بزووتنەوەی گۆڕان رونکردنەوەیەک لەسەر رێباز حەملان بڵاودەکاتەوە
📝 بەڵگەنامەکان
پەیوەست بە لێدوانەکانی بەڕێز (
عەلی حەمە ساڵحعەلی حەمە ساڵح) تایبەت بە دەستلەکارکێشانەوەی بەڕێز (
رێباز حەملانرێباز حەملان) و خستنەڕوی هەندێک زانیاری و بەڵگە لەسەر ناوبراو، پێویستە رای گشتی و دەنگدەر و هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان لەوە ئاگاداربکەینەوە کە ئه و زانیاریانە دوو جۆرن:-
جۆری یەکەم: ئه و زانیاریانەیە کە لەراپۆرتەکانی چاودێری دارایدا هاتووە، ئه و راپۆرتانەش لە رووی کارگێڕی و یاساییەوە دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکەن و تا ئه و لیکۆڵینەوانەش تەواو نەبن ناتوانرێت زانیاریەکانی ناو راپۆرتەکان وەک بەڵگەی گەندەڵی مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.
جۆری دووەم: ئه و زانیارییانەیە کە تەنها لە چوارچێوەی گوماندابوون و هیچ بەڵگەیەکی باوەڕپێکراوی لەگەڵدا هاوپێچ نەکراوە.
02-10-2017