نه شيری حوشتر نه ديداری عەرەب
کورد نە حوشتری هەيە و نە سەليقەی عەرەبيشی هەيە لە قسەکردن و خواستن، ئەگەر حوشترێک بدەيتە دەست کوردێکەوە لەوانەيە پێويستی بەکاتێکی زۆر بێت تا بتوانێت چۆکی پێدابداتەوە و يخ بدات بۆ ئەمەش پێويستی بە عەتابە هەيە نه وەک حەيران تاوەکو بتوانيت سواری پشتی بيت چونکە ئاژەڵێکی بەرزە و بە خۆفرێدان ناتوانيت سواری ببيت ئەمە لەلايەک لە لايەکيتريشەوە ديدار و چاوپێکەوتنی عەرەب کۆمەڵێک داب ونەريتی کۆچەری و ڕەوەندی و بيابانی هەيە و توانيويەتی بيابان ڕام بکات بەپشو درێژی و جيڕه درێژی و زۆر سورە لەسەر خواست و داواکارييەکانی خۆی بۆيە کورد ئەگەر تاقەتی شتێکی نەبێت دەڵێت نە شيری حوشتر نە ديداری عەرەب.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,236 جار هاتیە دیتن