پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,840
وێنە 104,287
پەرتووک PDF 18,894
فایلی پەیوەندیدار 94,732
ڤیدیۆ 1,238
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
قاسم سلێمانی
بە ڕێنووسێکی پوخت لە ماشێنی گەڕانەکەماندا بگەڕێ، بەدڵنیاییەوە ئەنجامێکی باش بەدەست دەهێنیت!
پۆل: ژیاننامە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook2
Twitter0
Telegram4
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail1
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

قاسم سلێمانی

قاسم سلێمانی
سەرۆکی سوپای قودسی #پاسدار#ان. نێوبراو ڕۆڵێکی کاریگەری هەیە لە بەڕێوەبردنی میلیشیای #حەشدی شەعبی# لە ئێراق.
قاسم #سلێمانی#، فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسداران، تا ساڵی 1997 بەر لەوەی لە سوپای قودسدا دەستبەکار بێت، کەسایەتی و جوڵەکانی بەو شێوەیە نەبووەتە جێی سەرنجی میدیا و ناوەندە تەناهییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان، کوڕی بنەماڵەیەکی جووتیار لە گوندێکی چەپەکی کرمان کە تەنیا تا پۆلی پێنجی سەرەتایی خوێندووە، دەبێت بە فەرماندەی گشتی ناوەندێکی هەستیاری کۆماری ئیسلامی ئێران، ناوەندێک کە خومەینی بە بۆچوونی خۆی بۆ هەناردەکردنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بۆ وڵاتانی دەورووبەر و جیهان دایمەزراندبوو.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2017/102429/0008.JPG=KTML_Photo_Alt=قاسم سلێمانی=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2017/102429/0008.JPG=KTML_Photo_End=
ئەو بەدواداچوونە تەنیا بەدوای ژیانی قاسم سلێمانی پاش بوونی بە فەرماندەی سوپای قودسدا ناگەڕێت، بەڵکو ڕووماڵی ئەو بەشەی ژیان و کارەکانی لەناو سیستمی کۆماری ئیسلامیدا دەکات کە بوون بەهۆی ئەوەی کرێکارێکی بیناسازی لە ئەندامی خۆبەخشی سوپای فەخری کرمانەوە بگات بە باڵاترین پۆستی ڕیکخراوێکی هەستیار کە سەرجەم داهاتە نەوتی و سەرمایە سیاسییەکانی ئێرانی بخرێتە خزمەت.
$ژیاننامە$
قاسم سلێمانی ڕۆژی دووشەم، 10ی ئادار/مارسی 1957لە گوندی ڕابۆردی پارێزگای کرمان لە بنەماڵەیەکی جووتیاردا لەدایک بووە. سیستمی خوێندن لە سەردەمی پاشایەتی ئێراندا بە شێوەیەک بوو کە هەموو خێزانێک ناچار بوون لایەنی کەم تا پۆلی پێنجی سەرەتایی منداڵەکانیان بنێرنە بەر خوێندن، لەو سەردەمەدا کە تازە حکوومەت بەگژ سیستمی فیۆداڵیدا چووبووەوە و دابەشکردنی زەوی پێڕەو کرابوو، خێزانی سلێمانی 9 هەزار ڕیاڵی دەوڵەت قەرزدار بوون.
ساڵی 1970 سلێمانی پێنج ساڵی خوێندنەکەی تەواو دەکات وبە نیازی کارکردن لە گوندەوە بەرەو شاری کرمان دەچێت بۆ ئەوەی قەرزەکەی باوکی بداتەوە. لە تەمەنی 13 ساڵییەوە بۆ ماوەی پێنج ساڵ کرێکاری بینباسازی دەکات و ساڵی 1975 بەشێوەی گرێبەست لە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کرمان دەستبەکار دەبێت.
$چەکەرەکردنی بیری توندڕۆیی$
قاسم سلێمانی تا تەمەنی 20 ساڵی کرێکارێکی ئاسایی بووە و هیج ئینتیمایەکی ئاینی یان سیاسیی ئەوتۆی نەبووە، بەڵام بیری توندڕۆیی ئاینی سلێمانی لە ساڵی 1978ەوە چەکەرە دەکات. لەو ساڵەدا ڕەزا کامیاب، یەک لە بانگخوازە توندڕۆکانی شیعە لە شاری گونابادی خوراسانەوە بۆ پەرەپێدانی بیری شۆڕشی ئیسلامی دەچێتە کرمان.بۆ یەکەمجار قاسم سلێمانی لە ڕێگەی ئەحمەد سلێمانی ئامۆزای کە بەیەکەوە لە گوندەوە هاتبوون بۆ کرمان، بەشداری لە وتارە ئاینی-سیاسییەکانی ڕەزا کامیاب دەکات و هەر لەوێوە بناغەی بیری توندڕۆی شیعی تیایدا چەکەرە دەکات.
سلێمانی پێش هاتنی کامیاب بۆ کرمان هیچ پێوەندی یان ئاشنایەتییەکی لەگەڵ ئاخوندە شیعەکانی کرمان نەبووە، لە کاتێکدا سێ لە بانگخوازە بەرچاوەکانی شۆڕشی ئیسلامی وەک عەلی ئەکبەر هاشمی ڕەفسەنجانی و محەمەد عەلی موەحیدی کرمانی و یەحیا جەعفەری لە کرمان چالاکیان دەکرد، ئەوەش دەیسەلمێنێت کە ئەڵقەی پێوەندی سلێمانی بە شۆڕشی ئیسلامی ئێران، ڕەزا کامیاب بووە. ڕەزا کامیاب لە 28ی تەمووزی ساڵی 1981 لەلایەن سازمانی موجاهیدینی خەڵقی ئێرانەوە کوژرا.
$مهاباد یەکەم وێستگەی دەرکەوتنی قاسم سلێمانی$
لە سەروبەندی شۆڕشی گەلانی ئێراندا سلێمانی بوو بە ئەندامی خۆبەخشی سوپای فەخری کرمان، زۆر بە خێرایی توانی سەرنجی بەرپرسانی سوپای پاسداران لەو ناوچەیە بۆ خۆی ڕابکێشێت و لە ماوەیەکی کەمدا بوو بە کادری باڵای ئەو ڕێکخراوە.
دوای ڕووخانی ڕژێمی شای ئێران، کۆماری ئیسلامی هاتە سەرکار و لەگەڵ شاندی کوردی دەستی کرد بە دانوستاندن بەو نیازەی لە حکوومەتە نوێیەکەدا کوردیش بەشداری بکات، ئەو سەردەمە کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێزی پێشمەرگەی هەبوو و لە شۆڕشی گەلانی ئێراندا بەشداری بەرچاوی کردبوو، بڕیار بوو لە درووستکردنی حکوومەتی نوێدا بەشدار بێت، بەڵام لە ناوەندی دانوستانەکاندا ئایەتوڵا خومەینی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران فەرمانی شەڕی لە دژی کوردستان دەرکرد و سوپای پاسدارانی بۆ شەڕی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕەوانە کرد.
قاسم سلێمانی لەگەڵ یەکەم هێزی سەربازی سوپای پاسداران بۆ سەرکوتکردنی شۆڕشی ڕۆژهەڵات ڕەوانەی کوردستان کرا و وەک خۆی باسی لێوە دەکات، یەکەم چالاکی سەربازی لە شاری مهاباد ئەنجام داوە.
سلێمانی بۆ ماوەی نزیک بە 3 ساڵ لە سەرکوتکردنی شۆڕشی کورد بەشدار بوو، فەرمانی خومەینی دروستکردنی ڕووباری خوێن بوو لە کوردستان و لەو شەڕەدا دەیان هەزار هاووڵاتی کورد شەهید کران.
سلێمانی توانی ڕۆڵی بەرچاو لە شەڕی کوردستاندا ببینێت، بۆیە زۆر بە خێرایی پلە سەربازییەکانی بڕی و لەگەڵ دەستپێکی شەڕی ئێران- عێراق وەک فەرماندەیەکی سوپای پاسداران ڕەوانەی بەرەکانی شەڕ کرا.
سازمانی موجاهیدینی خەڵقی ئێران لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە کە کوشتوبڕکردنی هاووڵاتییانی کورد پێوەرە بۆ بەرزبوونەوەی پلەی سەربازی ئەندامانی سوپای پاسداران و هەر پاسدارێک زیاتر خوێنی کورد بڕێژێت، پلەی سەربازی زیاتر بەرز دەبێتەوە، سلێمانی یەک لەو پاسدارانە بوو بە خێرایی پلەی سەربازی لە شەڕی مهاباد دا بۆ بەرز کرایەوە و کرا بە فەرماندەی سوپای پاسداران.
سلێمانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری چشم انداز ئاماژە بەوە دەدات، کە لە مهاباد گەڕامەوە، دەستبەجێ کرام بە بەرپرسی بنکەی قودسی سوپای پاسدارانی کرمان، لە دەستپێکی شەڕی ئێران- عێراق ڕاهێنانی بە چەندین هێزی سوپا کرد و دواتر وەک فەرماندەی هێز دەچێت بۆ بەرەی شەڕ لە سوسەنگەرد ی خوزستان و تا کۆتایی شەڕەکە لە چەندین جەبهەدا بەشدار دەبێت.لەدوای شەڕی ئێران–عیراق سلێمانی گەڕایەوە کرمان و بۆ ماوەی نۆ ساڵ وەک فەرماندەی لەشکری 41ی ئەنساروڵا مایەوە.
$لە سوپای پاسدارانەوە بۆ سوپای قودس$
لەگەڵ گەشەکردنی تاڵیبان لە ئەفغانستان، ساڵی 1997 قاسم سلێمانی کرا بە فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسداران، ویکی پێدیا نووسیویەتی، هەڵبژاردنی سلێمانی وەک فەرماندەی سوپای قودس لە سەروبەندی گەشەکردنی تاڵیبان لە ئەفغانستان، بە ڕێکەوت نەبوو، بەڵکو هۆکاری سەرەکی ئەوە بوو سلێمانی لە ناوچە شاخاوییەکانی کوردستان ئەزمونی شەڕکردنی هەبووە و پێکهاتەی شاخاویبوونی جوگرافیای ئەفغانستانیش بەختێکی باشی بە سلێمانی بەخشی بۆ ئەوەی پۆستی فەرماندەیی سوپای قودسی پێ ببەخشرێت.
$عێراق خاڵی دەرکەوتنی قاسم سلێمانی$
موەفەق ڕوبیعی وەزیری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت، قاسم سلێمانی وەک بەهێزترین پیاوی عێراق ناو دەبات و دەڵێ، سوپای قودس بە سەرۆکایەتی قاسم سلێمانی لە هەموو ڕەهەندە سیاسیی و ئابووری و تەناهییەکان بەتایبەت لە ناوچەی سەوزی بەغدا کە کۆنسوڵگەی وڵاتانی ڕۆژاوایی و عەرەبی و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و پەرلەمان و داوودەزگەکانی حکوومەتی عێراقی تیادایە، هەژموونی هەیە.
ساڵی 2007 ستانلی مەک کریستاڵ ژەنەڕاڵی ئەمەریکایی ئاگەدار کرایەوە لەوەی محەمەد عەلی جەعفەری، فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران و قاسم سلێمانی لەناو کاروانێکی ئۆتۆمبیلدا بەرەو سنوورەکانی عێراق بەڕێوەن، ئەمەریکاییەکان لە عێراق بە شوێنیدا دەگەڕان، کاروانی ئۆتۆمبێلەکان چوونە ناو خانوویەکی بێناونیشان لە #هەولێر#، لە سەر خانووەکە تابلۆیەک هەڵواسرابوو و لەسەری نووسرابوو کۆنسوڵخانە.سەربازانی ئەمەریکا هەڵیانکوتایە سەر خانووەکە و پێنج ئێرانییان گرت کە پەساپۆرتی دیپلۆماسییان پێبوو، بەڵام ئەو پێنج کەسە هیچیان قاسم سلێمانی و جەعفەری نەبوون، بە گوتەی ژەنەڕاڵە ئەمەریکاییەکە ئەو پێنج ئێرانییە هەر هەموویان ئەندامی سوپای قودس بوون.
تەنیا نۆ ڕۆژ دوای ئەو ڕووداوە 12 چەکداری عەسائیبی ئەهلی حەق هەڵیان کوتایە سەر بارەگای فەرماندەیی سەربازی ئەمەریکا لە کەربەلا و چوار سەربازی ئەمەریکاییان بەدیل گرت، بەڵام دواتر کۆپتەرە ئەمەریکاییەکان لە نزیک ڕوو باری فرات پێشیان گرتن و شەڕێکی قورس ڕوویدا و لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا چەکدارەکان ڕایان کرد لە هەردوولا چەند کوژراو وبرینداریش کەوتەوە.
دواتر بەرپرسانی ئەمەریکا ئێرانیان تاوانبار کرد بە ئەنجامدانی ئەو ئۆپەراسیۆنە و ڕایانگەیاند ئەوە وەڵامدانەوەی ئێران بووە بۆ بەدیلگرتنی پێنج ئەندامەکەیان لە هەولێر.
22ی کانوونی یەکەمی ساڵی 2010 جیمز جێفری باڵیۆزی ئەمەریکا لە بەغدا و ڕیمۆند تی ئەدڕنۆ فەرماندی گشتی هێزە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە عێراق پیرۆزبایی درووستبوونی حکوومەتی نوێیان لە مالیکی کرد، ئەوکات زۆربەی بەرپرسانی عێراقی ڕایانگەیاند کە ئەو دوو بەرپرسە ئەمەریکاییە باش دەیانزانی قاسم سلێمانی مالیکی خستووەتە سەر کورسی سەرۆکوەزیران. حزبەکەی ئەیاد عەلاوی لایەنگری ئەمەریکا سەرباری ئەوەی زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمانی بەدەست هێنابوو نەیتوانی دەسەڵات بگرێتە دەستەوە. عەلاوی پێی وابوو بۆ بوون بە سەرۆکوەزیرانی عێراق پێویستی بە پاڵپشتی ئەمەریکا هەبوو و دەڵێ ئەمەریکا حەزی دەکرد عێراق جێ بهێڵێت و عێراق ڕادەستی ئێران بکات.
رۆژنامەی گاردیەن لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە دابوو، #جەلال تاڵەبانی# و نووری مالیکی هەردووکیان پاڵێوراوی قاسم سلێمانی بوون و لە ئەنجامدا توانیان دەسەڵاتی عێراق بگرنەوە دەست. نووری مالیکی لە کاتی بوون بە سەرۆکوەزیران ڕای گەیاند، ئێمە بە ئەمەریکاییەکان پێدەکەنین... قاسم سلێمانی پشتی لە زەوی دابوون، بەڵام ئەمەریکاییەکان لە سەرەوە پێکهاتنی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراقیان لەیەکتر پیرۆز دەکرد.
لە ویکی پێدیا ئاماژە بە پەیامیکی قاسم سلێمانی دراوە کە لە ڕێگەی جەلال تاڵەبانی سەرکۆماری ئەوکاتی عێراقەوە بۆ دەیڤد پترایۆس سەرۆکی سی ئای ئەی نێردراوە و تیایدا بەو شێوەیە نووسراوە: پترۆسی ئازیز، ئێوە دەبێ بزانن من سیاسەتی ئێران لەبارەی عێراق، لبنان، غەزە و ئەفغانستان ئیدارە دەدەم، ئەو باڵیۆزەی لە بەغدایە، ئەندامی سوپای قودسە و ئەو کەسەش کە بڕیارە بیخەینە جێگەکەی، ئەویش هەر یەکێکە لە ئەندامەکانی سوپای قودس.
$وەک فەرماندەی گشتی سوپای عێراق$
دوای هێرشی گرووپی تیرۆریستی #داعش# بۆ عێراق و داگیرکردنی مووسڵ و هەندێک شار و شارۆکەی عێراقی، سوپای عێراق لەیەک ترازابوو، داعش تا دەهات پێشڕەوییەکانی بەرەو بەغدا پەرەی دەسەند، قاسم سلێمانی ئەوەی بە دەرفەت زانی و لەگەڵ چەکدارەکانی بەرەو بەغدا بەڕێ کەوتن و وەک فەرماندەی گشتی سوپا لەیەک ترازاوەکەی عێراق دەستبەکار بوو، ئەگەرچی حکوومەتی ناوەند هەرگیز دانی بەوەدانەنا کە سلێمانی فەرماندەی گشتی سوپای عێراقە، بەڵام بەرپرسێکی باڵای عێراق بە نیۆیۆرک تایمزی ڕاگەیاند: قاسم سلێمانی بەخۆی و 67 ڕاوێژکاری سەربازییەوە هاتە بەغدا و وەک فەرماندەی گتشتی سوپای عێراق دەستبەکار بوو.
$قاسم سلێمانی لە هەرێمی کوردستان$
مانگی تەمووزی ساڵی 2014 ئیمێڵی نوێنەری هەرێمی کوردستان لە تاران هاک کرا و لە ئەنجامدا کۆمەڵێک نامە ئاشکرا بوون کە تیایاندا قاسم سلێمانی لە هەموو بەرپرسیانی ئێران زیاتر ناویهاتبوو. نوێنەری هەرێمی کوردستان لەو بارەیەوە بە میدیاکانی ڕاگەیاند، بە دڵنیاییەوە کاتێک باس لە سوپای قودس دەکرێت، ناوی قاسم سلێمانی بەرجەستە دەبێت، قاسم سلێمانی کەسی یەکەمی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.
$هەوڵە تیرۆریستییەکان و سزای نێودەوڵەتی$
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا قاسم سلێمانی بە تاوانی هاوکاری هێزە سەرکوتکەرەکانی بەشار ئەسەد لە دژی هاووڵاتییانی سووری خستە ناو لیستی ڕەشەوە.11ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2011 دوو هاووڵاتی ئێرانی لە ئەمەریکا پلانی تیرۆرکردنی عادل ئەلجبەیر، باڵیۆزی سعوودیە لە واشنتنیان دانا و دوای گرتنیان وەزارەتی دادی ئەمەریکا ڕای گەیاند، یەک لەو دوو گیراوانە بەناوی عەلی غوڵامشکوری ئەندامی سوپای قودسە و سعوودیە کەیسی تیرۆری باڵیۆزەکەی گەیاندە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و ڕاستەوخۆ قاسم سلێمانی تاوانبار کرد بەوەی لەپشت ئەو پلانەیە.
#وەزارەتی دارایی# ئەمەریکا قاسم سلێمانی خستووەتە ناو لیستی تیرۆرەوە و ئەنجامدانی هەرجۆرە مامەڵەیەکی بازرگانی لەگەڵ سلێمانی بە سەرپێچی لە یاسا هەژمار کردووە و سوپای قودسی وەک پاڵپشتی تاڵیبان و حزبوڵا و حەماس ناو بردووە.ساڵی 2007 بە بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی قاسم سلێمانی خرایە ناو لیستی ئەو بەرپرسانەی کۆماری ئیسلامی کە دەبێ چاودێری بکرێن و ئەو بڕیارەش پێوەست بوو بە پڕۆگرامە ناوکییەکەی ئێران.
$تاوانە دژە مرۆییەکان$
هێزی قودسی سوپای پاسداران لە بنەڕەتدا بە نیازی پەرەدان بە دەسەڵاتەکانی کۆماری ئیسلامی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بنیات نرا و خومەینی ئەرکی ئەو هێزە میلیشیاییەی بە هەناردەکردنی شۆڕشی ئیسلامی وەسف کرد.
لە 14ی شوباتی ساڵی 2005 خۆکوژێک هیرشی کردە سەر کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی ڕەفیق بەهائەدین حەریری، سیاسەتمەدار و سەرۆک وەزیرانی لوبنان و بەهۆیەوە حەریری تیرۆر کرا، دادگەی نێودەوڵەتی ڕای گەیاند چەند ئەندامێکی حزبوڵای لبنانیان دەستگیر کردووە کە لەپشت تیرۆری حەریرییەوە بوون و عیماد موغنیە، فەرماندەی سەربازی حزبوڵای لوبنان بە داڕێژەری پلانی تیرۆررەکە ناو برا.
سێ ساڵ دوای کوژرانی ڕەفیق حەریری، عیماد موغنیە لە دیمەشق تیرۆر کرا، لە مەراسیمی بەخاک سپاردنی موغنییەدا ئاژانسی هەواڵی فارس نیوز ئاشکرای کرد، عیماد موغنییە زاوای قاسم سلێمانییە.
چاودێرانی ئەمنی سوپای قودس و ڕژێمی بەشار ئەسەدیان بە تیرۆرکردنی موغنیە تاوانبار کرد و هۆکارەکەشیان بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە ئاشکرا بووە دەستی لە تیرۆری ڕەفیق حەریریدا هەیە و هاوسەرەکەی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیاکانی ئێران، سووریای بە تاوانبار زانی لە بەرامبەر تیرۆری عیماد موغنییە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2017/102429/0009.JPG=KTML_Photo_Alt=قاسم سلێمانی=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2017/102429/0009.JPG=KTML_Photo_End=
لە ساڵی 1997ەوە لەگەڵ بەهێزبوونی تالیبان لە ئەفغانستان، سوپای قودس چالاکییەکانی خۆی کە پێشتر تەنیا لە لوبنان و فەڵەستین ئەنجام دەدا، فراوانتر کرد و دوای شەڕی ئازادکردنەوەی عێراق، ئەو هێزە ئامادەییەکی بەرچاوی لەناو خاکی عێراقدا هەبوو و بە فەرمانی قاسم سلێمانی زیاد لە 70 ڕاهینەریان لە بنکەی ئیمام عەلیتاران و حزبوڵا لە لوبنان هێنایە عێراق و چەندین هێزی میلیشیاییان لەو وڵاتەدا بۆ سەرکوتکردنی هێز و لایەنە سیاسییەکان دامەزراند.
کەتیبەکانی حیزبوڵا و ئەسایب ئەهل حەق و هێزی نۆی بەدر لەو گرووپانەن کە بە فەرمانی سوپای پاسداران و خودی قاسم سلێمانی لە عێراقدا جوڵە دەکەن، ئەو هێزانە کە سەرجەمیان شیعەن، لە سەرەتای دەستبەکاربوونیان لە پایتەختی عێراق دەستیان کرد بە گرتن و لەناوبردنی هاووڵاتییانی سونە و وەک لە ڕاپۆرتێکی دەزگای هەواڵگری ئیسراییلدا هاتووە، سوپای قودس بە فەرماندەیی قاسم سلێمانی لەژێر ناوی ئەسایب ئەهل حەق و کەتیبەکانی حزبوڵا هەوڵی گۆڕینی دیمۆگرافیای پایتەختی عێراق دەدەن و لە ڕێگەی کوشتن و ترساندنی هاووڵاتییانی سونە ناچار بە کۆچیان دەکەن.
یەک لە تاوانە بەرچاوەکانی ئەو گرووپە ی سەر بە سوپای قودس ڕووداوەکەی مزگەوتی مەسعەبی بنی وەیس بوو لە پارێزگەی دیالە، چەکدارانی ئەسایبی ئەهل حەق هەڵیان کوتایە سەر ئەو مزگەوتە و لەکاتی نوێژکردندا زیاد لە 70 عەرەبی سونەیان کردە قوربانی.
15ی مارسی ساڵی 2011 لەگەڵ دەستپێکی شەڕی سوریا بەشار ئەسەد داوای لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی کرد بە هانایەوە بچن، سوپای پاسداران کە پێشتر چەند بنکەیەکی لە سووریا هەبوو دەستی کرد بە کێشانەوەی بەشێک لە هێزەکانی لە لوبنان و عێراقەوە بەرەو سووریا و وەک بەشێک لە سووپای سوریا بۆ مانەوەی ئەسەد لە دەسەڵات شەڕیان کرد.
ئەنستیوتی لیکۆڵینەوەی مافەکانی مرۆڤ لە قاهیرە لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کرد، بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە سووریا بە فەرمانی ئێران ئەنجام دراوە.
مەیسەرە، بەڕێوەبەری ئەنستتیوتی لیکۆڵینەوەی مافەکانی مرۆڤ لە قاهیرە بە ئەلعەرەبیەی ڕاگەیاند، سوپای قودسی کۆماری ئیسلامی ئێران فەرمانی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە دژی هاووڵاتیانی سووریا دەرکردووە و بەشار ئەسەد پەسندی کردووە.
لە ئەنجامی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی سەدان هاووڵاتی سووری بوونە قوربانی و وەک ڕێکخراوی مافی مرۆڤی جیهانی ئاماژەی پێ دەدات، زۆربەی هەرە زۆری قوربانیانی چەکی کیمیایی لە سووریا منداڵن.
وشە/هەولێر، هیدایەت جان.[1]
رۆژی #03-01-2020# بەهۆی هێرشێکی ئەمریکییەکانەوە لەگەڵ چەند سەرکردەیەکی تری حەشدی شەعبی لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی بەغدا کوژرا.[2]
ئەم بابەتە 71,783 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری وشە
[2] دیارینەکراو | کوردیی ناوەڕاست | تەواوی کەناڵەکانی راگەیاندن
فایلی پەیوەندیدار: 24
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 14
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پەرتووکخانە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 10-03-1957
ڕۆژی کۆچی دوایی: 03-01-2020 (63 ساڵ)
زمان - شێوەزار: فارسی
لەژیاندا ماوە؟: نەخێر
نەتەوە: بێگانە
هۆکاری گیان لەدەستدان: بۆردوومانی فڕۆکە
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): ئێران
وڵات - هەرێم (کۆچی دوایی): ئێڕاق
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 14-10-2017 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 15-10-2017 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 03-01-2020 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 71,783 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.178 KB 14-10-2017 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کوردبوون، ئاوڕدانەوە لە دوێنێ.. هەنگاوێک بۆ سبەی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
کورتەباس
پەرلەمانتارێکی ئاکپارتی: بۆ پرسی کورد کۆمەڵێک پڕۆژەی نوێ پێشنیاز کراون
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
ژیاننامە
ژیان عەلادین
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
کورتەباس
گفتوگۆیەکی ئەردال ئویز لەگەڵ یەشار کەمال-بەشی دووەم
ژیاننامە
مەیان خاتوون
کورتەباس
زانایەکی ئایینی.. نەورۆز، بەهار و شادیی کوردە و هیچ دژایەتییەکی لەگەڵ ئایینی موسڵمانان نییە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
غەفار .. چێشتلێنەرەکەى زەماوەندى پیرى شالیار
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەریی رۆژانە 1997-2001
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
کورتەباس
گوتەبێژی دەم پارتی: لایەنگری دانوستاندنین و جەهەپە و ئاکپارتی بەرامبەر کورد یەکن
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
29-05-2022
شەنە ئەحمەد
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
قەڵای حەسەن ئاباد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,840
وێنە 104,287
پەرتووک PDF 18,894
فایلی پەیوەندیدار 94,732
ڤیدیۆ 1,238
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کوردبوون، ئاوڕدانەوە لە دوێنێ.. هەنگاوێک بۆ سبەی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
کورتەباس
پەرلەمانتارێکی ئاکپارتی: بۆ پرسی کورد کۆمەڵێک پڕۆژەی نوێ پێشنیاز کراون
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
ژیاننامە
ژیان عەلادین
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
کورتەباس
گفتوگۆیەکی ئەردال ئویز لەگەڵ یەشار کەمال-بەشی دووەم
ژیاننامە
مەیان خاتوون
کورتەباس
زانایەکی ئایینی.. نەورۆز، بەهار و شادیی کوردە و هیچ دژایەتییەکی لەگەڵ ئایینی موسڵمانان نییە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
غەفار .. چێشتلێنەرەکەى زەماوەندى پیرى شالیار
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەریی رۆژانە 1997-2001
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
کورتەباس
گوتەبێژی دەم پارتی: لایەنگری دانوستاندنین و جەهەپە و ئاکپارتی بەرامبەر کورد یەکن
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.656 چرکە!