ناوی کتێب: ئەلف بێ
نووسینی: ژیل دۆڵۆز – کلەیر پارنێت
وەرگێڕانی: هاوار محەمەد
(چاپی یەکەم 2017)
قەبارە: 430 لاپەڕە
لە بڵاوکراوەکانی دەزگای ئایدیا بۆ فکر و لێکۆڵینەوە
ئەم کتێبە یەکێکە لە کارە بەناوبانگەکانی دۆڵۆز، کە لە بنەڕەتدا کتێب نەبوە، بەڵکو گفتوگۆ بوە و بە کامێرا تۆمار کراوە، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ماوەی ساڵانی 1988- 1989، ئەم گفتوگۆیە لەلایەن کچە قوتابییەکی هاوڕێی دۆڵۆزەوە ئەنجامدراوە. گفتوگۆکە بە شێوەی ڕیزبەندیی پیتەکانی (ئەلف بێ تێ) ئەنجام دراوە، لە هەر پیتێک وشەیەک هەڵبژێردراوە کە سەرەتاکەی بە یەکێک لە پیتەکان بێت و گفتوگۆی لەسەر کراوە، دواتر دۆڵۆز قسەی لەسەر وشەکان کردوە لە دیدگای خۆیەوە، ئامانجیش لەم کارە ئەوە بوە گفتوگۆکە ببێتە ناساندنێکی میللی بۆ فەلسەفەی دۆڵۆز. دۆڵۆز بەو مەرجە ئەم گفتوگۆیەی قبوڵ کرد کە نابێت تا پاش مەرگی خۆی بڵاوببێتەوە و ببیسترێت. ئەم کتێبە لە هەردوو زمانی عەرەبی و ئینگلیزییەوە کراوە بە کوردی.
Obs: PDF-fil för den här boken är inte tillgänglig , snälla hjälp Kurdipedia att få denna fil ! Skicka bok Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 4,646 gånger