ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی ئێران لە ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی سزای #سێدارە#دا ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایگەیاند، کە لە ئێران ساڵی 2017دا 435 کەس لە سێدارە دراون.
ئەمڕۆ10ی ئۆکتۆبەر، ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی سزای سێدارە، لە ڕاپۆرتێکدا کە ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە ئاشکرای کردووە، کە حکومەتی ئێران لە کۆی ئەو سێدارانە تەنیا 83یان بە فەرمی ڕاگەیاندووە.
ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی ئێران لە ڕاگەیەندراوەکەدا خستییە ڕوو: لە سەرەتای ساڵی 2017وە تا ئێستا 435 کەس لە ئێران لە سێدارە دراون، حکومەتی ئێران تەنیا 83ی حاڵەتی ئەو سێدارانەی بە ئاشکرا لە ڕاگەیەندنەکانیدا ڕاگەیاندووە.
لە بەردەوامیدا ڕایگەیاندووە: 219 کەس لەوانەی لە سێدارە دراون تایبەت بوون بە کەیسی مادە هۆشبەرەکان و پێنج کەسیش لە کاتێکدا لە سێدارە دراون کە لە کاتی ئەنجامدانی تاواندا تەمەنیان کەمتر بووە لە 18 ساڵ.
جێگای ئاماژەیە، کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی بۆ نەهێشتنی سزای سێدارە لە ساڵی 2002دا ڕۆژی 10ی ئۆکتۆبەری وەک ڕۆژی جیهانیی نەهێشتنی سزای سێدارە ڕاگەیاندووە، ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی ئێران یەکێکە لەو 20 ڕێکخراوەی لە ئەنجومەنی بەڕێوەبەریی ئەو هاوپەیمانییەدا بەشدارن.[1]
10-10-2017
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 4,236 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!