کوردیپێدیا، مێژووی رۆژ بە رۆژی کوردستان و کورد دەنووسێتەوە..
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 06-04 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆06-04-2020
📆05-04-2020
📆04-04-2020
📆03-04-2020
📆02-04-2020
📆01-04-2020
📆31-03-2020
📂 زۆرتر ...
📅06 April
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,796) پەڕتووک||
📅 05-04-2020
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لقی 1ی دادگای ئینقلابی سنە بە سەرۆکایەتیی دادوەر سەعیدی، حوکمی سێ مانگ و رۆژێک زیندانیی بەسەر فەردین مەولوودیدا سەپاند. لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنە، ئەو هاووڵاتییە کوردەی بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران تۆمەتبار کردووە.[7]
باشووری کوردستان
- وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، 18 تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانکران، کە 8 پیاو و 6 ئافرەت و 4 منداڵن. بەمەش ک
📅 05-04-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
05-04-2020
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 فەتاح هیرانی
پێشمەرگەی دێرین فەتاح هیرانی لە ڕێکەوتی 06-04-2017 بەهۆکاری وەستانی دڵ کۆچی دوایی کرد.
👫 فەتاح هیرانی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
فەتاح هیرانی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ ڤیان پەیمان
خەڵکی‌ رۆژئاوای‌ کوردستانە و پێشتر لە چیاکانی‌ کوردستان گەریلا بووە و چەندین گۆرانی‌ تایبەت بۆ گەریلای‌ وتووە و دوای‌ هێرشی‌ چەکدارانی‌ رێکخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش بۆسەر کۆبانێ‌ رووی‌ کردووەتە رۆژئاوای‌ کوردستان و شەڕڤانی‌ یەکینەکانی‌ پاراستنی‌ ژن (YPJ) بوو.
رۆژی 06-04-2015 لە سەری کەهنیێ شەهید بوو.
✌️ ڤیان پەیمان
🏷️ پۆل: شەهیدان
ڤیان پەیمان
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 رەهبەر جەلال
رەهبەر جەلال حەمەد مامەش
لەساڵی 1953 لەشاری کۆیە لە دایکبووە.
قوتابخانەی ناوەندی لە شاری هەولێر تەواو کردووە.
ساڵی 1970 لەگەڵ هەندێک لاوانی شاری کۆیە، تیپی شانۆگەری (کەکۆن) دادەمەزرێنێت. پاشان دەچیتە پەیمانگای هونەرەجوانەکانی بەشی نیگارکێشان لەبەغدا.
رۆژی 11 ئایاری ساڵی 1974 بەغدا جێ دەهێڵی و دەچێتە ریزی شۆڕش، لەوێش لەبەرێوەبەرایەتی راگەیاندن کاردەکات.
لەساڵی 1977 دا لەبەشی جموجۆڵی هونەری شاری هەولێر دا بەپشکنەری رێبەری وانە هونەرییەکانی قوتابخانەکانی هەولێر دادەمەزرێ.
ساڵی 1977 پێشانگای ی
👫 رەهبەر جەلال
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
رەهبەر جەلال
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
بەردەوام دەستەکانم دەشۆم؛ تا بتوانم تێکەڵی کەس نابم و لە ماڵەوە دەمێنمەوە؛ دەمامک و دەستەوانە بەکاردێنم.. ئەمە بۆ خۆم و بۆ پارێزگاریی خۆشەویستانم دەکەم..
📊 بابەت 372,102 | وێنە 58,178 | پەڕتووک PDF 10,796 | فایلی پەیوەندیدار 40,248 | 📼 ڤیدیۆ 165 | 🗄 سەرچاوەکان 14,053 |
📝 حکومەتی هەرێم وەڵامی بڕیارەکانی بەغدا دەداتەوە | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️
حکومەتی هەرێم وەڵامی بڕیارەکانی بەغدا دەداتەوە
📝 بەڵگەنامەکان

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەمە 29/9/2017 بە سەرۆکایەتیی بەڕێز نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیران و بە ئامادەبوونی بەڕێز قوباد تاڵەبانیقوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
ئەنجومەنی وەزیران دەستخۆشی و پیرۆزباییی سەرکەوتنی ڕیفراندۆمڕیفراندۆمی لە گەلی کوردستان کرد کە لە پرۆسەیەکی دیموکراسیی و مەدەنیدا خواستی خۆی بۆ جیهان نیشان دا و پرۆسەکەش‌ لەگەڵ دەستووری عیراق و یاسا نێودەوڵەتییەکان و جاڕی گەردوونیی مافەکانی مرۆڤدا کۆکە. دووپاتیشی کردەوە کە بۆ قۆناغی داهاتوو و چارەسەرکردنی هەموو کێشەکان، حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەی دانوستان و گفتوگۆیه.
ئەنجومەنی وەزیران وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکەی دڵینا کردەوە کە ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان بە هیچ شێوەیەک بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەییی هیچ وڵاتێک هەڕەشە نییە و وەک چۆن لە زیاتر لە بیست و پێنج ساڵی ڕابردوودا سەلماندوویەتی کە گەل و حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەمیشە مایەی ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە بووە، بۆ هەمیشەش هەروا دەمێنێتەوە، پابەندیی خۆیشی بە بەردەوامیی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە و جیهان لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە یەکتری و بەرژوەندیی هاوبەش دووپات کردەوە.
ئەنجومەنی وەزیران تەواوی ئه و بڕیارانەی ڕەت کردەوە کە دوێنێ لە لایەن پەرلەمان و حکوومەتی عیراقەوە دژ بە هەرێمی کوردستان دەرچوون و ئه و بڕیاریانەی بە سزادانی بەکۆمەڵی گەلی کوردستان لە قەڵەم دا، دووپاتیشی کردەوە کە بڕیارەکان نادەستووری و نایاسایین و ڕێک ڕەنگدانەوەی ئه و بیرکردنەوە و ئه و عەقڵیەتەن کە لە بنەمادا هەرێمی کوردستان مەترسی وکێشەی لەگەڵ ئه و بیرکردنەوە و عەقڵیەتەدا هەیە و به هیچ شێوەیەک شەراکەتی قبووڵ نەکردووە و ئامادە نەبووە مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان بدات. وێڕای ئەوەش ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کوردستان ئامادەیە لەگەڵ عیراق بکەوێتە دانوستان و گفتوگۆ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان. لە هەمان کاتدا ئەنجومەنی جەختی لەوە کردەوە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕێکاری یاسایی بۆ تانەدان لە نادەستووری و نایاساییبوونی ئه و بڕیارانە دەگرێتە بەر.
دەربارەی بڕیاری داخستنی جووڵەی فڕۆکەوانی بەسەر هەرێمی کوردستاندا و قەدەغەکردنی گەشتی فڕۆکەوانی لە فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکانی هەرێمی کوردستان‌، ئەنجومەنی وەزیران دووپاتی کردەوە کە ئه و بڕیارە بە تەواوی نایاسایی و نادەستوورییە و پێچەوانەی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان و پەیمانی شیکاگۆی نێودەوڵەتیی فڕۆکەوانیشە کە بە هیچ شێوەیەک نابێت فڕۆکەخانەکان لە کێشە سیاسییەکاندا بۆ ستەملێکردن و ڕێگەگرتن لە گەشتی هاووڵاتیان بەکار بهێنرێن.
بۆ ئەم مەبەستە ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی ڕاسپارد کە لەسەر ئەم پرسە لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکانی بەغدا بکەوێتە گفتوکۆ، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش کار بکرێت بۆ ئەوەی نایاساییبوون و نادەستووریبونی ئه و بڕیارە چ بەپێی یاساکان و دەستووری عیراق و چ بەپێی ڕێککەوتن و یاسا نێودەوڵەتییەکان ڕوون بکرێتەوە و ڕیکاری یاسایی بەرامبەر بگیرێتە بەر.
ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەوە کردەوە وێڕای دۆخی دارایی و ئابووریی سەختی هەرێمی کوردستان، وەک هەمیشە هەموو کۆمەک و هاوکاریکردنێکی بۆ پەنابەران و ئاوارەکانی ناوخۆی عیراق بەردەوام دەبێت و ئەم بڕیارە ناڕەوایانەی پەرلەمان و حکوومەتی عیراقیش هیچ کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر مامەڵەی خەڵک و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پەنابەران و ئاوارەکاندا نابێت.
هاوپێچ دەقی سەرەنج و تێبینییە یاساییەکان لەسەر بڕیارەکانی پەر‌لەمان و حکوومەتی عیراق:
أ- سەبارەت بە بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدراڵ لە کۆبوونەوەی ژمارە (23)ی ڕێکەوتی 27/9/2017 کە تایبەت بوو بە کاردانەوەی لەسەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە ناو هەرێم و ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەم ڕاگەیاندراوەدا هەڵوێستی خۆی بەم شێوەیە خستەڕوو:
سەرەتا لەبەر ڕۆشنایی بڕگەی (دووەم) لە ماددەی (121) لە دەستووری عێراقی فیدراڵ، بڕیارەکانی ئەنجومەنی نوێنەران شایەنی جێبەجێکردن نین لە هەرێمی کوردستان بە ڕەهایی تاوەکو لەلایەن پەرلەمانی هەرێمی کوردستانەوە بڕیاری جێبەجێکردنیان پێ دەردەچێت و لە دوای جێبەجێکردنی دەستووری نوێی عێراقیشەوە ئەمە بووە بە نەریتێکی پەرلەمانی لە هەرێمی کوردستان. بۆ ئەم مەبەستەش، ئەنجومەنی وەزیران داوا لە پەرلەمانی کوردستان دەکات کە بە زووترین کات بڕیاری یەکلاییکەرەوە لەسەر ئەم بڕیارانە بدات کە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە ناڕەوا و نادەستوورییانەی دەزانێت وەک لەم خاڵانەی خوارەوەدا ڕوونی دەکەینەوە:
1. ئەوەی لە پێشەکی و بڕگەی (1)ی بڕیارەکەی ئەنجومەنی نوێنەراندا هاتووە بە تەواوی پێچەوانەی بنەمای دیموکراتییە کە لە ماددەی (1)ی دەستوور چەسپێنراوە وەک بنچینەی دامەزراندنی حکوومەتی فیدراڵی، ڕیفراندۆمیش جێبەجێکردنێکی فیعلیی بنەمای دیموکراتییە، لەسەر ئەو بنەمایەی ئیرادەی گەل سەرچاوەی دەسەڵاتەکانە، سەرەڕای ئەوەی کە لە بڕگەی (1) لە ماددەی (38) لە دەستووردا هاتووە مافی ڕادەربڕین چەسپێندراوە و ڕیفراندۆمیش ئامرازێکە بۆ زانینی ڕای هاووڵاتییان و هیچ دەقێکی یاساییش نییە لە دەستوور کە ڕێگر بێت لە پیادەکردنی ئەم مافەدا، چ جای ئەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق مافی پیادەکردنی ڕیفراندۆم لەلایەن هاووڵاتیانی کوردستانەوە بە تاوان لەقەڵەم بدات و داوای بەدواداچوونی قەزایی بکات بۆ ئەوانەی لە پرۆسەکەدا بەشدار بوون.
2. ئەنجومەنی نوێنەران ناڕەوایی لە پیادەکردنی دەسەڵاتەکانیدا کردووە وەک کاردانەوەی نەرێنی و سزادانی بەکۆمەڵی هەرێمی کوردستان لە بەرامبەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆم و زێدەڕۆییشی کردووە لە دەرکردنی ئەو بڕیارانە کە ئەرکی ئه و نین.
3. سەبارەت بە پابەندکردنی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان بۆ بڵاوەپێکردنی هێزە فیدراڵییەکان لە ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، پێچەوانەی بڕگەی (1) لە ماددەی (9)ی دەستوورە کە ناکرێت هێزە چەکدارەکانی عێراق و هێزەکانی ئاسایش بەکار بهێنرێن دژی پێکهاتەکانی گەلی عێراق.
4. ئەم بڕیارانەی ئەنجومەنی نوێنەران بوونەتە هۆکاری لەکارخستن و کەمکردنەوەی دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان، چونکە ئه و بابەتانە لە دەرەوەی دەسەڵاتە فیدراڵییەکانی هاتوو لە ماددەی (110)ی دەستوورن. بەپێی بڕگەی (4)یش لە ماددەی (26)ی دەستوور، دەسەڵاتی فیدراڵی بۆی نییە هیچ کام لە دەسەڵاتە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کەم بکاتەوە.
5. بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزاریی ئەنجومەنی ئاسایشی عێراقی فیدراڵ کە لە بڕگەی (3)ی بڕیارەکەی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی پێدراوە، هیچ پابەندییەکیان نییە لەسەر هەرێمی کوردستان و لە دەرەوەی دەسەڵاتە ڕەهاکانی حکوومەتی فیدراڵییە، لە هەمان کاتیشدا هەرێمی کوردستان بەپێی یاسای خۆی ژمارە (4) ساڵی 2011 خاوەنی ئەنجومەنی ئاسایشی خۆیەتی‌.
6. بڕیاری داخستنی دەروازە سنوورییەکان لە دەسەڵاتی حکوومەتی فیدراڵی نییە و بە هیچ جۆرێک لە ماددەی (110)ی دەستووردا ئاماژەی پێنەدراوە و بەپێی ماددەی (115) لە دەستوور هەر بابەتێک کە لە چوارچێوەی دەسەڵاتە ڕەهاکانی حکومەتی فیدراڵییدا نەهاتبێت، دەسەڵاتی هەرێمەکانە.
7. سەبارەت بە کێڵگە نەوتییەکان کە دەکەوێتە چوارچێوەی سیاسەتی نەوت و گاز، ئەویش لە ماددەی (110)ی دەستووری عێراقی فیدراڵدا نەهاتووە بەڵکو لە چوارچێوەی ماددەی (112)دا چارەسەر کراوە، بۆیە ئەمەش دەسەڵاتی ڕەهای حکوومەتی فیدراڵی نییە.
8. سەبارەت بە داخستنی نوێنەرایەتی و نووسینگە نێودەوڵەتییەکان لە هەرێمی کوردستان، مافێکی بەدەستهاتووە بۆ هەرێمی کوردستان و هەڵوەشانەوەی مۆڵەتی کردنەوەی ئەو نوێنەرایەتی و نووسینگە نێودەوڵەتییانە بەبێ ئەوەی هەرێمی کوردستان کەموکوڕی هەبووبێت لە پێوەر و ڕێنماییەکانی کارکردنی ئەم نوێنەرایەتی و نووسینگانە بە ناڕەواییکردن لە دەسەڵاتدا ئەژمار دەکرێت، سەرەڕای ئەوەی کە ئەم بابەتە دەکەوێتە چوارچێوەی یاسای گشتیی نێودەوڵەتی و بەپێی ڕێککەوتننامەی ڤیەننا بۆ پەیوەندییە دیپلۆماسی و کونسلگەرییەکانی ساڵی 1963، کاری کونسول و دیپلۆماتکاران ڕێکخراوە.
ب- سەبارەت بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی عێراقی فیدراڵی لە بەغدا لە کۆبوونەوەی ئاسایی لە ڕێکەوتی 26/9/2017 تایبەت بە ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی و بابەتی دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەم بڕیارەی ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی عێراقی فیدراڵی بە نایاسایی و نەگونجاو دەزانێت پشتبەست بەم خاڵانەی خوارەوە:
1. لە پێشەکی بڕیارەکەدا ئەنجومەنی وەزیران پشتی بەستووە بە بڕگەکانی (یەکەم) و (دووەم) و (سێیەم) لە ماددەی (110) لە دەستووری عێراقی فیدراڵ کە هیچ کام لەم بڕگانە دەسەڵاتی لەو شێوەیەی بە ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵی نەداوە، بەڵکو ئەو بڕگانە باس لە دانان و داڕشتنی سیاسەت دەکات، نەک پێدانی دەسەڵات و داخستنی دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەی مەدەنی و جێگرتنەوەی فەرمانبەر و کارمەندی دەسەڵاتی فیدراڵی بۆ بەڕێوەبردنیان لە بری هەرێمی کوردستان.
2. بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لە هەرێمی کوردستان پشتی بە یاسای دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنی ژمارە (148)ی ساڵی 1974 بەستووە کە یاسایەکی مەرکەزیی سەردەمی ڕژێمی بەعسە و لەگەڵ بنەماکانی دەوڵەتی فیدراڵی هاتوو لە دەستووری عێراقی فیدراڵدا ناگونجێت، کە ئەمەش پێچەوانەی حوکمی ماددەی (13)ە لە دەستوور کە تیایدا هاتووە کار بە هیچ دەقێکی یاسایی ناکرێت کە دژ بە ئەحکامەکانی دەستوور بێت، سەرەڕای ئەوەش هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی لە سەرەتای دەستبەکاربوونیانەوە لەژێر چاودێری و سەرپەرشتیی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی فیدراڵی بوون بە جۆرێک هاوشێوەی فڕۆکەخانەکانی دیکەی عیراق هەمان ڕێنمایی و مەرج و پێوەرە تەکنیکی و یاساییەکانی کارپێکراوی ئەو دەسەڵاتەی جێبەجێ کردووە، بەردەوامیش تیمەکانی چاودێری و سەرپەرشتیی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی فیدراڵی سەردانی دەورییان کردووە بۆ دڵنیابوون لە هەبوونی ئەو مەرج و پێوەر و پێداویستییانە بە شاهێدیی بەڕێز وەزیری گواستنەوەی عێراقی فیدراڵ دڵنیایی دراوە کە هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانی پابەندی مەرج و پێوەرەکانی دەسەڵاتی ناوبراون.
بەم شێوەیە، فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکانی هەرێمی کوردستان هیچ ڕێکارێکی نایاساییان ئەنجام نەداوە تاوەکو ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی فیدراڵ ناچار بکات بڕیاری لەم شێوەیە دەربکات بۆ ڕاگراتنی گەشتە ئاسمانییەکانیان. ئەمە وێڕای ئەوەی کە هەرێمی کوردستان خاوەنی یاسای دەزگای فڕۆکەخانەکانی شارستانیی هەرێمی کوردستان ژمارە 18)ی ساڵی 2008ە، بەپێی ماددەی (121)ی دەستووریش لە کاتی هەبوونی ناکۆکی، کار بە یاساکانی هەرێم دەکرێت.
3. یاسای (فڕۆکەوانیی مەدەنیی فیدراڵی) کە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بۆ ڕاگرتنی گەشتەکانی فڕۆکاخانەکانی هەرێم پێشتی پێ بەستووە، لە ماددەی (3)یدا هاتووە کە بەڵگەنامە و ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بە فڕۆکەوانیی مەدەنی بەشێکی دانەبڕاون لە یاساکە و حکوومەتی فیدراڵی پابەندە بە جێبەجێکردنیان بە تایبەتیش (ڕێککەوتننامەی نێودەوڵەتیی شیکاگۆ بۆ فڕۆکەوانیی نێودەوڵەتیی ساڵی 1944) کە (54) پەنجا و چوار دەوڵەت ئەندامن تیایدا و بە ئاشکرا لە ماددەی (4)ی ئەم ڕێککەوتننامەیەدا هاتووە کە نابێت فڕۆکەخانە مەدەنییەکان بۆ مەبەستی نەخوازراو بەکاربهێنن، ئەمە سەرەڕای ئەوەی کە بەپێی ماددەی (13) لە جاڕنامەی جیهانیی بۆ مافەکانی مرۆڤ و ماددەی (12) لە ڕێککەوتننامەی نێودەوڵەتی بۆ مافی مەدەنی و سیاسی، مافی گەشتکردن بۆ هەموو کەس پارێزراوە و نابێ کۆتی بخرێتە سەر.
4. سەبارەت بە یاسای (قانون هیئە المنافژ الحدودیە) ژمارە (30)ی ساڵی 2016، ئەم یاسایە بەرکار نییە لە هەرێمی کوردستان تاوەکو بڕیاری ئینفازکردنی پێدەرنەچێت لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە، لەبەر ڕۆشنایی بڕگەی (2) لە ماددەی (121) لە دەستووری عێراقی،و بە تایبەتیش ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدراڵ بنەمای زۆرینەی پەرلەمانی بەکارهێنا بۆ تێپەڕکردنی ئەم یاسایە و جێبەجێکردنی ئەم یاسایەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی دەسەڵاتەکانی هەرێم چونکە ئەنجومەنی ئەم دەستەیە زۆرینەی لە نوێنەری وەزارەتە فیدراڵییەکانە.
5. راستە کە کردنەوەی دەروازەی سنووری و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی پێویستی بە ڕەزامەندیی حکوومەتی فیدراڵی هەیە چونکە لایەنی نێودەوڵەتی لەخۆدەگرێت، بەڵام ئەمە بەم مانایە نییە کە بەکارخستن و بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانەکان بە تەنها لە دەسەڵاتی فیدراڵی بێت.
28-09-2017
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📝 بەڵگەنامەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 28-09-2017
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📝 سەرچاوەی بەڵگەنامە📄 بەڵگەنامەکانی حکومەتی هەرێم
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 93% ✔️
93%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
93%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 29 2017 9:06AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Oct 1 2017 11:56AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Oct 1 2017 11:56AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,675 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
حکومەتی هەرێم وەڵامی بڕیارەکانی بەغدا دەداتەوە
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️فڕۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️28-09-2017
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️قوباد تاڵەبانی
2.👁️نێچیرڤان بارزانی
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,312 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574