بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: چالاکواننامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 29-05 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆29-05-2020
📆28-05-2020
📆27-05-2020
📆26-05-2020
📆25-05-2020
📆24-05-2020
📆23-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅29 May
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,946) پەڕتووک||
📅 27-05-2020
باکووری کوردستان
- بەپێی ئامارەکانی داگیرکەری تورکیا، تا ئەمڕۆ 128 کەس لە پارێزگاکانی باکووری کوردستان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.[3](بڕوانە بابەتی پەیوەستکراو)
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لە ئێستادا 17 بەندکراوی سیاسی بەناوەکانی “عەلی عارفی، فەخرەدین دەروێش پوور، مەنسوور مامەند رەش، رەسووڵ بارووت، رەشید ناسرزادە، حامید سۆفی ئەمیرئاباد، نادر زیایی فەڕ، شەفیع فەقی زادە، ئەبووبەکر میناپاک، محەممەد ئەمین قازی، کامیل ئەحمەدی، کوروش عەزیزی، تەیب بامروەت، مەغدید محەممەدزادە، یوسف ئەحمەدی،
👫 رۆژە جەبار
دەرهێنەری چەندین کلیپ و گۆرانییە، رۆژی 28-05-2016 لە ئاوی دوکاندا خنکا.
نێوبراو خوشکی هونەرمەند لەنجە عەلی بوو.
👫 یەدوڵڵا رەحمانی
ساڵی 1940 لە شارستانی سەرپێڵی زەهاو لە دایک بوو. ساڵی 1960 لە ناوەندی رادیۆ و تەلەفیزیۆنی کرماشان وەکوو گۆرانیبێژ، ئاوازدانەر و شاعیر کار و چالاکی هونەریی خۆی دەست پێکرد.
دواتر لە ساڵی 1973 وەکوو ئامادەکاری هەواڵ و راپۆرت لەو ناوەندە پەرەی بە کار و چالاکییەکانی خۆیدا.
یەدوڵڵا رەحمانی هەر لە رۆژانی سەرەتایی چالاکی هونەریی خۆیدا هۆگر و تامەزرۆی چڕینی مەقام و ئاوازە رەسەنەکانی کوردی بوو. بە هۆی ئەوەی کە سۆز و میلۆدییەکان و نەغمە و گۆرانییەکانی ناوچەی کرماشانی زۆر بە باشی دەناسی، لەو ساڵانەی دوایی
👫 تەحسین تەها
سترانبێژی لێهاتووی کورد تەحسین تەها ئامێدی لە 25ی تشرینی یەکەمی ساڵی 1941 دا هاتۆتە ژیانەوه. چونکە باوکی فەرمانبەر بووه، لەگەلێک شارو شارۆچکە و ناوچەی دەڤەری بادینان ژیاوه، بۆیە تەحسین خوێندنی لە ناوچەی مانگیش و باتووفە و شاری دهۆک تەواوکردووە و دوای خوێندنی قۆناغی ناوەندی، چووەتە بەغداد و لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان وەرگیراوە و خۆی فێری ئامێری عوود ژەنین کردووە و پڕۆڤەشی لەسەر سترانبێژی کردووە و هاتوچۆی ئێستگەی رادیۆی کوردی کردووە لە بەغداو سترانی بەسۆزی لەو ئێستگەیەدا پێشکەش بە گوێگران کردووه
📊 بابەت 373,891 | وێنە 58,905 | پەڕتووک PDF 10,946 | فایلی پەیوەندیدار 42,144 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,525 |
📊 بەرزبوونەوەی نرخی نەوت ژینگەی پێنجوێن تێکدەدات | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت ژینگەی پێنجوێن تێکدەدات
📊 ئامار و راپرسی


ڕۆژنیوز، هاوکار مستەفا
بەهۆی بڕینی داری دارستانەکانی پێنجوێنپێنجوێنەوە خەریکە ژینگەی ناوچەکە تێکدەچێت، هاوڵاتیانیش نیگەرانن و دەڵێن، کە بەهۆی بەرزی نرخی نەوتنەوتەوە پەنا بۆ بڕینەوەی دار دەبەن، قائیمقامی شارۆچکەکەش دەڵێت: داوامان لە پارێزگاری سلێمانیسلێمانی کردووە، بۆ دابینکردنی نەوتی پێویست، بەڵام وەڵامیان نەداوینەتەوە.
لە شارۆچکەی پێنجوێنی سەر بە شاری سلێمانی، کە ناوچەیەکی شاخاوییە و زساتنێکی زۆر ساردی هەیە، هاوڵاتیان دەستیان بە بڕینەوەی داری دارستەنەکان کردووە، بۆ ئەوەی لە وەرزی زستان-دا خۆیانی پێ گەرم بکەنەوە.
هێمن محەمەد، هاوڵاتییەکی شارۆچکەی پێنجوێن بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند:بەهۆی گرانی نرخی سوتەمەنی لە بازاڕەکاندا و هەروەها دابین نەکردنی بڕی پێویستی نەوت بۆ هاوڵاتیان، ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرمادا، بە ناچاریی ڕوو لە دارستانەکان دەکەین بۆ دابینکردنی دار و بەکارهێنانی سۆپای دار.
سەبارەت بەو زیانەی، کە بەهۆی بڕینەوەی دارەوە بە ژینگەی ناوچەکە دەگەیەندرێت، ناوبراو، وتی: ئەگەر حکومەت سوتەمەنی دابین بکردایە خەڵک ناچار نەدەبوو دەست بکات بە بڕینەوەی دار، لە ناوچەیەکی وەکو پێنجوێن بەرمیلێک نەوت بەشی 15 ڕۆژی ماڵێک ناکات، هاوڵاتی ناتوانێت 160 هەزار دینار بدات بە بەرمیلێک نەوت.
خەندە سەردار، هاوڵاتییەکی تری دانیشتووی شارۆچکەی پێنجوێن، نیگەرانی خۆی نیشاندا لە وێرانکردنی ژینگەی سنوورەکە و وتی: لە وەرزی هاویندا بەهۆی ئاگر کەوتنەوەوە، دارستانەکانی سنورەکە بەشێکی زۆریان لەناو دەچن، لەگەڵ هاتنی وەرزی زستانیشدا بەهۆی بڕینەوەی دارەکانەوە لە لایەن هاوڵاتیانەوە، جارێکی تر دارستانەکان دەکەونەوە ژێر هەڕەشەی لەناوچوون.
خەندە، وتیشی: لایەنە پەیوەندیدارەکان هیچ تایبەتمەندییەکیان بە ناوچەی پێنجوێن نەداوە، لە دابینکردنی سوتەمەنی بە بەراورد بەناوچەکانی تر، لە خوێندنگاکانیش هەمان کێشە هەیە و خوێندکار بە زەحمەت زستان بەڕێ دەکات.
لە بەرامبەردا، زانا ڕەحمان، قائیمقامی شارۆچکەی پێنجوێن بە ڕۆژنیوزی وت:بەهۆی جیاوازیی کەشوهەوای پێنجوێن و نزمبونەوەی زیاتری پلەکانی گەرماوە، ماوەی سێ‌ مانگ لەمەوبەر بە نووسراوی فەرمی داوامان لە پارێزگاری سلێمانی کردووە، کە بڕی پێویست نەوت بۆ سنووری پێنجوێن دابین بکەن، بەڵام تا ئێستا وەڵاممان نەدراوەتەوە، لە کاتێکدا ساڵانە بەلایەنی کەم هەر ماڵێک پێویستی بە سێ‌ تا چوار بەرمیل نەوت دەبێت.
زانا، وتیشی: لە توانای هاوڵاتیاندا نییە کە بتوانن لەسەر ئەرکی خۆیان ئەو سوتەمەنییە دابین بکەن، بۆیە چارەسەرکردنی ئەو گرفتە تەنها بە دابینکردنی سوتەمەنی دەبێت لەلایەن حکومەتەوە بۆ هاوڵاتیان.
قائیمقامی شارۆچکەی پێنجوێن ئەوەشی خستەڕوو، کە لە سنووری شارۆچکەی پێنجوێن 11 هەزار ماڵ بوونیان هەیە و وتی: ئەگەر بۆ هەر ماڵێکیش بڕی یەک بەرمیل نەوت دابین بکرێت، ئەوا پێویستیمان بە بڕی سێ‌ ملیۆن لیتر نەوت دەبێت، بەڵام تا ئێستا دیار نییە ئاخۆ هیچ بڕێک دابین دەکرێت یاخود نا.
جێگای ئاماژەیە، نرخی نەوتی سپی لە ناوەچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی دیکە دەگۆڕێت و جیاوازیی هەیە، لەهەندێک ناوچە نرخی بەرمیلێک نەوت 160 هەزارە، لە هەندێن انوچەی دیکە 170 هەزار و 175 هەزار دینارە.[1]
11-10-2017
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رۆژنیوز - 11-10-2017

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 11-10-2017
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 💰 ئابووری و نەوت
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 🌳 ژینگە
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ پێنجوێن
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 93% ✔️
93%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
93%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 11 2017 12:50PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Oct 13 2017 3:38PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Oct 13 2017 3:38PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,861 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت ژینگەی پێنجوێن تێکدەدات
📊 ئامار و راپرسی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️11-10-2017
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️هاوکار مستەفا
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,203 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574