێ‌ ئەو ئاوە وەکو کارتێکی گوشار بەرامبەر بەغدا بەکاربهێنێ‌. شارەزایەکی سەرچاوە ئاوییەکان دەڵێت دروستکردنی بەنداوی بێخمە لە داهاتوودا دەبێتە کارتی بەهێزی کورد بەرامبەر بەغدا.
بەغدا رۆژ بەڕۆژ کارتی تازە لە دژی کوردستان بەکاردێنێ‌، نوێترین کارت کە کۆتایی هەفتەی رابردوو بەکاریهێنا، لادانی نەجمەددین کەریمنەجمەددین کەریم، پارێزگاری کەرکووک بوو لە پۆستەکەی بە دەنگی 173 ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق. هەرچەندە هەرێمی کوردستان بەبێ‌ کارت نییە بەرامبەر بەغدا و خاوەنی بەهێزترین کارتە کە ئەویش ئاوە، بەڵام بەکارهێنانی ئەو کارتە لەم کاتەدا لە رووی تەکنیکی و سیاسی و مرۆییشەوە رێی تێناچێ‌.
بەپێی دوایین توێژینەوەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان 40%ی دانیشتووانی جیهان بەدەست کێشەی کەمئاوییەوە دەناڵێنن. پێشبینی دەکرێت لە 15 ساڵی داهاتوودا، نزیکەی دوو لەسەر سێی دانیشتووانی جیهان بەرەوڕووی کێشەی کەمئاوی یان نەبوونی ئاوی پێویست بۆ کشتوکاڵ و پیشەسازی ببنەوە. زۆربەی وڵاتانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لەو وڵاتانەن کە قەیرانی ئاویان بۆ دروست دەبێ‌. هەرێمی کوردستان خاوەنی چەندین سەرچاوەی دەوڵەمەندی ئاوە، بەڵام شارەزایان دەڵێن کوردستانیش بەدەر نابێ‌ لەو قەیرانە، چونکە وەکو پێویست کۆنترۆڵی سەرچاوەکانی ئاوی خۆی نەکردووە.
کوردستان دەبێتە خاوەنی 100 بەنداو
هەرێمی کوردستان خاوەنی دوو بەنداوی گەورەی ئاوە، یەکەمیان بەنداوی دووکان کە شەش ملیار مەتر سێجا ئاو دەگرێ‌ و لەسەر زێی بچووک دروستکراوە. دووەمیان بەنداوی دەربەندیخانە کە سێ‌ ملیار مەتر سێجا ئاو دەگرێ‌ و لەسەر رووباری سیروانە.
ئەکرەم ئەحمەد رەسوڵ، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداو و کۆگاکانی ئاو لە وەزارەتی کشتوکاڵ بە (رووداو)ی گوت: ئێستا هەرێمی کوردستان خاوەنی 14 بەنداوە کە بە سەرجەمیان توانای لەخۆگرتنی 10 ملیار مەتر سێجا ئاویان هەیە.
بە گوتەی ئەو بەرپرسەی وەزارەتی کشتوکاڵ، زیاتر لە 250 شوێن بۆ دروستکردنی بەنداو دیاریکراون و لە 100 لەو شوێنانە دیراسەی دروستکردنی بەنداو کراوە. لە ماوەی رابردوودا کاریان لە 22 بەنداودا کردووە، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە کارکردن لەو بەنداوانە وەستا. ئێستا تەنیا چوار بەنداو کاریان تێدا دەکرێ‌، بەڵام زۆر بە سستی. هەروەها دەڵێت: 57 بەنداو ئامادە دەکرێ‌ بۆ لێکۆڵینەوە و 13 بەنداویش لەژێر لێکۆڵینەوەدان.
دوای تەواوبوونی ئەو 100 بەنداوە، وەک ئەکرەم ئەحمەد دەڵێت، توانای گلدانەوەی بەنداوەکانی کوردستان لە 10 ملیار مەتر سێجاوە زیاد دەکات بۆ 15 ملیار مەتر سێجا.
ساڵانە 25 ملیار مەتر سێجا ئاو بۆ عێراق دەڕوات
لە هەرێمی کوردستان چوار رووباری سەرەکی هەن (زێی گەورە، زێی بچووک، سیروان و ئەڵوەن). کە بەپێی هەندێک سەرچاوە داهاتی ساڵانەیان دەگاتە نزیکەی 45 ملیار مەتر سێجا و هەرێمی کوردستان وەکو پێویست سوودی لێوەرناگرێ‌.
نزیکەی 50%ی ئاوەکانی کوردستان لە ناوخۆی کوردستان هەڵدەقوڵێن، بە پێچەوانەی ئاوی عێراقەوە کە تەنیا 8%ی لە ناوخۆی عێراقەوە سەرچاوە دەگرێ. ئاوی عێراق بەشێکی لە کوردستانەوە دێت، 71%یشی لەڕێی هەردوو رووباری دیجلە و فوراتەوە دێت کە بە تورکیادا دێن. بۆیە ئاسایشی ئاوی عێراق لە دەست تورکیا، سووریا و هەرێمی کوردستاندایە.
بەڕێوەبەری گشتیی بەنداو و کۆگاکانی ئاو لەبارەی ئەو ئاوەی کە لە کوردستانەوە دەڕژێتە نێو عێراق، دەڵێت: ساڵانە 25 ملیار مەتر سێجا ئاوی رووبارەکانی کوردستان دەڕوات بۆ عێراق، 13 ملیار مەتر سێجا لەو ئاوە، ئاوی زێی گەورەیە کە هیچ بەنداوێکی لەسەر دروستنەکراوە.
کوردستان دەتوانێ‌ عێراق بخنکێنێ‌؟
ئاو و هەوای هەرێمی کوردستان بەسەر دوو ناوچەدا دابەشبووە، یەکەم: ئاو و هەوای دەریای ناوەڕاست کە بەشەکانی باکوور و باکووری خۆرهەڵاتی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، تێکڕای بارانی ساڵانەی دەگاتە 600 – 1300 ملم. دووەم: زۆربەی بەشەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و بە هەرێمی ئاو و هەوای نیمچە وشک ناسراوە و تێکڕای بارانی ساڵانەی لە نێوان (200 -500) ملمە، ئەم ناوچەیە دەکەوێتە بەشی باشوور و باشووری خۆرئاوای هەرێمی دەریای ناوەڕاستەوە.
جگە لە چوار رووبارە سەرەکییەکەی کوردستان، ساڵانە بڕێکی زۆری بەفر و باران لە کوردستان بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێ‌ و لە جۆگەلەی بچووکدا کۆدەبنەوە و دەڕژێنە نێو رووبارە سەرەکییەکانەوە.
لە سنووری دیالە لە جەلەولا و خاڵسەوە تاوەکوو حەمرین، لەوێشەوە تا دەگاتەوە بەغدا، هەموو ئەو ناوچانە بۆ ئاوی خواردنەوە و بەراوکردنی کشتوکاڵ، هەروەها لە کەرکووک‌ و حەویجە، خورماتوو سامەڕا و تکریت تا دەچێتەوە بەغدا و خوارووتریش، هەموو ئەو ناوچانە پشت بە ئاوی کوردستان دەبەستن.
ئەکرەم ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداو و کۆگاکانی ئاو دەڵێت ساڵانە 30%ی ئاوی بەنداوی دووکان و دەربەندیخان بۆ خوارووی عێراق بەردەدەنەوە، بەڵام ئایا هەرێمی کوردستان دەتوانێ‌ لە کاتی قوڵبوونەوەی قەیرانی سیاسیی نێوان بەغدا و هەولێر پەنا بۆ کارتی ئاو ببات؟
ئەکرەم ئەحمەد دەڵێت ئێمە ناتوانین ئاو بگرینەوە، چونکە بە گوێرەی دەستووری عێراق، ئاو بابەتێکی سیادییە، بە تایبەتی ئاوە هاوبەشەکانی نێوان تورکیا و عێراق و ئێران بەشی هەموو عێراقە نەک تەنیا خەڵکی کوردستان.
هۆکارێکی دیکەش بۆ دەستەوەستانیی کورد بەرامبەر بەکارهێنانی کارتی ئاو لە دژی بەغدا ئەوەیە کە هەندێک لەو ناوچانەی دەکەونە سەر رێڕەوی ئەو ئاوانەی بۆ عێراق دەچن، خاکی کوردستانن. وەک ئەکرەم ئەحمەد دەڵێت ئاوی خواردنەوەی کەرکووک، خورماتوو، پردێ، دبس لە رێگەی بەنداوی دووکانەوە دابین دەکرێ‌، هەروەها ئاوی دەربەندیخان و کەلار و پێباز و جەلەولا لە بەنداوی دەربەندیخانەوە دەڕوات، بۆیە ئەگەر ئاو لەسەر عێراق بگرینەوە، ئەو ناوچانەش بێ‌ ئاو دەبن.
کوردستان نەک تەنیا لە رووی سیاسی و مرۆیی، تەنانەت لە رووی تەکنیکیش لەو کاتەدا ئامادە نییە بۆ بەکارهێنانی ئەو کارتە. بەڕێوەبەری گشتیی بەنداو و کۆگاکانی ئاو لە وەزارەتی کشتوکاڵ ئاماژە بە هەردوو بەنداوی دووکان و دەربەندیخان دەکات و دەڵێت بۆ بەنداوی دووکان دەتوانین بۆ ماوەی ساڵێکیش ئاو گل بدەینەوە، بەڵام بەنداوی دەربەندیخان بچووکە و زۆر ساڵ ئەگەر باران زۆر ببارێ‌، سەرڕێژ دەکات و ناچارین ئاوەکە بەربدەینەوە.
تەحسین قادر کە لە کابینەی پێنجەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، وەزیری سەرچاوەکانی ئاو بوو، دەڵێت لەڕووی هونەرییەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان پرۆژەی ستراتیژی لەسەر ئاوەکانی دروست نەکردووە بۆ ئەوەی توانای بەسەر ئاوەکانیدا بشکێ.
تەحسین قادر دەڵێت: بەکارهێنانی ئاو، وەکو کارتێکی گوشار لەلایەن وڵاتانەوە لە واقیعدا هەیە، بەڵام راناگەیەنرێ‌، بە پێچەوانەوە ئەوانەی ئاویش وەکو کارتی گوشار بەکاردێنن، لە راگەیاندندا باسی ناکەن. ئێمە وەکو کورد باسی دەکەین، بەڵام بەکاری ناهێنین، چونکە لە رووی هونەرییەوە کوردستان ئەوەندە پرۆژەی ستراتیژیی گەورەی نەکردووە لەسەر ئاوە هاوبەشەکان، ئەوەی کە هەیە بەشی ئەوە ناکات کۆنترۆڵی ئاوەکانی خۆمانی پێ‌ بکرێ‌.
هەرێمی کوردستان تەنیا دوو بەنداوی بەدەستەوەیە کە بتوانێ‌ ئاوی پێ گل بداتەوە، ئەویش دووکان و دەربەندیخانن کە لە سەردەمی رژێمی پاشایەتی دروستکراون. بەڵام تەحسین قادر دەڵێت: کاریگەرییەکی دیاریکراویان دەبێ‌. چونکە زۆرجار خۆمان پێویستمان بە بەردانەوەی ئاوی ئەو دوو بەنداوە هەیە، بە تایبەتی بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا. بەڵام لەبەر ئەوەی ئێستا سەرچاوەی بەدیلمان هەیە و کارەبا لەلایەن کەرتی تایبەتەوە بەرهەمدێ‌، دەکرێ‌ ئاوەکە گل بدرێتەوە، بەڵام کاریگەرییەکەی دیسان هەر دیاریکراوە لەسەر ناوچەکانی دیکەی عێراق.
تەحسین قادر کارتی ئاو بە کارتێکی لاوازی هەرێمی کوردستان دەبینێ‌ بەرامبەر بەغدا، چونکە وەک ئەو دەڵێ‌، جگە لەوەی لە رووی هونەرییەوە ئامادەکاری بۆ ئەو کارتە نەکراوە، لە رووی مرۆییش بە گران لەسەر هەرێمی کوردستان دەکەوێ‌. ئەو دەڵێت: ئەگەر بەکاری بهێنین رەنگە لە رووی مرۆییەوە هەڵمەتێکی گەورەمان لە دژ بکرێ‌ و بڵێن ئەوە کوردستان تەنیا دوو بەنداوی بچووکی هەیە، ئاو لە ناوچەکانی دیکەی عێراق دەگرێتەوە.
بەنداوی بێخمە... کارتە بەهێزەکە
لە سییەکانی سەدەی رابردوودا رژێمی پاشایەتیی عێراق بڕیاری دروستکردنی بەنداوی بێخمەی دا لەسەر زێی گەورە کە دەکەوێتە سنووری ناحیەی خەلیفانی سەر بە قەزای سۆران. لێکۆڵینەوە و توێژینەوەکان لەلایەن پسپۆڕانی نێوخۆیی و بیانی لەبارەی دروستکردنی ئەو بەنداوە تاوەکو ساڵی 1979 بەردەوام بوون و بڕیاری دانانی بەردی بناغەی بەنداوەکە درا. بەڵام بەهۆی شەڕی ئێران و عێراقەوە کار لە پرۆژەکەدا راگیرا. کارکردن لە پرۆژەکە لە ساڵی 1987 لەلایەن دوو کۆمپانیای تورکی و یوگۆسلاڤی (ئینکا و ئینێرجی پڕۆجێکت) دەستی پێکردەوە، بەڵام لە ساڵی 1990 بەهۆی سزا ئابوورییەکانی ئەنجوومەنی ئاسایش بۆ سەر عێراق، پرۆژەکە وەستێندرا.
بەپێی ئەو دیزاینەی بۆ بەنداوەکە کراوە، بەرزییەکەی 230 مەترە و رووبەرەکەی 100 کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، توانای گلدانەوەی 18 ملیار مەتر سێجا و بەرهەمهێنانی 1500 مێگاوات کارەبای هەیە، هەروەها دەبووە گەورەترین بەنداو لەسەر ئاستی عێراق.
تەحسین قادر یەکێک بووە لەو کەسانەی ئەوکاتەی وەزیری سەرچاوەکانی ئاو بووە، هەوڵیداوە مەسەلەی بەنداوی بێخمە بورووژێنێ‌.
تەحسین قادر دەڵێت: ئەو کاتەی من لە وەزارەت بووم، وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو لە عێراق هەر بەدەست کوردەوە بوو، بەڕێز مام جەلال سەرۆک کۆمار بوو، کورد لەوێ‌ پێگەیەکی زۆر بەهێزتری هەبوو لەوەی ئێستا، پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عێراق زۆر باشتر بوو، ئەوکات عێراق ئامادەیی خۆی نیشاندا 5- 7 ملیار دۆلار بهێنێ‌ بۆ تەواوکردنی ئەو بەنداوە، بەڵام بەداخەوە لەبەر هەندێک بیانووی بچووک لەلایەن سەرکردایەتی سیاسی کوردستان، بە دیاریکراوی لەلایەن سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانەوە، ئەو پرۆژەیە رەزامەندی لەسەر نەدرا.
بە گوتەی تەحسین قادر، ئەگەر لەو کاتەوە کار لە پرۆژەکە کرابا، ئێستا تەواو دەبوو، ئەوکات هەرێمی کوردستان ئاسایشی ئاوی خۆی مسۆگەر دەکرد، هەروەها دەبووە کارتێکی بەهێزیش بۆ دانوستاندن لەگەڵ بەغدا.
تەحسین قادر دەڵێت: ئەو پرۆژەیە زۆر گرنگ بوو بۆ ئاسایشی ئاوی کوردستان، هەروەها ئاسایشی خۆراک، دەشمانتوانی زۆر سوودی لێوەربگرین لە دانوستاندنەکانمان لەگەڵ بەغدا، بەڵام بەداخەوە بەهۆی کورتبینی سەرکردایەتیی ئێمە لەبەرئەوەی ناوچەیەک دادەپۆشێ‌ و خەڵکی ناوچەکە رازی نین، ئەو پرۆژەیە تەواو نەکرا.
هەرچەندە بەرپرسانی وەزارەتی کشتوکاڵ بەردەوام باسی دروستکردنی ژمارەیەک بەنداو دەکەن، بەڵام تەحسین قادر دەڵێت ئەو بەنداوانەی دروستکراون، ستراتیژی نین و بەنداوی بچووکن و نابنە کارتی گوشار بە دەست کوردەوە.
تەحسین قادر دەڵێت ئەو بەنداوانە کاریگەرییەکەیان زۆر زۆر کەمە، چونکە هەموویان بەنداوی بچووکن. کاریگەریان بۆ ئەو ناوچانە هەیە کە تێیدا دروست کراون. بۆ نموونە بەنداوی دووکان شەش ملیار مەتر سێجا ئاو گل دەداتەوە. دەربەندیخان سێ‌ ملیار مەتر سێجا، بەڵام هەموو بەنداوەکانی دیکە ملیارێک مەتر سێجا ئاو گل نادەنەوە.
ئاوی کوردستان مەترسی لەسەرە؟
شارەزایان دەمێکە هاوار دەکەن دەست بە ئاوەوە بگرن، چونکە شەڕی داهاتوو لە زێڕی رەشەوە دەگوازرێتەوە بۆ زێڕی سپی، هەرچەندە زێڕی رەش بەدیلی هەیە، بەڵام بەدیلی زێڕی سپی تەنیا ئاوە.
بەپێی داتاکان، تەنیا 3%ی ئەو ئاوەی لە جیهاندا هەیە، ئاوی شیرینە، هەرچەندە کوردستان لەو رووەوە گرفتی نییە و ئەو ئاوەی هەیەتی شیرینە، بەڵام شارەزایان هۆشداری دەدەن لەوەی کوردستانیش بەدەر نابێ‌ لە قەیرانی ئاو کە لە داهاتوودا بەرەوڕووی جیهان دەبێتەوە، ئەگەر نەتوانێ‌ پرۆژەی ستراتیژی لەسەر ئاوەکانی دروست بکات.
بەپێی داتاکان هەر تاکێکی کوردستان ئێستا ساڵانە 2000 مەتر سێجا ئاوی بەردەکەوێ‌، بەڵام دەکرێ‌ ئەو ژمارەیە بۆ 4000 مەتر سێجا لە ساڵێکدا بەرز بکرێتەوە.
تەحسین قادر، وەزیری پێشووی سەرچاوەکانی ئاو لە هەرێمی کوردستان لەبارەی مەترسی لەسەر ئاوی کوردستان دەڵێت: ئێمە هەرێمێکی دەوڵەمەندین لەڕووی ئاو، بەڵام چەند فاکتەرێک هەیە کە ئەو دەوڵەمەندییە دەگۆڕێ‌. یەکەمیان کەشوهەوا کە بە گشتی جیهان رووبەڕووی بووەتەوە بە تایبەتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. هەموو ئاوەکان بەرەو کەمی دەچن.
تەحسین قادر ئاماژە بە فاکتەری دووەم دەدات و دەڵێت لەبەر ئەوەی بەشێک لە ئاوەکانی ئێمە لە وڵاتانی دراوسێوە دێن، دەتوانم بڵێم 60%ی ئەو ئاوانەی لە کوردستان هەن لە وڵاتانی تورکیا و ئێرانەوە دێن. ئەو وڵاتانە خۆشیان بەرەوڕووی کێشەی کەمئاوی بوونەتەوە. بۆ چارەسەری کێشەی خۆیان، بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاوەکانیان بەنداوی زۆر گەورەیان دروستکردووە. ئەوەش وا دەکات کە ئاوەکانی کوردستان کەم بکەن.
ئەو دروستکردنی بەنداوی ئەلیسۆ لەلایەن تورکیاوە لەسەر رووباری دیجلە بە نموونە دێنێتەوە و دەڵێت: ساڵانە 20 ملیار مەتر سێجا ئاوی رووباری دیجلە دەڕژێتە هەرێمی کوردستانەوە، ئەگەر بەنداوی ئەلیسۆ بکەوێتە کار، تورکیا 11 ملیار مەتر سێجا ئاوی رووباری دیجلە دەگرێتەوە.
تەحسین قادر پێیوایە وەکو پێویست کار نەکراوە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو ئاوەی لە کوردستان هەیە: ئەوەندەی بایەخمان داوە بە نەوت و گاز و وەبەرهێنان لەبەرئەوەی قازانجی خێرایان تێدابوو، نەهاتین بناغەی دەوڵەت دروست بکەین کە ئاسایشی خۆراک سەرەکیترینیانە و لەڕێی دروستکردنی بەنداو و گلدانەوەی ئاو مسۆگەر دەبێ‌.
تەحسین قادر بە ژمارە بەفیڕۆچوونی ئاو لە کوردستان بەنموونە دێنێتەوە و دەڵێت: زێی گەورە داهاتی ساڵانەی 13-15 ملیار مەتر سێجایە، یەک بەنداوی لەسەر دروست نەکراوە. زێی بچووک 7-6 ملیار مەتر سێجا ئاوی هەیە، تەنیا بەنداوی دووکانی لەسەرە، رووباری سیروان خاوەنی پێنج ملیار مەتر سێجا ئاوە و تەنیا بەنداوی دەربەندیخانی لەسەرە.[1]
24-09-2017
#️ هەشتاگ
#نەجمەددین کەریم |


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رووداو - 24-09-2017
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️24-09-2017
🏰 شوێنەکان
1.👁️بەنداوی ئەلیسۆ
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️حەیدەر عەبادی
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 24-09-2017
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 🌾 کشتوکاڵ و ئاژەڵداری
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان
🗺 وڵات - هەرێم: 🇮🇶 ئێڕاق

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 91% ✔️
91%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
91%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 24 2017 11:40PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Sep 26 2017 11:52PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Sep 26 2017 11:52PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 2,849 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  📖 دوو سکۆری موزیک لەگەڵ ...
  📖 ئینسکلۆپیدیای فیزیای ک...
  📖 چۆن سامان و سەرکەوتن و...
  📖 نهێنیەکانی پۆلی 12، ژی...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 22-01-2021
  🗓️ 21-01-2021
  🗓️ 20-01-2021
  🗓️ 19-01-2021
  🗓️ 18-01-2021
  🗓️ 17-01-2021
  🗓️ 16-01-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
شەریف پاشای خەندان
شەریف پاشای خەندان، یەکەم سەرکردە و سیاسەتکاری کوردە کە بانگەشەی درووستکردنی دەوڵەتی کوردستانی کردووە و لەو پێناوەدا ساڵانێکی زۆر لە ئەوروپا تێیکۆشاوە.
سەرەتا وەک چاکسازیخوازێک لە ناو دەوڵەتی عوسمانیدا کاری کردووە و پشتیوانی رژێمی ئیتیحاد و تەرەقی کردووە.
کاتێک رووی راستەقینەی ئەوانی بۆ دەرکەوتووه بەرامبەر کورد وازی لە بیری چاکاسازی لە نێو دەوڵەتی عوسمانی هێناوە و راستەوخۆ بۆ دروستکردنی دەوڵەتێکی کوردی خەباتی کردووە و تێیکۆشاوە.
ئەم نووسینەی بەردەستتان، سەرەتایەکە لە ژیان و خەباتی یەکەم دیپل
شەریف پاشای خەندان
سەعید ناکام
ساڵی 1917 لەگوندی دەوەشاری سەر بە شاری مەهاباد رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە.. چالاکی سیاسی و زیندانی سیاسی، بەڕێوەبەری چاپخانەی کوردستان لە کۆماری کوردستان، کەسێکی نزیکی رابەرانی کۆمار بووە.
سەعید ناکام، لە ناوەڕاستی سییەکانی سەدەی بیست لە رێی حوسێن حوزنی موکریانییەوە لە موکریانەوە بۆ یەکەمجار دێتە باشوور. پاشان لە سێمانی نیشتەجێ دەبێت و لەگەڵ خاتوو مەلیح رەشید ئەمینی جۆڵا هاوسەرگیریی دەکات. لە خاتوو مەلیح 5 منداڵی دەبێت بەناوەکانی شێرکۆ، نەرمین، شەرمین، سمکۆ و پشکۆ.[1]
لە کاتی دامەزراندنی
سەعید ناکام
22-01-1946
رۆژهەڵاتی کوردستان
- دامەزراندنی کۆماری دیموکراتیکی کوردستان، لە خۆرهەڵاتی کوردستان کە پێتەختەکەی مەهاباد بوو و رێبەرەکەشی پێشەوا قازی محەمەدی شەهید بوو، کۆمارەکە لە مەیدانی چوارچرادا راگەیەندرا و ئاڵای کوردستانی تێدا هەڵکرا. پێشەوا و چەند کەسێکی ناسراوی تر وتار و هۆنراوەیان خوێندەوە، لەوانە مەلا حوسەینی مەجدی، حاجی بابە شێخ، محەمەد حوسەین خانی سەیفی قازی، مامۆستا هەژار، مامۆستا هێمن، سەید محەمەد تەها زادە، شێخ حەسەن شەمسەدینی، عومەر خان، زیڕۆ بەگ، محەمەد ئەمین موعینی، سەعید عەبدولعەزیز، ئیبراه
22-01-1946
غوڵام ڕەزا موحەمەد
لە خۆپیشاندانەکانی سەرەتای ساڵی 2018 لە کرماشان دەستگیرکرا و رۆژی 21-01-2018 لەژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەستدا.
غوڵام ڕەزا موحەمەد
محێدین چنارەیی
محی الدین خدر حاجی محەمەد، ناسراو بە محێدین چنارێی لە گوندی چنارەی چوارتا لە ساڵی 1907 هاتوەتە ژیانەوە
لە رووی خوێندەواریشەوە تاکو پۆلی شەشەمی سەرەتایی لە قوتابخانەی فەیسەڵیەی شاری سلێمانی خوێندوە
له و دەمەشدا و لەگەڵ هاوەڵەکانی قوتابخانە، ی هەمیشە کۆڕوباسی سیاسی و کوردایەتییان گەرم کردوە
سەرەنجامیش لە ساڵی 1937 کۆمەڵەیەکی نەتەوەیی یان بەناوی (کۆمەڵەی برایەتی) دروست کردوە.
محێدین چنارەیش کەسێکی دیارو هەڵسوڕاوێکی بەرزو چالاکی ئه و کۆمەڵەیە بووە، کەلە چەندین شارو شارۆچکەی کوردستان لقی کۆمەڵ
محێدین چنارەیی

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.01
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,171 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574