هێزە عێراقییەکان سووکایەتی بە ئاڵای کوردستان دەکەن
رۆژهەڵاتی کوردستان
- وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا سوپای
پاسدارپاسدارانی ئێرانی خستە نێو لیستی ئەو دامەزراوانەی بەر سزا ئابوورییەکانی دەکەون، لەمەودواش بە مادەی تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکات.
[3]
باشووری کوردستان
- رۆژنامەی (یەنی عەقد)ی نزیک لە رەجەب تەیب ئەردۆغان-ی سەرۆکی تورکیا، لە راپۆرتێکیدا باس لەوەدەکات کە هەریەک لە
موسڵموسڵ و
کەرکوککەرکوک بەشێکن لە موڵکەکانی سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم، سوڵتانی عوسمانیەکان.
[1]
- شەوی رابردوو بەهۆی جموجۆڵی چەند هێزێکی عێراقی لە نزیک سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە ناوچەکانی دەورووبەری
کەرکووککەرکووک، هێزێکی زۆری پێشمەرگە لە ئامادەباشی دابوون و ترسی پێدادان هەبوو.
[2]
- جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
قوباد تاڵەبانیقوباد تاڵەبانی رایگەیاند، جووڵەی هێزە عێراقییەکان بەرەو کەرکووک وێرانی لێدەکەوێتەوەو دەبێت ئەو پێشڕەویانە بووەستێندرێن.
[3]
- وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەبارەی ڕەوشی کەرکوک و ناوچەکانی دەوروبەرییەوە رایگەیاند، ئەوان بەدڵنیاییەوە لە نزیکەوە چاودێری ڕەوشە دەکەن و هیوادارن توندوتیژی ڕوونەدات.
[2]
-
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، هێزەکانی عێراق سێ کیلۆمەتر لە سەنگەرەکانی پێشمەرگە دوورن و بەپێی زانیارییەکان هێزەکان ویستوویانە دەست بەسەر کێڵگە نەوتییەکان و فڕۆکەخانە و بنکە سەربازییەکانی کەرکوکدا بگرن.
[1]
- دوای چۆڵکردنی چەند ساترێکی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری باشووری کەرکووک، ڤیدیۆیەکی ئەو هێزە عێراقیانە بڵاوبووەوە کە چوونەتە ئەو شوێنە و سووکایەتی بە
ئاڵای کوردستانئاڵای کوردستان دەکەن.
[3]
-
مەسرور بارزانیمەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کە نائومێد بووە لەئەمریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە هۆی هەڵوێستەکانیان بەرامبەر
ڕیفراندۆمڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان.
[1]
- بەڕێوەبەری شارەدێی تازەخورماتووی تورکماننشین رەتیکردەوە، هیچ هێزێکی عێراقی هاتبێتە سەنتەری شارەدێکە و گەشبینیشە بەچارەسەرکردنی کێشەکان لەرێگەی گفتوگۆوە.
[1]
-
بەرهەم ساڵحبەرهەم ساڵح رایگەیاند کە سەرکردایەتیی کورد رازی بووە بە سڕکردنی ئەنجامەکانی
ریفراندۆمریفراندۆم.
[2]
- بەهۆی هەڕەشەی گروپە توندڕەوەکانی شارۆچکەی
خورماتووخورماتووەوە، لەدوو رۆژی رابردوودا 14 خێزانی کورد ماڵەکانی خۆیان بەجێهێشتووە.
[1]
رۆژئاوای کوردستان
- لە شەڕی نێوان شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات و چەتەکانی
داعشداعش لە گەڕەکەکانی ناوەندی ڕەقەدا 14 چەتەی داعش کوژران و 49 هاوڵاتیش لە چنگی چەتەکان ڕزگارکران.
[4]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان