یەکێک لە گوندەکانی #شارەزوور#ە و سەربە شارۆچکەی #سەیدسادق#ە. دەکەوێتە خۆراوای شارۆچکەکە وە و ئێستا لەگەڵ سنووری شارۆچکەکەدا تێکەڵ بووە بووە بە گەڕەکێک لە شارۆچکەکە. دانیشتووانەکەی سەربە تیرەی کەماڵەیی هۆزی گەورەی جافن.
سە بارەت بە ئاوەدانی لەم گوندەدا زۆر دیرینە بەپێ ئەو بەڵگانەی کە هەیە لەم گوندەدا، بەڵام دواتر بە تەواوەتی ساڵی 1958 ئاوەدانکراوەتەوە
سەبارەت بە ناوی گوندەکە ناوێکی تورکیە لە قەرەوە هاتووە کە بە واتای ڕەش دیت دواتر ئەم وشەیە گۆراوە بووە بە قلرخ، ژیانی دانیشتوانی ئەم گوندە لەسەر کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 5,687 جار هاتیە دیتن