📊 بابەت 374,713 | وێنە 59,291 | پەڕتووک PDF 11,060 | فایلی پەیوەندیدار 43,540 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,799
لەم کاتەدا 14 میوان لەسەر ماڵپەڕی کوردیپێدیا ئامادەیە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!||
|
📅 ئەمڕۆ 02-07 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆02-07-2020
📆01-07-2020
📆30-06-2020
📆29-06-2020
📆28-06-2020
📆27-06-2020
📆26-06-2020
📂 زۆرتر ...
📅02 July
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
📅 30-06-2020
باکووری کوردستان
- لە ناوچەی پازارجخی مەڕاش پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر ژمارەیەک ماڵ و ناجی کیزیلەر هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپەی ناوچەکە، موراد گەنج هاوسەرۆکی خولی پێشوو، ئیبراهیم گانیداغلی و مەسعود گوزلوگۆل و کەسێکی تریان دەستگیرکرد.[6]
- بەبیانووی ئەوەی زیانیان بەرکەوتووە، دەوڵەتی تورک داوای 10 هەزار و 406 لیرەی تورکی وەک قەرەبوو، لە خانەوادەی ئایکوت ئوزکور شەهیدی هەپەگە کرد، دەڵێن، ئەگەر ئەو پارەیە نەدەن دەست بەسەر موڵک و ماڵیان-دا دەگرن.[4](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- ئێوارەی رۆژی 30ی حوزەیرا
👫 تاهير ئەحمەد سادق حەوێزی
تاهیر ئەحمەد سادق حەوێزی
ناوی تەواوی(تاهیر کوڕی ئەحمەد ئاغای سادق ئاغای بەکر ئاغای قاصدی حەوێزی يە) سادق ئاغای باپیری برای ئەمین ئاغای(ئەختەر)ی شاعیره بووە، مامۆستا تاهیر لە (1/7/1919)لە گەڕەکی(بەفری قەندی) شاری کۆیە چاوی بۆ ژیان هەڵهێناوە، لەتەمەنی حەوت ساڵیدا باوکی دەینێرێتە بەرخوێندنی حوجرە و لای(مەلا ئەحمەد) که ‌بە مەلای ڕەش ناسراوبوو، لەلای ئه و دەخوێنێت، سێ ساڵ بەردەوام دەبێت، لەم ماوەیەدا تەواوی قورئانی پیرۆز و چەند کتابێکی تری ئاینی دەخوێنێت، بەهۆی ئەوەی خوێندن لە حوجرەکان بەزمانی فارس
👫 رەمزی قەزاز
مامۆستای رەوانشاد (رەمزی محێدین قەزاز: 1917 1973) لە بنەماڵەیەکی ناسراوی کورد و کوردستان پەروەر، لە شاری سلێمانی، لە باشووری کوردستان لە دایکبووە.
بۆ ماوەیەک مامۆستایی کردووە، لە جیهانی وەنەوشەیی پاک و بێتاوانی منداڵانی کورد نزیکبۆتەوە و ئاشنایان بووە، شارەزای زمانی سادە و شیرینیان بووە، لە هیوا و خواست و خەون و خولیا و لە راز و نیازی پاکیان تێگەیشتووە.
مامۆستا رەمزی قەزاز، لە ساڵەکانی شەری جیهانی دووەمدا، بە دیاری کراویش لە ساڵی (1942) دا، لەگەڵ رابەری شیعری نوێی کوردیمان، شاعیری نەمر مامۆستا
👫 کەریمی ئەلەکە
ناوی عەبدول کەریم کوڕی ئەلیاسە، لەبەر رێز و خۆشەویستی ناوی باوکیان گۆڕیوە بە (ئەلەکە) و بەم جۆرە بۆتە کەریمی عەلەکە، پیاوێکی دڵ و دەروونپاک و لەخواترس بووە، لەسەر ئایینی باوو باپیرانی کە مەسیحی بووە رۆیشتووە، سەرەتای ژیانی بەبازرگانی دەستپێکردووە و وەک بازرگانێکی ناودار و ناسراو لەناوچەکانی کوردستانی عێراق و ئێران کاری کردووە، لەحکومەتەکەی شێخی نەمردا وەزارەتی دارایی پێسپاردووە، پیاوێکی زۆر زیرەک و تێگەیشتوو بووە، هەر کە هەستی کردووە جەنگی یەکەمی جیهانی روودەدا، دەغڵودانێکی زۆری عەمبارکردووە و ل
📝 بانگەوازێک لە نێچیرڤان بارزانییەوە بۆ جیهان | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
بانگەوازێک لە نێچیرڤان بارزانییەوە بۆ جیهان
📝 بەڵگەنامەکان


دوای ئەوەی بەڕێز حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، رۆژی 10-10-201710-10-2017 لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا هەڕەشەی دەستپێکردنی هێرشێکی سەربازیی سوپا و حەشدی شەعبی دژی پێشمەرگە و کوردستان راگەیاند، چەند رۆژێکە بە مەبەستی هێرشکردنە سەر هێزەکانی پێشمەرگە، بەردەوام هێزی زیاتری حەشدی شەعبی و سوپای عێراق لە دەوربەری شاری موسڵەوە تا دەوروبەری کەرکووککەرکووک و خانەقین کۆدەکرێنەوە.
ئێمە وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان، داوا لە بەڕێز ئایەتوڵڵا سەید عەلی سیستانی، هەموو لایەنە عێراقییەکان و هەموو رێکخراوە مەدەنی و ئاشتیخوازەکان، نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەمەریکا، یەکێتیی ئەوروپا، دەوڵەتانی ئەندام لە هاوپەیمانیەتیی دژی داعش، دەوڵەتانی ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و وڵاتانی دراوسێ دەکەین کە رۆڵی بەپەلەی خۆیان بگێڕن و تەدەخول بکەن بۆ دوورگرتنی ناوچەکە لە شەڕێکی تازە و داوا دەکەین هێزە عێراقییەکان و هیچ هێزێکی دەرەکی هەوڵی دروستکردنی ئەو شەڕە نەدەن، چونکە لێکەوتەی راستەوخۆی زۆر خراپی دەبێت بۆ سەر بارودۆخی ناوخۆی عێراق و هەموو ناوچەکە و زەمینەی بەهێزبوونەوەی داعش و رێکخراوە تیرۆریستییەکانی دیکە لە ناوچەکەدا خۆشدەکاتەوە.
ئێمە وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان لەپێناو چارەسەرکردنێکی راستەقینەی هەموو کێشەکان، ئامادەییی خۆمان بۆ گفتوگۆیەکی بنیاتنەرانە نیشان دەدەین و بەرپرسیارێتیی هەر شەڕێک و لێکەوتە خراپەکانیشی دەخەینە ئەستۆی لایەنی بەرامبەر و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بەڕێز حەیدەر عەبادی.
داوا لە هەموو پێکهاتەکانی گەلی کوردستان لە کورد، عەرەب، تورکمان و کریستیانەکان دەکەین بە ورەیەکی بەرزەوە ئامادە بن بۆ وەڵامدانەوەی هەر شەڕخوازییەک و بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی لە پێشمەرگە بکەن بۆ پاراستنی هەموو شارەکانی کوردستان، بۆ ئەوەی شارەکانمان هاوشێوەی موسڵ و ئەنبار و شارەکانی دیکەی عێراق تووشی کۆمەڵکوژی و وێرانبوون نەبن، هەروەها داوا لە هەموو حیزب و لایەنەکانی کوردستان دەکەین یەکهەڵوێست بن بۆ پاراستنی ئاشتی و بەرگریکردن لە کوردستان.
شارەکانی هەرێمی کوردستان پەناگەیەک بوونە بۆ لەخۆگرتنی سەدان هەزار پەنابەر و ئاوارەی شەڕی داعش و شەڕی تایفی لە عێراقدا، زۆر سەیرە حکومەتی عێراق دەیەوێت بە هێرشی سەربازی، ئارامیی ئەو ناوچانەش تێکبدات.
ساڵی 2014، دوای ئەوەی سوپای عێراق لە کەرکووک و ناوچەکانی دەوروبەری رایکرد و چەکێکی زۆری بۆ داعش جێهێشت، هێزی پێشمەرگە فریای خەڵکی ئەو ناوچانە کەوت و ئەوانی لە دەست داعش پاراست، لەو کاتەوە ئەو ناوچانە لە دۆخێکی ئارامی ئەوتۆدا دەژین کە هیچ کاتێک سەقامگیرییەکی بەو شێوەیان بەخۆیانەوە نەبینیوە، ئەمەش بەهۆی فیداکاریی پێشمەرگە و پۆلیس و دەزگا ئەمنییەکان و هاوکاریی خەڵک لەگەڵیان.
چەندین جاریش رامانگەیاندووە نابێ هیچ چارەسەرێک دوور لە ویستی دانیشتووان بەسەر ئەو ناوچانەدا بسەپێندرێت و دەبێ ئیدارەیەکی خاوەن تایبەتمەندی کە ویستی هەموو پێکهاتەکانی رەچاو بکات بۆ ئەو ناوچانە هەبێت، بۆ ئەو مەبەستەش حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەی هەموو هاوکاریکردنێکە.
ئێستاش دووبارەی دەکەینەوە کە ئێمە ئامادەین بۆ گفتوگۆ و دژی ئەوەین پەنا ببرێتە بەر چەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، دەبێ هەموو کێشەکان بە شێوەیەکی ئاشتیانە و بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێن، نەک داواکاریی ئێمە بۆ گفتوگۆ و لێکگەیشتن، بە هەڕەشە و کۆکردنەوەی هێز و سوپا و هەنگاونانی عەمەلی بۆ شەڕ، وەڵام بدرێتەوە.
نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان
13-10-2017

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 13-10-2017
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 91% ✔️
91%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
91%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 13 2017 5:07PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Oct 13 2017 7:28PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Oct 13 2017 7:28PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 2,424 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
بانگەوازێک لە نێچیرڤان بارزانییەوە بۆ جیهان
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️10-10-2017
2.👁️13-10-2017
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️حەیدەر عەبادی
2.👁️نێچیرڤان بارزانی
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.07
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,842 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574