دەزگای دواڕۆژ بۆ کۆچی دوایی مام جەلال پرسەنامەیەک بڵاودەکاتەوە
📝 بەڵگەنامەکان
بۆ کۆچی دوایی سەرکردەی دیاری کورد (
مام جەلالمام جەلال)، بەناوی
دەزگای دواڕۆژدەزگای دواڕۆژەوە هاوخەمی و پرسەی خۆمان رادەگەیەنین.
ئەمڕۆ 3ی تشرینی یەکەمی 2017 بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی سەرۆک (مام جەلال)مان پێگەیشت، ئەم کۆچەش خەسارەتێکی گەورەیە بۆ گەلی کورد و هەواڵەکەشی یەکێکە لە ناخۆشترین و پڕ ئازارترین هەواڵەکان کە بەداخەوە ئەمڕۆ بڵاومانکردەوە.
سەرۆک مام جەلال جگە لەوەی سەرکردەیەکی سیاسی و شۆڕشگێڕێکی دیاری کورد بوو، لەهەمانکاتدا نوسەر و قەڵەمێکی دیاری بزوتنەوەی رۆشنبیری کورد بوو، نوسین و رێگەچارەکانی بۆ چارەسەری پرسی کورد لە مێژوودا تۆمارن و هەمیشە شانازییان پێوە دەکرێت.
مام جەلال یەکەم کورد بوو کە وەک سەرکۆماری عێراق هەڵبژێردرا و توانی لەماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا ئارامی بە عێراق و ناوچەکەش ببەخشێت، کەیسی کوردی زیاتر بە جیهان ناساند و داکۆکیکارێکی سەرسەختی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستانیش بوو.
دووبارە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی گشت گەلی کوردستان دەکەین و دەخوازین ئەم لەدەستدانە دواکۆستی کورد بێت.
دەزگای دواڕۆژ بۆ روناکبیری و راگەیاندن
03-10-2017