ئاسیاسێڵ: تاوەکو ئێستا نزیکەی پێنج تریلیۆن دینارمان داوەتە حکومەتی عێراق
📊 ئامار و راپرسی
بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمپانیای
ئاسیاسێڵئاسیاسێڵ، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و لە بەشێکی ئەو راگەیێندراوەدا هاتووە ئاسیاسێڵ تاوەکو ئێستا نزیکەی پێنج تریلیۆن دیناری داوە بە حکومەت، وەکو کرێی مۆڵەت و هەموو جۆرەکانی باج و بڕەپارەی فەرمی دیکە.
لەو راگەیێندراوەدا کە وێنەیەکی بۆ تۆڕی میدیایی رووداوی نێردراوە، باس لەوە کراوە، کاری کۆمپانیاکانی مۆبایل بەپێی یاسا لەلایەن کۆمیسیۆنی راگەیاندن و گەیاندنی عێراقی رێکخراوە.
هەر لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە، مۆڵەتی کارکردنیان لەلایەن کۆمیسیۆنی راگەیاندن و گەیاندنی عێراقییەوە پێدراوە و نووسراویشە ئاسیاسێڵ یەکێکە لەو کۆمپانیایانە کە هەڵدەستێت بە دانی باجی داهات بە دەستەی گشتی باجەکان و تاوەکو ئێستاش نزیکەی پێنج تریلیۆن دیناری داوە بە حکومەت، وەکو کرێی مۆڵەت و هەموو جۆرەکانی باج و بڕەپارەی فەرمی دیکە.
ئاسیاسێڵ یەکێکە لەو سێ کۆمپانیایەی مۆبایل کە لەسەر ئاستی عێراق مۆڵەتی کارکردنی هەیە و زیاتر لە 12ملیۆن بەشداربووی لە سەرتاسەری عێراقدا هەیە.
ئەو راگەیێندراوەی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ، لەکاتێکدایە کە رۆژی دووشەممە 9-10-2017 ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق بە سەرۆکایەتیی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوەو بەگوێرەی راگەیێندراوێک، بڕیاردراوە سەرجەم تۆڕەکانی مۆبایل بخرێنە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی ناوەند و بگوازرێنەوە بۆ بەغدا.
[1]
11-10-2017