گوتەبێژی ئەمینداری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، لەساڵی 2014ەوە بەهۆی تێکچوونی رەوشی ئەمنیی و هەڵکشانی
داعشداعش لە عێراق ژمارەی ئاوارەکان گەیشتە 5.4 ملیۆن کەس.
ستیڤان دوژاریک، گوتەبێژی ئەمینداری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی کۆنترۆڵکردنەوەی قەزای
حەویجەحەویجە لە باشووری رۆژئاوای شاری
کەرکووککەرکووک لەدەست داعش لە لێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوبەشەکانی لە بەرامبەر ئاسایشی هاووڵاتیانی مەدەنی ئەو ناوچەیە نیگەرانن.
دوجاریک گوتیشی لەوەتەی ساڵی 2014ەوە تاوەکو ئێستا بەهۆی تێکچوونی رەوشی ئەمنی و چەکدارانی داعش و کۆنتڕۆڵکردنی پارێزگاکانی
نەینەوانەینەوا، سەڵاحەدین، ژمارەیەکی زۆر لە شارۆچکەکانی هەردوو پارێزگای دیالە و کەرکووک 5.4 ملیۆن کەس لە عێراق ئاوارە بوون.
لە چوارچێوەی قۆناخی دووەمی ئۆپەراسیۆنی هاتین حەویجە، رۆژی چوارشەممە 4-10-2017، هێزە ئەمنییە هاوبەشەکانی عێراق بە پاڵپشتی هێزەکانی حەشدی شەعبی و فڕۆکە جەنگییەکانی سوپا، سەنتەری قەزای حەویجەیان بە تەواوی لەدەست داعش کۆنتڕۆڵکردەوە، ئێستا تەنها قەزاکانی راوە و قائیم لە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار بەدەست داعشەوە ماون.
[1]
10-10-2017
⚠️ Dieser Artikel wurde in (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!🗄 Quellen |
[1] | 📡 | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رووداو - 10-10-2017 |