🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
⌨ کیبۆرد
📁 زۆرتر ...
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: گەپنامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 19-02
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 19-02 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆19-02-2020
📆18-02-2020
📆17-02-2020
📆16-02-2020
📆15-02-2020
📆14-02-2020
📆13-02-2020
📂 زۆرتر ...
📅19 February
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,674) پەڕتووک||
📅 18-02-2020
باکووری کوردستان
- شەوی رابردوو، لە ناوچەی توشبا لە وان بومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.1 پلە بە پێوەری رێختەر روویدا.[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- هونەرمەند جەعفەری ماملێ لە شاری مەهاباد بە خاک سپێردرا.[1]
- سێ زیندانیی لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارە، بە تۆمەتی پێوەندییدار بە ماددەی سڕکەر بە ئێعدام مەحکووم کرد. شوناسی ئەو سێ زیندانییە شاران تووفانی، ئەحمەد باشوو لە بەندی 14 و هەروەها هاووڵاتییەکی دیکە که لە بەندی 15 دایه و شوناسی روون نەبووەتەوە.[7]
- هاووڵاتییەکی کورد خ
📅 18-02-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی بوونە هاوسەرۆکی یەکێتی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 شەماڵ موفتی
ناوی خۆی (شەماڵ عەبدولرەحمان موفتی) یە، لەنەوەی (موفتی چاومار)ە، لە ساڵی 1955 لەشاری بەغدا لەبنەماڵەیەکی خانەدان و ئایین پەروەر لەدایک بووە و سەرەتای قۆناغی خوێندنی لەوێ دەست پێکردووە.
شەماڵ موفتی دەرچووی بەکالۆریۆسە لە کۆلێژی بەغدای ئەمریکیی ساڵی 1972، هەروەها دەرچووی کۆلێژی کشتوکاڵ – بەشی زانستی گڵی زانکۆی سلێمانی بووە، لە ساڵی 1977 دا بووە بە مامۆستا بۆ ماوەی نۆ ساڵ لەفێرگەی ناوەندی و ئامادەییەکانی شاری سلێمانی سەرگەرمی وتنەوەی وانەی ئینگلیزی بووە، لەوانە ناوەندیی کاوەی کوڕان و بناری کچان و
👫 شەماڵ موفتی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
شەماڵ موفتی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 شێخ ئەنوەر
شێخ ئەنوەر
کوڕی شێخ ئیبراهیم کوڕی باوە مەحمودە، کە دەچنەوە سەر بنەماڵەی بابانییەکان
لەساڵی 1931 لەشاری سلێمانی لەگەرەکی سابونکەران لە دایکبووە.
لەساڵی 1941 دا بۆ خوێندن دەچێتە قوتابخانەی (فەیسەڵییە) بەلام بە هۆی مردنی باوکییەوە هەتا دوا پلەی سەرەتایی خوێندووە.
شێخ ئەنوەر لە تەمەنی 75 ساڵیدا لە شەوی 19-02-2006 کۆچی دوایی کردووە.
👫 شێخ ئەنوەر
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
شێخ ئەنوەر
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 ئەمەریکێ سەردار
رۆژنامەنووس، ڕۆشنبیر، نووسەر و سەرۆکی ڕۆشنبیرانی کوردی ئەرمەنستان بوو. چل ساڵ بۆ ڕۆژنامەی ڕێگای تازە تێکۆشانی کردبوو، سەرئەنجام ڕۆژی 19-02-2018 لە شاری کارکۆڤی ئوکراین کۆچی دواییکرد.[1]
👫 ئەمەریکێ سەردار
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
ئەمەریکێ سەردار
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 370,345 | وێنە 57,333 | پەڕتووک PDF 10,674 | فایلی پەیوەندیدار 38,763 | 📼 ڤیدیۆ 164 | 🗄 سەرچاوەکان 13,593 |
📊 حکوومەتی عێراق زیاتر لە 130 ملیار دۆلار قەرزارە و کوردستانیش 17 ملیار دۆلار | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️
حکوومەتی عێراق زیاتر لە 130 ملیار دۆلار قەرزارە و کوردستانیش 17 ملیار دۆلار
📊 ئامار و راپرسی

بەپێی داتا و ئامارەکان، دەردەکەوێت حکوومەتی هەرێمی کوردستان نزیکی 17 ملیار دۆلار قەرزارە. بەرپرسێکیش وردەکاریی قەرزەکان و میکانیزمی دانەوەیان ئاشکرا دەکات.
د. ئاراس خۆشناو، سەرۆکی سەنتەری لێکۆڵینەوە و زانیاریی ستراتیژی کوردستان بە (باس)ی راگەیاند، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشێک لە قەرزەکانی داوەتەوە و بەشێکیشی لەسەر ماوەتەوە، گوتی: ”حکوومەت نزیکەی 7 ملیار دۆلاری پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران و 2 ملیار و 800 ملیۆن دۆلاری پارەی بانکە ئەهلییەکان قەرزارە، پارەی بەڵێندەرانی ناوخۆش نزیکەی یەک ملیار دۆلارە“.
جەختی کردەوە، حکوومەت بە میکانیزمێک دەستی کردووە بە دانەوەی قەرزی بانکە ئەهلییەکان، گوتیشی: ”لەگەڵ ئەوەی حکوومەت 7 ملیار دۆلاری پاشەکەوت قەرزارە، بەڵام حکوومەت 6 ملیار و 700 ملیۆن دۆلاری قەرزی خانووبەرە و پێشینە جیاجیاکانی لای هاووڵاتییان و فەرمانبەرانە“.
ئاماژەی بەوەش دا، کە قەرزی کۆمپانیا نەوتییەکان بە گشتی نزیکەی 7 ملیار دۆلاریان لێ وەرگیرابوو، کەمتر لە 6 ملیار دۆلاریان ماوەتەوە و دانەوەی قەرزەکانیشیان بەردەوامە، گوتیشی: ”بە گشتی هەموو قەرزەکان کە لەسەر هەرێمی کوردستان ماوەتەوە، نزیکەی 17 ملیار دۆلارە و پێدانەوەی قەرزەکانیش بەردەوامییان هەیە“.
روونی کردەوە، کە ئەو بەدواداچوونی وردی لەسەر بابەتی قەرزەکانی حکوومەت کردووە، گوتیشی: ”وەکو توێژەرێک شیکارییەکی ئابورریی وردم لەسەر قەرزەکان کردووە، بۆیە ئەوەی هەیە حکوومەتی هەرێمی کوردستان تەنیا 17 ملیار دۆلار قەرزارە، ئەوەی تر کە دەگوترێت راستیی تێدا نییە و زۆریی بۆ موزایەدەی سیاسییە“.
بەپێی بەدواداچونی (باس)، لە ماوەی ساڵی 2016 و 2017دا حکوومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 3 ملیار دۆلاری قەرزەکاتی داوەتەوە و توانیویەتی قەرزەکای لە 20 ملیار دۆلار داببەزێنێت بۆ 17 ملیار دۆلار.
بەشی زۆری قەرزەکان دراونەتەوە بە کۆمپانیا نەوتییەکان و بەڵێندەران.
سەرۆکی سەنتەری لێکۆڵینەوە و زانیاریی ستراتیژیی کوردستان پێی وایە، قەرزەکانی هەرێمی کوردستان جێگەی ترس و نیگەرانی نیین، گوتیشی: ”کۆی قەرزەکانی هەرێمی کوردستان ناکاتە 15%ی قەرزەکانی عێراق، چونکە ئەوەی عێراق لەسەرووی 130 ملیار دۆلارەوەیە“.
بەپێی رێککەوتنێک، حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە قەرزی یەک ملیار دۆلاری لە مانگی 9 داوەتەوە کۆمپانیای داناغاز، ئەمە وێرای ئەوەی زیاتر لە یەک ملیار و 600 ملیۆن دۆلاری تریشی پێشوو دابوویەوە و مانگانەش 100 بۆ 250 ملیاری دۆلار بە کۆمپانیا نەوتییەکان دەداتەوە“.
د. ئامانج رەحیم، بەڕێوەبەری فەرمانگەی بەڕێوەبردنی قەرزەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە(باس)ی راگەیاند: ”ئێستا وەک قۆناخی یەکەمی ئیدارەدانی دارایی هەرێم و ئاشکراکردنی قەرزەکانی حکوومەت، فۆرم بەسەر سەرجەم وەزارەتەکاندا دابەش کراوە، بۆ زانینی ئیلتزاماتی دارایی وەزارەتەکان و دواتر سەرجەم ئامارەکان دەکرێتە داتەبەیسێک“.
گوتیشی: ”لەرابردوودا حکوومەتی هەرێم بۆ پڕۆژەکان قەرزی لە بەریتانیا کردووە و پێشتریش بڕێک قەرزی لە تورکیا کردووە، ئەوەش جگە لە قەرزەکانی پاشکەوتی مووچەی فەرمانبەران و شایستە داراییەکانی کۆمپانیاکانی دەرهێنانی نەوت و بەڵێندەران و بانکە بازرگانییەکان و ئەوانەش سەرجەمیان کۆ دەکرێتەوە و ئەولەویەت بۆ دانەوەی قەرزەکان دیاری دەکرێت.
باسی لەوەش کرد، ئەوەی گرنگە حکوومەت ئامادەکاریی بۆ بکات، قەرزە نێودەوڵەتییەکانە لە بانکەکان و پێویستە لەو وادەی دیاری کراوە ئەو قەرزانە بدرێتەوە، بۆ ئەوەش قۆناخی یەکەم زانیارییەکان لەبارەی قەرزەکان کۆ دەکرێتەوە و دواتر ئەولەویەت لەبارەی دانەوەی قەرزەکان دیاری دەکرێت و هەنگاوەکانی دواتر لەبارەی توانای دارایی بۆ دانەوەی قەرزەکان دەکەوێتە سەر ئەرکی حکوومەت.
زۆرینەی قەرزەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2014 وە دەستی پێ کرد، کاتێک بەغدا مووچە و بودجەی کوردستانی بڕی و دواتریش نرخی نەوت دابەزی و شەڕی داعشیشی بەسەردا هات.[1]
10-10-2017

🗄 سەرچاوەکان
[1]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی باسنیوز - 10-10-2017

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📊 ئامار و راپرسی
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 10-10-2017
📈 جۆری ئامار و راپرسی💰 ئابووری و نەوت
📈 جۆری ئامار و راپرسی⚡ گەندەڵی
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان
🗺 وڵات - هەرێم🇮🇶 ئێڕاق

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 93% ✔️
93%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 2 2017 8:37PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Oct 3 2017 12:15AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 10 2017 9:04AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,430 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
حکوومەتی عێراق زیاتر لە 130 ملیار دۆلار قەرزارە و کوردستانیش 17 ملیار دۆلار
📊 ئامار و راپرسی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️10-10-2017
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.02
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,14 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574