کوردستانيانی خۆشەويست،
سبەی 25ی ئەيلوول ڕۆژی #ڕيفراندۆم#ی سەربەخۆييی کوردستان، ڕۆژی دياريکردنی چارەنووسە، ڕۆژی بڕياردانه لە داهاتوويەکی باشتر بۆ خۆمان و نەوەکانمان، ڕۆژی هەنگاونانە بەره و بەديهێنانی خەونی هەزاران شەهيد و ئەنفالکراو و کيميابارانکراو و ڕفێنراو، ڕۆژی سەرخستنی کوردستان و گەلی کوردستانە بە هەموو پێکهاتە نەتەوەيی و ئايينييەکانييەوە، ڕۆژی بەجێگەياندنی ئەرکی نيشتمانی و نەتەوەييمانە، ڕۆژێکە دەبێ تيايدا هەموو ناکۆکی و ململانێ و نيگەرانييەکانمان بەلاوە بنێنين و بە جۆش و خرۆشەوە بچينە سەر سندووقەکانی دەنگدان و بڵێن: بەڵێ بۆ سەربەخۆييی کوردستان.
کوردستانيانی ئازيز،
سبەی هەتا بەشداری و دەنگی بەڵێتان لە ڕێفراندۆمی سەربەخۆييدا زياتر بێت، هێزێکی زياتر بە کوردستان دەدەن و گەرەنتييەکی گەورەتر بۆ بەدەستهێنانی مافەکانتان و دروستکردنی کوردستانێکی سەربەخۆی بەهێز دەستەبەر دەکەن، بۆيە با هەموومان سبەی پێکەوە بەرپرسانە، بە ئارامی و لە کەشێکی شارستانيانەی ئازاد و ديموکراسيدا بڵێن: بەڵێ بۆ سەربەخۆييی کوردستان. بەڵێ بۆ ژيان و داهاتوويەکی تازە، بەڵێ بۆ پەيوەنديی دۆستانە لەگەڵ دراوسێکانمان و لەگەڵ جيهان.
#نێچيرڤان بارزانی#
24-09-2017
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,496 جار هاتیە دیتن