پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
کەسایەتی
ئەسما یوسف ئەمین
24-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
کۆچۆ
21-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
پشتیوان جەمال ئەحمەد
17-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
02-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
جهـ
حاتمیە
29-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
جهـ
سنونێ
27-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
سوهەیلا قازی محەمەد
25-02-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
زوڵفا محمود عەبدوڵا کوێخا مارف
25-02-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ڤیدیۆ
ئەڤ بیرۆکەیا لە کیڤە سەرچاڤە گرتییە کە دبێژن ئێزیدییەکان کورد نین؟
23-02-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 514,826
وێنە 104,282
پەرتوک PDF 18,891
فایلێن پەیوەندیدار 94,732
ڤیدیۆ 1,232
کەسایەتی
کەریم کابان
کەسایەتی
کوێستان داودی
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەردار محەمەد عەبدولڕەحمان
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەیماننامە (میثاق)ی دەوڵەتی کوردستانی سەربەخۆ!
هەر وێنەیەک بەرامبەری سەدەها وشەیانە! هیڤیە پارێزگاری ل وێنەیێن دیرۆکی بکەن..
پول: بەلگەنامە | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
پەیماننامە (میثاق)ی دەوڵەتی کوردستانی سەربەخۆ!
بەلگەنامە

پەیماننامە (میثاق)ی دەوڵەتی کوردستانی سەربەخۆ!
بەلگەنامە

بەوپێیەی کە #ڕێفراندۆم‌#، ڕاپرسی خەڵکە سەبارەت بەوەی دەیانەوێت کوردستان جیابێتەوە، یان لەچوارچێوەی عێراقدا بمێنێتەوە، بەپێویست کۆمەڵگای کوردستانی خستۆتە بەردەم دوڕیانێکەوە. کرێکاران و جەماوەری زەحمەتکێش و خەڵکی ستەمدیدە بە دەست فیدراڵیزمی قەومی و تائیفی کۆنەپەرستانە و گێرەوکێشەی نێوان حکومەتی قەومی ئیسلامی بەغدا و دەسەڵاتی میلیشیایی ئەحزابی ناسیۆنالیستی کوردەوە گرفتارن، بەرژەوەندیان لەوەدایە کەرێگای جیابونەوە و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆ هەڵبژێرن.
بەڵام ئەمە سەرەتای کار و لە ڕاستیدا ئاسانترین هەنگاوە لە پرۆسیسێکی گەورەتردا. هەنگاوی دواتر بریتیە لە پیادەکردنی بڕیاری خەڵک، واتە ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی. بەڵام کارەکە بەمەش کۆتایی نایات. هەربۆیە پرسیارێکی گرنگ و چارەنوسساز ئەوەیە کە چ جۆرە دەوڵەتێک پێویستە لە کوردستان دامەزرێت بۆ ئەوەی ماف و ئازادیەکانی خەڵک و خۆشگوزەرانی مسۆگەر بکات؟
وەڵامی بورژوازی و حزبە ناسیۆنالیستەکانی کوردستان لەناوەڕۆکدا شتێکی جیا لەوە نییە کەلەماوەی 26ساڵی ڕابردوودا پەیڕەویان لێکردووە. بەم جۆرەش چینی سەرمایەداری کوردستان و حزبەکانی، ئیمتحانی خۆیان‌ داوە، هەربۆیە پرسیاری سەرەکی ئەوەیە کە ئایا ئەم جۆرو شیوازە لەحوکمڕانی ئەحزابی میلیشیایی و چەکدار لەکوردستانی سەربەخۆشدا، شایستەی ‌ژیانی هاوڵاتیانی کوردستانە و جێگای قبوڵ و ڕەزا‌مەندیانە؟
بێگومان وەڵامی پەیگیرانەی کرێکاران و زەحمەتکێشان و زۆربەی هەرەزۆری خەڵکی کوردستان نایەکی ڕاشکاوە بەم پرسیارە. کوردستانی سەربەخۆ پێویستی بە جۆرێکی تر لە حوکمرانی و بەڕیوەبردن و دەوڵەتداری هەیە. خەڵکی کوردستان نابێ هیچ بڕیار و ئیرادەیەک جگە لە ئیرادەی جەماوەری خۆیان بۆ دیاریکردنی چارەنوسی دەوڵەت و سیستەمی حوکمڕانی بە ڕەسمی بناسن. خەڵکی کوردستان شایستەی جۆرێک لە حوکمرانیین کە ئازادی و خۆشگوزەرانی هاوڵاتیان دابین بکات.
ئەلتەرناتیوی دەستبەجێ و ڕاستەوخۆی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری دەولەتی سۆسیالیستیە. بەلام حزبی ئێمە ئەو واقعیەتەی لەبەرچاوە کە ئەحزابی ناسیۆنالیست و ڕەوتە ئیسلامیەکان لە مێژووی چەند ساڵەدا لەسەر بناغەی قەومی و عەشیرەتی و دینی و..و..جەماوەری کوردستانیان دەستەبەندی کردوە و هەرکامیان بەشێک لەم خەڵکەیان لە دەوری خۆیان سازمانداوە و چەکداریان کردوون، لەم هەلومەرجەدا ناچارکردن و پابەندکردنی ئەم حزب و ڕەوتانە بە یاسا و پرەنسیپەکانی کۆمەڵگایەکی مودێڕن و ئازاد و مەدەنی و دامەزراندنی دەولەتیکی سکولاری غیرە قەومی و غەیرە دینی، پشتبەستوو بەمافی یەکسانی هاوڵاتی بوون، هەنگاوێکی گرنگە لە ڕێگای زەمینە خۆشکردن بۆ سۆسیالیزم و سەرکەوتن و بەسەر دۆخی کارەساتباری ئیستادا.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان لە پێناو مسۆگەرکردنی مافی خەڵک لە هەڵبژاردنی ئازاد و هوشیارانەی سیستەمی حوکمڕانی ئایندەی کوردستانی سەربەخۆدا، ئەم بنەمایانەی خوارەوە وەک پەیماننامەی دەوڵەتی کوردستانی سەربەخۆ بۆ کۆمەڵگا ڕادەگەیەنێ و کرێکاران و زەحمەتکێشانی کوردستان بانگەواز دەکات بۆ دابینکردن و مسۆگەرکردنی مافی خۆیان لە دیاریکردنی دەولەتی سەربەخۆ، لە دەوری ئەم پەیماننامەیە ڕیزببەستن.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان هاوشان و هاوکار لەگەڵ هەموو هەڵسوڕاوانی کرێکاری و پێشکەتنخوازان و ژنان و لاوان و یەکسانیخوازان، بە هەموو تواناوە هەوڵدەدات بە پشتبەستن بە هێزی جەماوەری خەڵک ئەم پەیماننامەیە‌ بکاتە بنەمایەک بۆ دەولەتی سەربەخۆی کوردستان و ئه و پەڕی ئازادی و خۆشگوزەرانی وئاسایش لە کۆمەڵگادا مسۆگەر بکات. هەروەها باشترین هەلومەرج بڕەخسێنێ بۆ دەخاڵەتی چینی کرێکار و جەماوەری خەڵک لە دیاریکردنی سیستەمی حوکمڕانی داهاتودا.

بنەماکانی پەیماننامە (میثاق)ی دەوڵەتی کوردستانی سەربەخۆ!
1- زامنکردنی دەخەڵەت و بەشداری ڕاستەوخۆی خەڵک لەکاروباری وڵات و بەڕیوەبردنی کۆمەلگادا.
2-دەوڵەت و سیستەمی بەڕێوەبردن پێویستە بە تەواوی غەیرە دینی و غەیرە قەومی بێت. هەرجۆرە کۆمەکێکی دەوڵەت بە هەر دین و مەزهەبێک یان دانی هەرجۆرە مۆرێکی دینی و مەزهەبی و قەومی و ئیتنیکی بە یاساکان قەدەغەیە. هەرجۆرە ئاماژەیەک بە دین و مەزهەب و نەتەوە و نەژادی هاوڵاتیان لە یاسا و بەڵگەنامە ڕەسمیەکاندا قەدەغەیە.
3- هەڵوەشانەوەی هەموو میلیشیا حزبیەکان و دەستبەسەراگرتنی ئیمکاناتی چەکداری و لۆجستی و مالی کە تاکو ئێستا حزبە دەسەڵاتدارەکان دەستیان بەسەردا گرتووە، چەکدارکردنی گشتی جەماوەری ڕیکخراو بۆ بەگری لە ئازادی و یەکسانی و وەستانەوە بەرامبەر هەر هیزێک کە بیەوێ پەلاماری ئازادی و مافەکانی خەڵک بدات.
4-هەڵوەشانەوەی سەرجەم دامودەزگا جاسوسی و ئەمنیەکانی ئێستای سەربە حزبەکان.
5-راگەیاندنی جیایی هەمەلایەنەی دین لە دەوڵەت و پەروەردە و فێرکردن. ئازادی دینداری و بیدینی.
6-هەڵوەشانەوەی هەموو ئەو بریار و یاسایانەی کە سەرچاوەیەکی دینیان هەیە.
7-راگەیاندنی ئازادی بێ قەید و بەندی بیروباوەڕ، بەیان، چاپەمەنی، کۆبونەوە و متینگ و مانگرتن و خۆپیشاندان، ئازادی ڕیکخراوبوون و پیکهینانی ئەحزاب.
8-راگەیاندنی یەکسانی هەمەلایەنە و بێ قەید و بەندی ژن و پیاو لە مافە فەردی و مەدەنیەکان. هەڵوەشانەوەی هەموو بریار و یاسایەک کە لەگەڵ ئەم بنەمایەدا ناکۆکی هەبێت.
9-راگەیاندنی یەکسانی هەمەلایەنەی مافی هەموو هاوڵاتیان بەبێ لەبەرچاگرتنی ڕەگەز و دین و مەزهەب و نەتەوە و ئەتنیک.
10-قەدەغە کردنی گرتن وزیندانیکردنی هاوڵاتیان لەسەر چالاکی و بیروڕای جیاوازی سیاسی
11-هەلوەشانەوەی سزای لە سێدارەدان.
12-دەستڕاگەیشتنی هەموان بە تایبەت ڕیکخراوە جەماوەریەکان و ئەحزابی سیاسی بە هۆیەکانی ڕاگەیاندنی گشتی و دەوڵەتی.
13-دابینکردنی بیمەی بێکاری تەسەل بۆ هەموو ئامادەبەکارێکی سەر و 16 ساڵ. دانی بیمەی بێکاری تەسەل و بیمە کۆمەڵایەتیە پێویستەکان بە هەموو کەسانێک کە بە هۆی نەخۆشی و توانای بەدەنی و بەساڵاچوندا توانای کاریان لەدەستداوە.
14-سەلامەتی بەدەنی مافی هەر کەسێکە، هەرکەس مافی ئەوەی هەیە لە هەموو ئیمکانیاتی کۆمەلگای هاوچەرخ بەهرەمەندبێت بۆ پاریزراوبوونی لە ئاکامی ڕوودا و نەخۆشی و لە هەموو ئیمکانیاتی تەندروستی و دەرمانی کۆمەڵگا کەڵک وەرگرێت.
15-پەیوەندی جنسی نێوان ژن و پیاو پەیوەندیەکی ئازادانە و حاشاهەڵنەگرە بۆ هەموو کەسانیک کە دەگەن بە تەمەنی یاسایی بالغبوون، ئەم پەیوەندیە پیویستە وەکو کاری تایبەتی هەموو گەورەساڵان چاوی لیبکریت و هیچ دەسەڵاتێک مافی دەستێوەردان و پشکنینی نیە. هەرجۆرە پەیوەندیەکی جنسی گەورەساڵان لەگەل کەسانی ژێر تەمەنی بالغبونی یاسایی قەدەغەیە تەنانەت ئەگەر بە ڕەزامەندییش بێت.
16- دادوەری و دادگاکان و سیستەمی دادوەری لە ڕوی یاساییەوە سەربەخۆن. هەلبژاردنی دادوەرو هەموو پۆستێکی دادوەری مافی خەڵکە.
17-سازدانی دادگای تایبەت قەدەغەیە و پێویستە هەموو دادگاییەکان بە ئاشکرا بەڕێوەبچن.
18-هەموو هاوڵاتیان لەبەرامبەر یاسادا یەکسانن، هیچ پۆست و هیچ کەسێک پارێزبەندی یاسایی نیە. هەرکەس بێ قەید و بەند مافی ئەوەی هەیە لە دژی هەر پۆستێکی دەوڵەتی لە دادگاکان شکات تۆماربکات.
19-لە هەموو دادگاییەکدا ئەسڵ بریتیە لە بێتاوانی تۆمەتبار. بەهرەمەندبوون لە ئیمکانیەتی دەسڕاگەیشتن بە دادگایەکی عادلانە مافی هەموو کەسێکە. هەرجۆرە شکەنجە و تۆقاندن و سوکایەتی و زەخت و زۆری فکری و دەرونی دژی کەسانی دەستگیرکراو و تۆمەتباران و حوکمدراوان بە هەموو جۆرێک قەدەغەیە و هەر هەنگاوێکی لەو بابەتانە تاوانێکی جینائیە. دانپێدانان لە ڕیگەی هەڕەشە و دانی تەماح و هەموو جۆرە هەڕەشە و شکەنجەیەکەوە قەدەغەیە.
20-دانانی یاسای کارێکی کرێکاری پێشڕەو کە پێوانە و ستاندارە جیهانیەکان ڕەچاوبکات...
21- دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان دۆستایەتی و هاوپشتی خۆی لەگەڵ خەڵکی عێراق و هەموو ناوچەکە و جیهان ڕادەگەیەنێت.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان هەموو کرێکاران و زەحمەتکێشان و خەڵکی ئازادیخواز، هەروەها ئەحزابی سیاسی و ڕێکخراوە جەماوەریەکان و هەڵسوڕاوانی سیاسی بانگەواز دەکات بۆ بەرگری لە کۆمەڵگای کوردستانی سەربەخۆ بەرامبەر هەرجۆرە ساتوسەودا و سازشێک لەگەڵ دەولەتی قەومی و دینی عێراق، هەروەها هەرجۆرە دەخاڵەتێکی دەوڵەتانی ناوچەکە و جیهان، هەروەها لە پێناو پاراستنی کۆمەڵگا لە بەرامبەر دەسەڵات پەیداکردنی هەر دارودەستەیەکی کۆنەپەرستی قەومی و ئیسلامی و عەشیرەتی و گانگەستەری سیاسیدا، لە پشتی ئەم پەیماننامەیەوە پەیگیرانە ڕاوەستن.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
24-09-2017
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,268 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
بابەتێن پەیوەستکری: 1
رێکەوت و رووداو
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 24-09-2017 (7 سال)
پارت / لایەن: ک. کرێکاری
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 93%
93%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل: 09-10-2017 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل : 13-10-2017 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 13-10-2017 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 3,268 جار هاتیە دیتن
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا...
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
دیوانا ئەحمەد عەرەب سلێڤانەیی
پەڕتووکخانە
دیوانا ئەحمەد حاجی بەرواری ...
پەڕتووکخانە
باشوورێ کوردستانێ و بەغدا- ...
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
دەولەت و میرگەهێن کوردی ل س...

روژەڤ
کەسایەتی
کەریم کابان
18-01-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەریم کابان
کەسایەتی
کوێستان داودی
26-01-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کوێستان داودی
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەردار محەمەد عەبدولڕەحمان
06-02-2024
کاروان م. ئاکرەیی
سەردار محەمەد عەبدولڕەحمان
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
بابەتێ نوی
کەسایەتی
ئەسما یوسف ئەمین
24-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
کۆچۆ
21-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
پشتیوان جەمال ئەحمەد
17-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
02-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
جهـ
حاتمیە
29-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
جهـ
سنونێ
27-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
سوهەیلا قازی محەمەد
25-02-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
زوڵفا محمود عەبدوڵا کوێخا مارف
25-02-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ڤیدیۆ
ئەڤ بیرۆکەیا لە کیڤە سەرچاڤە گرتییە کە دبێژن ئێزیدییەکان کورد نین؟
23-02-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 514,826
وێنە 104,282
پەرتوک PDF 18,891
فایلێن پەیوەندیدار 94,732
ڤیدیۆ 1,232

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.36 چرکە!