جاشکی لە دەست گاوان بەر بووە
گاوان بە بەراوردی(شوان) کەمتر ماندوو دەبێت و گاڕان لە پێدەشت و لا پاڵان زياتر دەوەستێت و دەلەوەڕێت و گاوانيش لەسەر بەرزايی و بنار و تەپۆڵکەوە بەديارييەوە دەبێت و زۆر خەريکی(کەرە شوان) ەکەی دەبێت و بەردەوام لە سەر پشتيەتی و ئەزيەتی زۆری دەدات و هەندێجاريش سێکسی لەگەڵ دەکات ئەگەر جاشکەمێ بێت، کاتێک گاوان دەکەوێتە حاڵەتی بێ ئاگايی جاشولکەکە يەکسەر لە دەستی بەڕەڵا دەبێت و ڕادەکات، ئەمە بە يەکێک دەوترێت کە لەسەر کارەکەی زوو بڕوات و بەجێی بهێڵێت پێی دەوترێت(جاشکی لە دەست گاوان بەربووە).
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,307 gånger