🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📷 مامۆستای شاکر مەحمود، د. مەحمود جەلال و مامۆستا کۆڵنەدەر کەریم لە یاریگای کۆڵێژی وەرزش
شوێن: یاریگای کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی سلێمانی
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 13-12-2018
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە لە ڕاستەوە: (1- شاکر مەحمود، 2- مەحمود جەلال فەیزوڵڵا، 3-م. کۆڵنەدەر کەریم).
نا
📷 مامۆستای شاکر مەحمود، د. مەحمود جەلال و مامۆستا کۆڵنەدەر کەریم لە یاریگای کۆڵێژی وەرزش
👫 مەحمود جەلال فەیزوڵڵا - د. مەحمود جەلال فەیزوڵڵا
ناو: مەحمود
نازناو: د. مەحمود
ناوی باوک: جەلال
شوێنی لەدایکبوون: شاریسلێمانی
ژیاننامە
هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرایە لە یاری بادمنتون، مامۆستای کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی سلێمانییە.
[1]
👫 مەحمود جەلال فەیزوڵڵا - د. مەحمود جەلال فەیزوڵڵا
📷 وێنەی مامۆستا شاکر مەحمود لە سەر گڵکۆی د. ئەیاد نورەدین محەمەد
شوێن: گۆڕستانی گردی سەیوان ی شاری سلێمانی
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 22-01-2020
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (م. شاکر مەحمود)
ناوی وێنەگر: (م. مەحمود جەلال فەیزوڵڵا)
[1]
📷 وێنەی مامۆستا شاکر مەحمود لە سەر گڵکۆی د. ئەیاد نورەدین محەمەد
👫 ئەیاد نورەدین محەمەد - د. ئەیاد
ناو: ئەیاد
ناوی باوک: نورەدین محەمەد
رۆژی لەدایکبوون: 01-04-1969
رۆژی کۆچی دوایی: 16-08-2019
شوێنی لەدایکبوون:شاری سلێمانی
شوێنی کۆچی دوایی:شاری سلێمانی
ژیاننامە
مامۆستای تۆپی باسکە بووە لە کۆ
👫 ئەیاد نورەدین محەمەد - د. ئەیاد
👫 شاکر مەحمود
ناو: شاکر
ناوی باوک: مەحمود
رۆژی لەدایکبوون: 30-01-1987
شوێنی لەدایکبوون:شارۆچکەی کفری
ژیاننامە
مامۆستای تۆپی بالەیە لە کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی سلێمانی، یاریزانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانییە،
👫 شاکر مەحمود
📕 هەوارگەی دڵان، دیوانی شێعر
ناونیشانی پەڕتووک: هەوارگەی دڵان، دیوانی شێعر
ناوی نووسەر: سەید محەمەد تایەر هاشمی
سەید محەممەد تاهیر سەیدزادەی هاشمی
شوێنی چاپ: ورمێ
دەزگای پەخش: ئینتشاراتی سەڵاحەدینی ئەییووبی
ساڵی چاپ: 1992
ژ
📕 هەوارگەی دڵان، دیوانی شێعر
📷 شەقامی ئیسترابادی خانەقین لە نزیک بنکەی پۆلیسی شاردا
شوێن: خانەقین
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە:1962ی زایینی
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە:شەقامی ئیسترابادی خانەقین لە نزیک بنکەی پۆلیسی شاردا.
ناوی وێنەگر: لە ئەکاونتی عەباس مەحمود[1]
📷 شەقامی ئیسترابادی خانەقین لە نزیک بنکەی پۆلیسی شاردا
📷 دوور خستنەوە و گواستنەوەی کوردە فەیلیەکان بۆ وڵاتی ئێران
شوێن: بەغدا
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1980ی زایینی
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: دوور خستنەوە و گواستنەوەی کوردە فەیلیەکان بۆ وڵاتی ئێران.
ناوی وێنەگر: لە ئەکاونتی عەباس مەحمود[1]
📷 دوور خستنەوە و گواستنەوەی کوردە فەیلیەکان بۆ وڵاتی ئێران
📷 کاتی ژنان، بۆ سەیرکردنی فیلمەکانی سینەما لە خانەقین
شوێن: خانەقین
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1977ی زایینی
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: کاتی ژنان، بۆ سەیرکردنی فیلمەکانی سینەما لە خانەقین.
ناوی وێنەگر: لە ئەکاونتی عەباس مەحمود[1]
📷 کاتی ژنان، بۆ سەیرکردنی فیلمەکانی سینەما لە خانەقین
📷 کاتی گەیشتنی خێزانێکی کوردی جولەکە بۆ فرۆکەخانەی بینگۆل لە شاری تەل ئەبیب
شوێن: تەل ئەبیب-ئیسرائیل
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1951ی زایینی
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: کاتی گەیشتنی خێزانێکی کوردی جولەکە بۆ فرۆکەخانەی بینگۆل لە شاری تەل ئەبیب.
ناوی وێنەگر: لە ئەکاونتی عە
📷 کاتی گەیشتنی خێزانێکی کوردی جولەکە بۆ فرۆکەخانەی بینگۆل لە شاری تەل ئەبیب
📷 چەند پێشمەرگەیەکی کۆماری مهاباد لە ساتەوەختی ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستان
شوێن: مهاباد
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1946ی زایینی
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: چەند پێشمەرگەیەکی کۆماری مهاباد لە ساتەوەختی ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستان، یەکێک لەپێشمەرگەکان چەکێکی جۆری(ئێم پی 40)ی
📷 چەند پێشمەرگەیەکی کۆماری مهاباد لە ساتەوەختی ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستان
📕 هەڵبژاردەیەک لە هۆنراوەی فۆلکلۆری کوردی ناوچەی گەرمیان 02
ناونیشانی پەڕتووک: هەڵبژاردەیەک لە هۆنراوەی فۆلکلۆری کوردی ناوچەی گەرمیان 02
ناوی نووسەر: هەردەوێڵ کاکەیی، عەبدولەتیف عەبدولمەجید گڵی
شوێنی چاپ: بەغداد
چاپخانە: دار حوریە
دەزگای پەخش: دەزگای ڕۆشنب
📕 هەڵبژاردەیەک لە هۆنراوەی فۆلکلۆری کوردی ناوچەی گەرمیان 02
📷 ژن و مێردێکی کوردی جولەکەی دهۆک
شوێن: دهۆک
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1945ی زایینی
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: ژن و مێردێکی کوردی جولەکەی دهۆک.
ناوی وێنەگر: لە ئەکاونتی عەباس مەحمود[1]
📷 ژن و مێردێکی کوردی جولەکەی دهۆک
📕 هەڵبژاردەیەک لە هۆنراوەی فۆلکلۆری کوردی ناوچەی گەرمیان 01
ناونیشانی پەڕتووک: هەڵبژاردەیەک لە هۆنراوەی فۆلکلۆری کوردی ناوچەی گەرمیان 01
ناوی نووسەر: هەردەوێڵ کاکەیی
شوێنی چاپ: بەغداد
چاپخانە: ئەلحەوادس
ساڵی چاپ: 1985[1]
📕 هەڵبژاردەیەک لە هۆنراوەی فۆلکلۆری کوردی ناوچەی گەرمیان 01
📷 شێخ مەحمودی حەفید، مەلیکی کوردستان
شوێن: کەرکوک
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1926ی زایینی
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: شێخ مەحمودی حەفید، مەلیکی کوردستان.
ناوی وێنەگر: لە ئەکاونتی عەباس مەحمود[1]
📷 شێخ مەحمودی حەفید، مەلیکی کوردستان
📕 هەڵبژاردە لە شعری فۆلکلۆری کوردی 02
ناونیشانی پەڕتووک: هەڵبژاردە لە شعری فۆلکلۆری کوردی 02
ناوی نووسەر: فاروق حەفید زادە
شوێنی چاپ: سلێمانی
چاپخانە: چاپخانەی سەرکەوتن
ساڵی چاپ: 1983
[1]
📕 هەڵبژاردە لە شعری فۆلکلۆری کوردی 02
📷 سەرۆک کۆماری شەهید قازی محەمەد و سەرکردە سەدری قازی
شوێن: مهاباد
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1940ی زایینی
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: لەڕاستەوە: سەرۆک کۆماری شەهید قازی محەمەد و سەرکردە سەدری قازی
ناوی وێنەگر: لە ئەکاونتی عەباس مەحمود[1]
📷 سەرۆک کۆماری شەهید قازی محەمەد و سەرکردە سەدری قازی
📷 گواستنەوەی ماڵە جولەکەکانی شاری سلێمانی بۆ ئیسرائیل
شوێن: سلێمانی
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1948ی زایینی
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: گواستنەوەی ماڵە جولەکەکانی شاری سلێمانی بۆ ئیسرائیل.
ناوی وێنەگر: لە ئەکاونتی عەباس مەحمود[1]
📷 گواستنەوەی ماڵە جولەکەکانی شاری سلێمانی بۆ ئیسرائیل
📷 چەند کوردێک لە بەری کەرخی شاری بەغدا
شوێن: بەغدا
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: بیستەکانی سەدەی بیستەم
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: چەند کوردێک لە بەری کەرخی شاری بەغدا
ناوی وێنەگر: لە ئەکاونتی سۆران وهاب وەرگیراوە[1]
📷 چەند کوردێک لە بەری کەرخی شاری بەغدا
📕 چۆن گۆرانی بڵێين
ناونیشانی پەڕتووک: چۆن گۆرانی بڵێين
ناوی نووسەر: گراهام هيووت
ناوی وەرگێڕ: ئەندریۆس باکوری، نايف محەممەد شێخانی
وەرگێڕان لە زمانی:
شوێنی چاپ: سلێمانی
چاپخانە:چاپخانەی کەمال
دەزگای پەخش: ئەنستیتی
📕 چۆن گۆرانی بڵێين
📕 چیرۆکە شیعری دڵداریی عەزیز و کوبرا
ناونیشانی پەڕتووک: چیرۆکە شیعری دڵداریی عەزیز و کوبرا
ناوی نووسەر: حەسەن سەلیمی، شەریف فەلاح
شوێنی چاپ: سلێمانی
چاپخانە: چاپخانەی کەمال
دەزگای پەخش: ئنستیتیوتی کەلەپووری کورد
ساڵی چاپ: 2013
[1]
📕 چیرۆکە شیعری دڵداریی عەزیز و کوبرا
📕 هەڵبژاردەیەک لە هۆنراوەی فۆلکلۆریی کوردیی ناوچەی گەرمیان 04
ناونیشانی پەڕتووک: هەڵبژاردەیەک لە هۆنراوەی فۆلکۆریی کوردیی ناوچەی گەرمیان
ناوی نووسەر: هەردەوێڵ کاکەیی
شوێنی چاپ: سلێمانی
چاپخانە: چاپخانەی ئنستیتیوتی کەلەپووری کورد
دەزگای پەخش: بڵاوکراوەی ئنستی
📕 هەڵبژاردەیەک لە هۆنراوەی فۆلکلۆریی کوردیی ناوچەی گەرمیان 04
✌️ محەمەد جەمیل
ناوی تەواو : محەمەد جەمیل عەبدوڵڵا ئەحمەد
ناسراو بە : مامۆستا محەمەد
تەمەن : 1953
شوێنی لەدایک بوون : گوندی قەشقە ناحیەی قوشتەپە قەزای بنەسلاوە پارێزگای هەولێر.
عەشیرەت : لەک
ئاستی خوێندن : دەرچو
✌️ محەمەد جەمیل
✌️ محێدین ماستاوەیی
ناوی تەواو : محێدین ئەحمەد عومەر
ناسراوبە: محێدین ماستاوەیی
تەمەن: 1967
شوێنی لە دایک بوون : گوندی ماستاوە ناحیەی شەمامک پارێزگای هەولێر
ئاستی خوێندن : دەرچووی سەرەتایی
عەشیرەت : گەردی
باری خێزا
✌️ محێدین ماستاوەیی
✌️ هیوا قەشقەیی
ناو : ئازاد محەمەدئەمین قادر حەسەن
ناسراو بە : هیوا قەشقەیی
ساڵی لە دایک بوون: 1959
شوێنی لە دایک بوون: گوندی گەلۆزی، ناحیەی پردێ
عەشیرەت : لەک
ئاستی خوێندن : ناوەندی
باری خێزان: سەلت
ساڵی پەیو
✌️ هیوا قەشقەیی
👫 کەسایەتییەکان
عوسمان چێوار
👫 کەسایەتییەکان
حوسێنی زێڕینگەران - فروهەر
👫 کەسایەتییەکان
نەجمەدین بیووک کایا (نەجۆ -...
✌️ شەهیدان
نەوال کۆبانی
✌️ شەهیدان
محەمەد سلێمانی
👫 قاسم سلێمانی | پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook2
Twitter0
Telegram4
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail1
Copy Link0
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

قاسم سلێمانی
سەرۆکی سوپای قودسی پاسدارپاسداران. نێوبراو رۆڵێکی کاریگەری هەیە لە بەڕێوەبردنی میلیشیای حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی لە ئێراق.
قاسم سلێمانیسلێمانی، فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسداران، تا ساڵی 1997 بەر لەوەی لە سوپای قودسدا دەستبەکار بێت، کەسایەتی و جوڵەکانی بەو شێوەیە نەبووەتە جێی سەرنجی میدیا و ناوەندە تەناهییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان، کوڕی بنەماڵەیەکی جووتیار لە گوندێکی چەپەکی کرمان کە تەنیا تا پۆلی پێنجی سەرەتایی خوێندووە، دەبێت بە فەرماندەی گشتی ناوەندێکی هەستیاری کۆماری ئیسلامی ئێران، ناوەندێک کە خومەینی بە بۆچوونی خۆی بۆ هەناردەکردنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بۆ وڵاتانی دەورووبەر و جیهان دایمەزراندبوو.
ئەو بەدواداچوونە تەنیا بەدوای ژیانی قاسم سلێمانی پاش بوونی بە فەرماندەی سوپای قودسدا ناگەڕێت، بەڵکو رووماڵی ئەو بەشەی ژیان و کارەکانی لەناو سیستمی کۆماری ئیسلامیدا دەکات کە بوون بەهۆی ئەوەی کرێکارێکی بیناسازی لە ئەندامی خۆبەخشی سوپای فەخری کرمانەوە بگات بە باڵاترین پۆستی ریکخراوێکی هەستیار کە سەرجەم داهاتە نەوتی و سەرمایە سیاسییەکانی ئێرانی بخرێتە خزمەت.
ژیاننامە
قاسم سلێمانی رۆژی دووشەم، 10ی ئادار/مارسی 1957لە گوندی رابۆردی پارێزگای کرمان لە بنەماڵەیەکی جووتیاردا لەدایک بووە. سیستمی خوێندن لە سەردەمی پاشایەتی ئێراندا بە شێوەیەک بوو کە هەموو خێزانێک ناچار بوون لایەنی کەم تا پۆلی پێنجی سەرەتایی منداڵەکانیان بنێرنە بەر خوێندن، لەو سەردەمەدا کە تازە حکوومەت بەگژ سیستمی فیۆداڵیدا چووبووەوە و دابەشکردنی زەوی پێڕەو کرابوو، خێزانی سلێمانی 9 هەزار ریاڵی دەوڵەت قەرزدار بوون.
ساڵی 1970 سلێمانی پێنج ساڵی خوێندنەکەی تەواو دەکات وبە نیازی کارکردن لە گوندەوە بەرەو شاری کرمان دەچێت بۆ ئەوەی قەرزەکەی باوکی بداتەوە. لە تەمەنی 13 ساڵییەوە بۆ ماوەی پێنج ساڵ کرێکاری بینباسازی دەکات و ساڵی 1975 بەشێوەی گرێبەست لە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کرمان دەستبەکار دەبێت.
چەکەرەکردنی بیری توندڕۆیی
قاسم سلێمانی تا تەمەنی 20 ساڵی کرێکارێکی ئاسایی بووە و هیج ئینتیمایەکی ئاینی یان سیاسیی ئەوتۆی نەبووە، بەڵام بیری توندڕۆیی ئاینی سلێمانی لە ساڵی 1978ەوە چەکەرە دەکات. لەو ساڵەدا رەزا کامیاب، یەک لە بانگخوازە توندڕۆکانی شیعە لە شاری گونابادی خوراسانەوە بۆ پەرەپێدانی بیری شۆڕشی ئیسلامی دەچێتە کرمان.بۆ یەکەمجار قاسم سلێمانی لە رێگەی ئەحمەد سلێمانی ئامۆزای کە بەیەکەوە لە گوندەوە هاتبوون بۆ کرمان، بەشداری لە وتارە ئاینی-سیاسییەکانی رەزا کامیاب دەکات و هەر لەوێوە بناغەی بیری توندڕۆی شیعی تیایدا چەکەرە دەکات.
سلێمانی پێش هاتنی کامیاب بۆ کرمان هیچ پێوەندی یان ئاشنایەتییەکی لەگەڵ ئاخوندە شیعەکانی کرمان نەبووە، لە کاتێکدا سێ لە بانگخوازە بەرچاوەکانی شۆڕشی ئیسلامی وەک عەلی ئەکبەر هاشمی رەفسەنجانی و محەمەد عەلی موەحیدی کرمانی و یەحیا جەعفەری لە کرمان چالاکیان دەکرد، ئەوەش دەیسەلمێنێت کە ئەڵقەی پێوەندی سلێمانی بە شۆڕشی ئیسلامی ئێران، رەزا کامیاب بووە. رەزا کامیاب لە 28ی تەمووزی ساڵی 1981 لەلایەن سازمانی موجاهیدینی خەڵقی ئێرانەوە کوژرا.
مهاباد یەکەم وێستگەی دەرکەوتنی قاسم سلێمانی
لە سەروبەندی شۆڕشی گەلانی ئێراندا سلێمانی بوو بە ئەندامی خۆبەخشی سوپای فەخری کرمان، زۆر بە خێرایی توانی سەرنجی بەرپرسانی سوپای پاسداران لەو ناوچەیە بۆ خۆی رابکێشێت و لە ماوەیەکی کەمدا بوو بە کادری باڵای ئەو رێکخراوە.
دوای رووخانی رژێمی شای ئێران، کۆماری ئیسلامی هاتە سەرکار و لەگەڵ شاندی کوردی دەستی کرد بە دانوستاندن بەو نیازەی لە حکوومەتە نوێیەکەدا کوردیش بەشداری بکات، ئەو سەردەمە کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان هێزی پێشمەرگەی هەبوو و لە شۆڕشی گەلانی ئێراندا بەشداری بەرچاوی کردبوو، بڕیار بوو لە درووستکردنی حکوومەتی نوێدا بەشدار بێت، بەڵام لە ناوەندی دانوستانەکاندا ئایەتوڵا خومەینی، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران فەرمانی شەڕی لە دژی کوردستان دەرکرد و سوپای پاسدارانی بۆ شەڕی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان رەوانە کرد.
قاسم سلێمانی لەگەڵ یەکەم هێزی سەربازی سوپای پاسداران بۆ سەرکوتکردنی شۆڕشی رۆژهەڵات رەوانەی کوردستان کرا و وەک خۆی باسی لێوە دەکات، یەکەم چالاکی سەربازی لە شاری مهاباد ئەنجام داوە.
سلێمانی بۆ ماوەی نزیک بە 3 ساڵ لە سەرکوتکردنی شۆڕشی کورد بەشدار بوو، فەرمانی خومەینی دروستکردنی رووباری خوێن بوو لە کوردستان و لەو شەڕەدا دەیان هەزار هاووڵاتی کورد شەهید کران.
سلێمانی توانی رۆڵی بەرچاو لە شەڕی کوردستاندا ببینێت، بۆیە زۆر بە خێرایی پلە سەربازییەکانی بڕی و لەگەڵ دەستپێکی شەڕی ئێران- عێراق وەک فەرماندەیەکی سوپای پاسداران رەوانەی بەرەکانی شەڕ کرا.
سازمانی موجاهیدینی خەڵقی ئێران لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە کە کوشتوبڕکردنی هاووڵاتییانی کورد پێوەرە بۆ بەرزبوونەوەی پلەی سەربازی ئەندامانی سوپای پاسداران و هەر پاسدارێک زیاتر خوێنی کورد بڕێژێت، پلەی سەربازی زیاتر بەرز دەبێتەوە، سلێمانی یەک لەو پاسدارانە بوو بە خێرایی پلەی سەربازی لە شەڕی مهاباد دا بۆ بەرز کرایەوە و کرا بە فەرماندەی سوپای پاسداران.
سلێمانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری چشم انداز ئاماژە بەوە دەدات، کە لە مهاباد گەڕامەوە، دەستبەجێ کرام بە بەرپرسی بنکەی قودسی سوپای پاسدارانی کرمان، لە دەستپێکی شەڕی ئێران- عێراق راهێنانی بە چەندین هێزی سوپا کرد و دواتر وەک فەرماندەی هێز دەچێت بۆ بەرەی شەڕ لە سوسەنگەرد ی خوزستان و تا کۆتایی شەڕەکە لە چەندین جەبهەدا بەشدار دەبێت.لەدوای شەڕی ئێران–عیراق سلێمانی گەڕایەوە کرمان و بۆ ماوەی نۆ ساڵ وەک فەرماندەی لەشکری 41ی ئەنساروڵا مایەوە.
لە سوپای پاسدارانەوە بۆ سوپای قودس
لەگەڵ گەشەکردنی تاڵیبان لە ئەفغانستان، ساڵی 1997 قاسم سلێمانی کرا بە فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسداران، ویکی پێدیا نووسیویەتی، هەڵبژاردنی سلێمانی وەک فەرماندەی سوپای قودس لە سەروبەندی گەشەکردنی تاڵیبان لە ئەفغانستان، بە رێکەوت نەبوو، بەڵکو هۆکاری سەرەکی ئەوە بوو سلێمانی لە ناوچە شاخاوییەکانی کوردستان ئەزمونی شەڕکردنی هەبووە و پێکهاتەی شاخاویبوونی جوگرافیای ئەفغانستانیش بەختێکی باشی بە سلێمانی بەخشی بۆ ئەوەی پۆستی فەرماندەیی سوپای قودسی پێ ببەخشرێت.
عێراق خاڵی دەرکەوتنی قاسم سلێمانی
موەفەق روبیعی وەزیری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی شەرقولئەوسەت، قاسم سلێمانی وەک بەهێزترین پیاوی عێراق ناو دەبات و دەڵێ، سوپای قودس بە سەرۆکایەتی قاسم سلێمانی لە هەموو رەهەندە سیاسیی و ئابووری و تەناهییەکان بەتایبەت لە ناوچەی سەوزی بەغدا کە کۆنسوڵگەی وڵاتانی رۆژاوایی و عەرەبی و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و پەرلەمان و داوودەزگەکانی حکوومەتی عێراقی تیادایە، هەژموونی هەیە.
ساڵی 2007 ستانلی مەک کریستاڵ ژەنەڕاڵی ئەمەریکایی ئاگەدار کرایەوە لەوەی محەمەد عەلی جەعفەری، فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران و قاسم سلێمانی لەناو کاروانێکی ئۆتۆمبیلدا بەرەو سنوورەکانی عێراق بەڕێوەن، ئەمەریکاییەکان لە عێراق بە شوێنیدا دەگەڕان، کاروانی ئۆتۆمبێلەکان چوونە ناو خانوویەکی بێناونیشان لە هەولێرهەولێر، لە سەر خانووەکە تابلۆیەک هەڵواسرابوو و لەسەری نووسرابوو کۆنسوڵخانە.سەربازانی ئەمەریکا هەڵیانکوتایە سەر خانووەکە و پێنج ئێرانییان گرت کە پەساپۆرتی دیپلۆماسییان پێبوو، بەڵام ئەو پێنج کەسە هیچیان قاسم سلێمانی و جەعفەری نەبوون، بە گوتەی ژەنەڕاڵە ئەمەریکاییەکە ئەو پێنج ئێرانییە هەر هەموویان ئەندامی سوپای قودس بوون.
تەنیا نۆ رۆژ دوای ئەو رووداوە 12 چەکداری عەسائیبی ئەهلی حەق هەڵیان کوتایە سەر بارەگای فەرماندەیی سەربازی ئەمەریکا لە کەربەلا و چوار سەربازی ئەمەریکاییان بەدیل گرت، بەڵام دواتر کۆپتەرە ئەمەریکاییەکان لە نزیک روو باری فرات پێشیان گرتن و شەڕێکی قورس روویدا و لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا چەکدارەکان رایان کرد لە هەردوولا چەند کوژراو وبرینداریش کەوتەوە.
دواتر بەرپرسانی ئەمەریکا ئێرانیان تاوانبار کرد بە ئەنجامدانی ئەو ئۆپەراسیۆنە و رایانگەیاند ئەوە وەڵامدانەوەی ئێران بووە بۆ بەدیلگرتنی پێنج ئەندامەکەیان لە هەولێر.
22ی کانوونی یەکەمی ساڵی 2010 جیمز جێفری باڵیۆزی ئەمەریکا لە بەغدا و ریمۆند تی ئەدڕنۆ فەرماندی گشتی هێزە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە عێراق پیرۆزبایی درووستبوونی حکوومەتی نوێیان لە مالیکی کرد، ئەوکات زۆربەی بەرپرسانی عێراقی رایانگەیاند کە ئەو دوو بەرپرسە ئەمەریکاییە باش دەیانزانی قاسم سلێمانی مالیکی خستووەتە سەر کورسی سەرۆکوەزیران. حزبەکەی ئەیاد عەلاوی لایەنگری ئەمەریکا سەرباری ئەوەی زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمانی بەدەست هێنابوو نەیتوانی دەسەڵات بگرێتە دەستەوە. عەلاوی پێی وابوو بۆ بوون بە سەرۆکوەزیرانی عێراق پێویستی بە پاڵپشتی ئەمەریکا هەبوو و دەڵێ ئەمەریکا حەزی دەکرد عێراق جێ بهێڵێت و عێراق رادەستی ئێران بکات.
رۆژنامەی گاردیەن لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە دابوو، جەلال تاڵەبانیجەلال تاڵەبانی و نووری مالیکی هەردووکیان پاڵێوراوی قاسم سلێمانی بوون و لە ئەنجامدا توانیان دەسەڵاتی عێراق بگرنەوە دەست. نووری مالیکی لە کاتی بوون بە سەرۆکوەزیران رای گەیاند، ئێمە بە ئەمەریکاییەکان پێدەکەنین... قاسم سلێمانی پشتی لە زەوی دابوون، بەڵام ئەمەریکاییەکان لە سەرەوە پێکهاتنی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراقیان لەیەکتر پیرۆز دەکرد.
لە ویکی پێدیا ئاماژە بە پەیامیکی قاسم سلێمانی دراوە کە لە رێگەی جەلال تاڵەبانی سەرکۆماری ئەوکاتی عێراقەوە بۆ دەیڤد پترایۆس سەرۆکی سی ئای ئەی نێردراوە و تیایدا بەو شێوەیە نووسراوە: پترۆسی ئازیز، ئێوە دەبێ بزانن من سیاسەتی ئێران لەبارەی عێراق، لبنان، غەزە و ئەفغانستان ئیدارە دەدەم، ئەو باڵیۆزەی لە بەغدایە، ئەندامی سوپای قودسە و ئەو کەسەش کە بڕیارە بیخەینە جێگەکەی، ئەویش هەر یەکێکە لە ئەندامەکانی سوپای قودس.
وەک فەرماندەی گشتی سوپای عێراق
دوای هێرشی گرووپی تیرۆریستی داعشداعش بۆ عێراق و داگیرکردنی مووسڵ و هەندێک شار و شارۆکەی عێراقی، سوپای عێراق لەیەک ترازابوو، داعش تا دەهات پێشڕەوییەکانی بەرەو بەغدا پەرەی دەسەند، قاسم سلێمانی ئەوەی بە دەرفەت زانی و لەگەڵ چەکدارەکانی بەرەو بەغدا بەڕێ کەوتن و وەک فەرماندەی گشتی سوپا لەیەک ترازاوەکەی عێراق دەستبەکار بوو، ئەگەرچی حکوومەتی ناوەند هەرگیز دانی بەوەدانەنا کە سلێمانی فەرماندەی گشتی سوپای عێراقە، بەڵام بەرپرسێکی باڵای عێراق بە نیۆیۆرک تایمزی راگەیاند: قاسم سلێمانی بەخۆی و 67 راوێژکاری سەربازییەوە هاتە بەغدا و وەک فەرماندەی گتشتی سوپای عێراق دەستبەکار بوو.
قاسم سلێمانی لە هەرێمی کوردستان
مانگی تەمووزی ساڵی 2014 ئیمێڵی نوێنەری هەرێمی کوردستان لە تاران هاک کرا و لە ئەنجامدا کۆمەڵێک نامە ئاشکرا بوون کە تیایاندا قاسم سلێمانی لە هەموو بەرپرسیانی ئێران زیاتر ناویهاتبوو. نوێنەری هەرێمی کوردستان لەو بارەیەوە بە میدیاکانی راگەیاند، بە دڵنیاییەوە کاتێک باس لە سوپای قودس دەکرێت، ناوی قاسم سلێمانی بەرجەستە دەبێت، قاسم سلێمانی کەسی یەکەمی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.
هەوڵە تیرۆریستییەکان و سزای نێودەوڵەتی
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا قاسم سلێمانی بە تاوانی هاوکاری هێزە سەرکوتکەرەکانی بەشار ئەسەد لە دژی هاووڵاتییانی سووری خستە ناو لیستی رەشەوە.11ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2011 دوو هاووڵاتی ئێرانی لە ئەمەریکا پلانی تیرۆرکردنی عادل ئەلجبەیر، باڵیۆزی سعوودیە لە واشنتنیان دانا و دوای گرتنیان وەزارەتی دادی ئەمەریکا رای گەیاند، یەک لەو دوو گیراوانە بەناوی عەلی غوڵامشکوری ئەندامی سوپای قودسە و سعوودیە کەیسی تیرۆری باڵیۆزەکەی گەیاندە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و راستەوخۆ قاسم سلێمانی تاوانبار کرد بەوەی لەپشت ئەو پلانەیە.
وەزارەتی داراییوەزارەتی دارایی ئەمەریکا قاسم سلێمانی خستووەتە ناو لیستی تیرۆرەوە و ئەنجامدانی هەرجۆرە مامەڵەیەکی بازرگانی لەگەڵ سلێمانی بە سەرپێچی لە یاسا هەژمار کردووە و سوپای قودسی وەک پاڵپشتی تاڵیبان و حزبوڵا و حەماس ناو بردووە.ساڵی 2007 بە بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی قاسم سلێمانی خرایە ناو لیستی ئەو بەرپرسانەی کۆماری ئیسلامی کە دەبێ چاودێری بکرێن و ئەو بڕیارەش پێوەست بوو بە پڕۆگرامە ناوکییەکەی ئێران.
تاوانە دژە مرۆییەکان
هێزی قودسی سوپای پاسداران لە بنەڕەتدا بە نیازی پەرەدان بە دەسەڵاتەکانی کۆماری ئیسلامی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بنیات نرا و خومەینی ئەرکی ئەو هێزە میلیشیاییەی بە هەناردەکردنی شۆڕشی ئیسلامی وەسف کرد.
لە 14ی شوباتی ساڵی 2005 خۆکوژێک هیرشی کردە سەر کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی رەفیق بەهائەدین حەریری، سیاسەتمەدار و سەرۆک وەزیرانی لوبنان و بەهۆیەوە حەریری تیرۆر کرا، دادگەی نێودەوڵەتی رای گەیاند چەند ئەندامێکی حزبوڵای لبنانیان دەستگیر کردووە کە لەپشت تیرۆری حەریرییەوە بوون و عیماد موغنیە، فەرماندەی سەربازی حزبوڵای لوبنان بە داڕێژەری پلانی تیرۆررەکە ناو برا.
سێ ساڵ دوای کوژرانی رەفیق حەریری، عیماد موغنیە لە دیمەشق تیرۆر کرا، لە مەراسیمی بەخاک سپاردنی موغنییەدا ئاژانسی هەواڵی فارس نیوز ئاشکرای کرد، عیماد موغنییە زاوای قاسم سلێمانییە.
چاودێرانی ئەمنی سوپای قودس و رژێمی بەشار ئەسەدیان بە تیرۆرکردنی موغنیە تاوانبار کرد و هۆکارەکەشیان بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە ئاشکرا بووە دەستی لە تیرۆری رەفیق حەریریدا هەیە و هاوسەرەکەی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیاکانی ئێران، سووریای بە تاوانبار زانی لە بەرامبەر تیرۆری عیماد موغنییە.
لە ساڵی 1997ەوە لەگەڵ بەهێزبوونی تالیبان لە ئەفغانستان، سوپای قودس چالاکییەکانی خۆی کە پێشتر تەنیا لە لوبنان و فەڵەستین ئەنجام دەدا، فراوانتر کرد و دوای شەڕی ئازادکردنەوەی عێراق، ئەو هێزە ئامادەییەکی بەرچاوی لەناو خاکی عێراقدا هەبوو و بە فەرمانی قاسم سلێمانی زیاد لە 70 راهینەریان لە بنکەی ئیمام عەلیتاران و حزبوڵا لە لوبنان هێنایە عێراق و چەندین هێزی میلیشیاییان لەو وڵاتەدا بۆ سەرکوتکردنی هێز و لایەنە سیاسییەکان دامەزراند.
کەتیبەکانی حیزبوڵا و ئەسایب ئەهل حەق و هێزی نۆی بەدر لەو گرووپانەن کە بە فەرمانی سوپای پاسداران و خودی قاسم سلێمانی لە عێراقدا جوڵە دەکەن، ئەو هێزانە کە سەرجەمیان شیعەن، لە سەرەتای دەستبەکاربوونیان لە پایتەختی عێراق دەستیان کرد بە گرتن و لەناوبردنی هاووڵاتییانی سونە و وەک لە راپۆرتێکی دەزگای هەواڵگری ئیسراییلدا هاتووە، سوپای قودس بە فەرماندەیی قاسم سلێمانی لەژێر ناوی ئەسایب ئەهل حەق و کەتیبەکانی حزبوڵا هەوڵی گۆڕینی دیمۆگرافیای پایتەختی عێراق دەدەن و لە رێگەی کوشتن و ترساندنی هاووڵاتییانی سونە ناچار بە کۆچیان دەکەن.
یەک لە تاوانە بەرچاوەکانی ئەو گرووپە ی سەر بە سوپای قودس رووداوەکەی مزگەوتی مەسعەبی بنی وەیس بوو لە پارێزگەی دیالە، چەکدارانی ئەسایبی ئەهل حەق هەڵیان کوتایە سەر ئەو مزگەوتە و لەکاتی نوێژکردندا زیاد لە 70 عەرەبی سونەیان کردە قوربانی.
15ی مارسی ساڵی 2011 لەگەڵ دەستپێکی شەڕی سوریا بەشار ئەسەد داوای لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی کرد بە هانایەوە بچن، سوپای پاسداران کە پێشتر چەند بنکەیەکی لە سووریا هەبوو دەستی کرد بە کێشانەوەی بەشێک لە هێزەکانی لە لوبنان و عێراقەوە بەرەو سووریا و وەک بەشێک لە سووپای سوریا بۆ مانەوەی ئەسەد لە دەسەڵات شەڕیان کرد.
ئەنستیوتی لیکۆڵینەوەی مافەکانی مرۆڤ لە قاهیرە لە راپۆرتێکدا ئاشکرای کرد، بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە سووریا بە فەرمانی ئێران ئەنجام دراوە.
مەیسەرە، بەڕێوەبەری ئەنستتیوتی لیکۆڵینەوەی مافەکانی مرۆڤ لە قاهیرە بە ئەلعەرەبیەی راگەیاند، سوپای قودسی کۆماری ئیسلامی ئێران فەرمانی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە دژی هاووڵاتیانی سووریا دەرکردووە و بەشار ئەسەد پەسندی کردووە.
لە ئەنجامی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی سەدان هاووڵاتی سووری بوونە قوربانی و وەک رێکخراوی مافی مرۆڤی جیهانی ئاماژەی پێ دەدات، زۆربەی هەرە زۆری قوربانیانی چەکی کیمیایی لە سووریا منداڵن.
وشە/هەولێر، هیدایەت جان.[1]
رۆژی 03-01-202003-01-2020 بەهۆی هێرشێکی ئەمریکییەکانەوە لەگەڵ چەند سەرکردەیەکی تری حەشدی شەعبی لە رێگەی فڕۆکەخانەی بەغدا کوژرا.[2]


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری وشە
[2] ⚫ دیارینەکراو | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | تەواوی کەناڵەکانی راگەیاندن
📚 فایلی پەیوەندیدار: 20
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 9
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بە دۆخی عێراق راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️الحشد الشعبی
2.👁️حەشدی شەعبی
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️تارمایی فەرماندەیەک؛ قاسم سولەیمانی
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️03-01-2020
2.👁️10-03-1957
📼 ڤیدیۆ
1.👁️قاسم سليماني يخطط لدخول كركوك برفقة قيادات من الحشد الشعبي
📖 کورتەباس
1.👁️حەشدی شەعبی چییە و چۆن دامەزرا؟
2.👁️دووبارە بوونەوەی مێژوو (ئەزموون – وانە)، ئایا کورد پێویستە جارێکی تر ڕوو لە عێراق بکاتەوە ؟
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی لەدایکبوون: 10-03-1957
📅 رۆژی کۆچی دوایی: 03-01-2020 (63 ساڵ)
⚤ رەگەزی کەس: 👨 نێر
🌐 زمان - شێوەزار: 🇮🇷 فارسی
💓 لەژیاندا ماوە؟: ✖️ نەخێر
👥 نەتەوە: 🌏 بێگانە
⚰️ هۆکاری گیان لەدەستدان: 🛦 بۆردوومانی فڕۆکە
🗺 وڵات - هەرێم: 🇮🇷 ئێران
🗺 وڵات - هەرێم (کۆچی دوایی): 🇮🇶 ئێڕاق

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 14 2017 11:52AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Oct 15 2017 10:53AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 3 2020 8:36PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 67,536 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.178 KB Oct 14 2017 11:53AMهاوڕێ باخەوان
📊 ئامار
   بابەت 390,609
  
وێنە 68,404
  
پەڕتووک PDF 13,189
  
فایلی پەیوەندیدار 55,666
  
📼 ڤیدیۆ 221
  
🗄 سەرچاوەکان 17,616

📚 پەڕتووکخانە
  📖 هەوارگەی دڵان، دیوانی ...
  📖 هێمای بازرگانی و ناولێ...
  📖 شیکردنەوەی پراگماتیکی ...
  📖 بێ هیوامەبە
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 23-01-2022
  🗓️ 22-01-2022
  🗓️ 21-01-2022
  🗓️ 20-01-2022
  🗓️ 19-01-2022
  🗓️ 18-01-2022
  🗓️ 17-01-2022


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
عوسمان چێوار
هونەرمەند عوسمان محەمەد ئەحمەد، کە بە عوسمان چێوار ناوبانگی دەرکرد، ساڵی 1946 لە گەڕەکی (سەرکارێز)ی شاری سلێمانی لەدایک بووە و ساڵی 1969 پەیمانگەی مامۆستایانی تەواو کردووە.
ماوەی چەند ساڵێک لەناوچەکانی چۆمان و شارباژێڕ و قەرەداخ و هەڵەبجە و سلێمانی مامۆستایی کردووە. ئەم هونەرمەندە رۆشنبیرە هەر زوو بەشداری کردووە لە چالاکییە سیاسی و پێشمەرگایەتیەکاندا و ماوەیەک لەناو پێشمەرگەدا رابەر سیاسی بووە. ساڵی 1974 پەیوندی کردووە بە شۆڕشەوە و لەئیزگەی دەنگی کوردستاندا خزمەتی کردووە. ساڵی 1975 لێپرسراوێتی
عوسمان چێوار
حوسێنی زێڕینگەران - فروهەر
یەکەم سەرۆکی کۆمەڵەی ژ.ک
ئەم وێنەیە بۆ جاری یەکەم لە کتێبی تاریخ مهاباد نووسینی سەید محەمەدی سەمەدی، انتشارات رهرومهاباد، 1373 دا بڵاو کراوەتەوە. لە لایەن کاک حەسەنی قازییەوە بۆ ماڵپەڕی وێنەی کۆماری کوردستان دیجیتاڵ کراوە.
نێوبراو یەکەم کەس بوو کە لە رۆژی 2ی رێبەنداندا 22-01-1946 ئاڵای داگیرکەری ئێرانیی لە مەهاباد داگرت و ئاڵای کوردستانی هەڵواسی.
حوسێنی زێڕینگەران - فروهەر
نەجمەدین بیووک کایا (نەجۆ -سەلاح)
هەڵسووراوی سیاسی باکووری کوردستان، لە ساڵی 1943 لە گوندی (کەرەهان)ی سەر بە شارۆچەکەی (سوێرکی) پارێزگای (ئورفە) لەدایکبووە. دوای تەواوکردنی خوێندی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە شاری (ئامەد) ساڵی 1966 لە کۆلێژی یاسای زانکۆی ئەستامبوڵ وەرگیراوە. سالی 1969 یەکێک بووە لەو 13 خوێندکارەی کە (کۆمەڵەی ڕۆشنبیری شۆڕشگێرانەی ڕۆژهەڵات- دەدەقەدە)یان دەمەزراندووە و سەرۆکی کۆمەڵەکە بووە.
پێش ئەوەی زانکۆ تەواو بکات لە 12ی ئازاری 1971 فەرمانی دەسگیرکردنی بۆ دەرچووە و تورکیای بەجێهێشتووە و 1972 چووەتە دەرەوە و
نەجمەدین بیووک کایا (نەجۆ -سەلاح)
نەوال کۆبانی
شەڕڤانێکی یەپەژە بوو، رۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 24-01-2018 لە بەرخۆدانی عەفریندا شەهیدبووە.
نەوال کۆبانی
محەمەد سلێمانی
شەڕڤانێکی یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە یە خەڵکی شاری سلێمانییە، چوارشەممە ڕێکەوتی 24-01-2018 لە شاری ئەفرین لەکاتی بەرگری و بەرخۆداندا شەهیدبووە.
محەمەد سلێمانی

Kurdipedia.org (2008 - 2022) version: 14.01
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,297 چرکە!
009647701579153 | 009647503268282
| 0031654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2022)