لە یەکگرتنی سێ گوند پێکهاتووە، کە تەواوی دانیشتووانەکەی کوردن و لە 1100 خێزان پێکهاتووە، کە دەکەوێتە باشووری شارۆچکەی #داقوق#ەوە.
لە ساڵی 2008 ئەنجوومەنی شارۆچکەی داقوق لە ڕێی ئەنجوومەنی پارێزگای #کەرکووک#ەوە نووسراوێکی ئاڕاستەی وەزارەتی شارەوانی حکومەتی ئێراق کرد بە مەبەستی بەشارەدێکردنی گوندی حەفتەغار، بەڵام داواکەیان تا ئێستا وەڵامی نەبووە.
لە ساڵی 2008 بۆ بەشارەدێکردنی گوندی حەفتەغار سەرکەوتوو نەبوو، چونکە ڕێگری لێکرا، بۆیە بۆ جاری دووەم دووبارە ئەنجوومەنی شارۆچکەی داقوق نووسراوێکی تری ئاڕاستەی ئەنجوومەن پارێزگاری کەرکووک کردەوە بۆ هەمان مەبەست.
ساڵی 1988 لە پڕۆسەی ئەنفالی 3ی گەرمیان دا، دانیشتووانەکەی ئەنفالکراوە. [1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 8,805 keer bekeken