图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 514,949
图片 104,268
书籍 18,883
相关文件 94,726
Video 1,232
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
کلێتەکەی باوکم
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کلێتەکەی باوکم

کلێتەکەی باوکم
کلێتەکەی باوکم، بۆچی باوکم هەمیشەئه و کلێتەیەلەسەر دەکات؟
دەبێ چیرۆکی کلێتەکەی چی بێت؟
دواجار کەگەڕامەوەگوێبیستی چیرۆکی کلێتەکەی باوکم دەبم. بەهییوام جارێکیتر بیبینمەوە!
پایزێکی درەنگ، تاریک و ڕوون، لەپەنجەرەی ئوتۆمۆبیلەکەوەدەمڕوانی چاوم لەڕێگا بوو کەی دەگەمەوە، دەتگووت یەکەم جارەبۆ نیشتمان دەگەڕێمەوە.
شەقام، خەڵک، پرد گشتی نوێ بوون شیرین بوون، خۆشەویست بوون. بۆم نامۆ بوون، بەڵام گەلێ پیرۆز بوون.
گەیشتمەوه و شۆفێرەکەجانتاکەمی هێنایەخوار، ماڵەکەمان گۆڕابوو شێوەی چوونەژوورەوەی جیاواز بوو.
دەرگای دەرەوەلەجێگەی خۆی نەمابوو.
‌بانگی باوکم کرد. شۆفێرەکەپێی گوتم، ڕەنگەماڵتان لێرەنەمابێ، ڕەنگەتۆ نەیدۆزیتەوە. هەرچەندەبێگومان بووم کەئەوەماڵەکەمانە، بۆ ساتێ ڕامام، دڵەڕاوکێم بوو، لەهەمان کاتدا بۆ دۆزینەوەی دەروازەیەک دەگەڕام.
له پڕ کلێتەکەی باوکم لەبانیژەکەوەدی، بەدەنگێکی بەسۆز، پڕ پڕ لەخۆشەویستی وەڵامی دامەوه و بەپیرمەوەهات، گرتمیەباوەش، ئەوکات تاوی دایەجانتاکەم.
سوپاس بۆ یەزدان، ئەم جارەش باوکم دیتەوەبەکلێتەکەیەوە.
من چوکلێتی کەنەدام بۆ هێنابوو. نەمدەزانی ددانەکانی ئه و توانای خواردنی چوکلێتیان نەماوە. ئه و شەوەلەیادگارو بیرەوەریەکانی منداڵیمدا دەژیام، ستەم بوو خه و بچێتەچاوم، خوازیار بووم زوو بەیانی دابێت، بەیانی هات، باوکم دیت، لەخەوهەڵسا، پاش خۆگۆرین کلێتەکەی کردەسەرو بەهێمنی شانی دادایەسەر سەرینەکەی. من کەوتمەپرسیارو ئەویش دەستی بەگێڕانەوەی چیرۆکی کلێتەکەی کرد، بەپەرۆشەوەگوێم لێگرت.
کلێتەکەی باوکم دیارییە، دیاریەکی زۆر بەنرخ، بەپاره نانرخێنرێت، تەمەنی نزیکەی (70) حەفتا ساڵەمێژوەکەی دەگەڕێتەوەبۆ جەنگی جیهانی دووەم لەساڵی 1946.‌
‌کلێتەکەی باوکم ڕەنگی خاکیە، لەگڵی سوور دەچێت. بەدەست چنراوە. نەخش و وردەکاری تێدایە. زەخرەفەبەشێوەی شاخ و داخ، دوو لای هەیە، دوو گوڵنگە، پارچەیەکی لای پشت مل. باوکم هەموو ڕۆژ کلێتەکەی لەسەرە. چوار وەرزی ساڵ شەوانەلەسەری دادەگرێت نزیک کتێبخانەکەی لەسەر کورسیەک دای دەنێت، بەیانیان دەیکاتەسەری.
لەکاتی لەسەر کردنیدا، هەردوولاکانی بڵند دەکاتەوە، بەپێچاو پێچ دەیهێنێتەوەیەک، دوو گوڵنگەکانی بەیەک و لەپشت سەریەوەهەندێ شۆڕ دەبنەوەسەر پارچەکەی بەشی دواوه و ملی دادەپۆشێ.
پاشان بەهەردوو دەست چەندجارێ دەست دەهێنێ بەکلێتەکەیدا تا توند لەسەری قایم دەکات. کەمێکیش بەلایەکدا لاری دەکاتەوه و دواجاریش ئاڵای کوردستان لەیەخەی چاکەتەکەی دەدا، بەم شێوەیە هەموو ڕۆژێ باوکم بەچاپوکی بەکلێتەکەیەوەڕۆحێکی زیندوو لەبەر خۆی دەکات. بەم گیانەوەپێشوازی لەڕۆژێکی نوێی گەلی کورد دەکات.
کلێتەکەی باوکم خەڵاتەلەمەش زیاتر خەباته، خەباتی زیاتر لەشەست و پێنج ساڵی تەمەن، ئه و ساڵانەی باوکم بۆ ئەمڕۆ دەگەڕێتەوە. ئه و کاتەی تەمەنی بیست و یەک ساڵ بوو. مامۆستای شۆرش بوو. ئه و شۆڕشەی ئاڵای کوردستانی تێدا هەڵکرابوو.
ئێستاو ئه و کات، لەمانگ و خۆر دەچن کەهەرگیز بەیەکەوەهەڵنایەن، بەڵام هەردووکیشیان لەیەک ئاسمان هەڵدێن.
لە ڕۆژێکی پڕ ڕووداودا، زستانی ساڵی هەزارو نۆسەدو چل و شەش، لەبیست و دووی ڕێبەدان، جەماوەرێکی زۆر لەسەر شەقامی مهاد لەکوردستانی ڕۆژهەڵات کۆببونەوە. له و ڕۆژەمێژوویەدا لەکۆماری مهاباد باوکم دەچێتەلای سەرۆک کۆمار پێشەوا(قازی محمد).
قازی محمد لەگەڵ خوێندکارێکی نیشتمان پەروەر کەدیاری دایکی پێیه و شایستەی پێشەوایە. (کلێتەیەکی چنراو) چنراو بەدەستی دایکێکی میهرەبانی شۆڕش (فەهیمەخاتوون) خێزانی (شێخ عەبدوڵای نەهری).
پێشەوا هەڵدەستێ، دەینرخێنێ و بەرزی دەکاتەوەهێندەی نامێنێ ماچی بکات. پاشان له و بەرزیەدا دەیکاتەدیاری بۆ مامۆستای شۆڕش.
مامۆستای شۆڕش(باوکم) وەریدەگری و ماچی دەکات و ده یکاتەسەری، هەتا ئەمڕۆکە.
بەر له (70)‌هەفتا ساڵ ئه و کلێتەیەگەلێ شوێنی دی، بەڵام لەسەری باوکم نەکەوتەخوار. نە لەساڵانی خەبات و پیادەڕەوی ڕۆشتن بۆ ڕووسیا، نەلەهەژاری کاتی گه ڕانەوەی بۆ نیشتیمان ئه و کاتەی خێزانەکەی بێئومێد بوون لەمانی.
کلێتەکەی باوکم تەنها کلێتەنەبوو، بۆ ئه و مێژوویەکی پڕ لەشانازی و سەروەری بوو، لەپێچاو پێچی لاکانی کلێتەکەدا خەباتی گەلێکی ستەم دیدەی بەدی دەکرد. لە هەمان کاتدا بۆ گەلەکەی وەک تاجی سەرکەوتن لێی دەڕوانی.
له و ڕۆژگارەخێراو کورتانەی کەلەنیشتمان بردمەسەر ڕۆژانەباوکم دەدی بەکلێتەکەیەوە.
بەیانیەک پێش گەڕانەوەم باوکم لەخه و هەڵی ساندم ویستی خواحافیزیم لێبکات. من ویستم تاوێ بەڵام ئه و لەسەر ئه و کاتەسوور بوو. گرتیمەئامێز دەستی هێنا بەسەرو پرچمدا و پێی گووتم دواجارەلەباوشت دەگرم، ڕەنگەئیتر نەتبیمەوە.
باوکم ڕۆی. من لەخەیاڵێکی قوڵسابووم لەئەندێشەی سەفەرێکی دووردا بووم.‌‌
بەماڵەکەدا کەوتمەهات و چۆ گوێ قوڵاغی چرکەی کاتژمێرەکەبووم، پاش ماوەیەک سەرم بڵند باوکم دیت، باوکم دێت.
گووتی: (گەڕامەوە، ویستم جارێکی تر پێت بڵێم خودات لەگەڵ). دووبارە باوکم ڕۆی.
پاشان چوومەچێشتخانەکە، دەستم کرد بەئامادەکردنی نانی بەیانی، دواهەمین بەیانیم لەنیشتیمان، لەسەر کورسیەکەی ئه و دانیشتم کەڕووی لەپەنجەرەی چێشتخانەکەیه و دەڕوانێتەباخەکه. من هەر لەبیری باوکمدا بووم. خەریکی نان خواردنی بەیانی بووم. جار جاریش دەمڕوانییەپەنجەرەکە. له و بەیانیەغەمگینەدا کەئاسمان پڕ بوو لەهەور و باران و ڕەهێڵ. باران دەڕژایەسەر زەوی، لەزەوییەکی تینوو بۆ ئاو، تنۆکی باران دەچووەناخی زەوییەکه و دەبوون بەهەڵم و جارکی تر بەره و ئاسمان بەرز دەبوونەوە. تادەهات هەورەکان تاویان دەدا و گرمەی باران و ڕەهێڵ زیاتر دەبوو. هەر دڵۆپەباران کەدەکەوتەسەر زەوی، کاتەکانی ڕۆشتنەوەمی نزیک دەخستەوه و لەگەڵ چرکەی کاتژمێرەکان دەیانکردەخوولەک، پاشان دەیانکردەژماردنی چرکەکان.
هێندەی نەبرد، من جارێکی تر باوکم دیت، لەپەنجەرەی چێشتخانەکەوە، بەپڕتاو هەڵسام، ویستم بەره و پیری بچم، بواری نەدام و گوتی: (هەڵمەستەمن دەڕۆم.) لەودیو پەنجەرەی چێشتخانەکەوەبەهێمنی و میهرەبانی دەستی بڵندکرد، ئەمجارەش بەگەرمی خواحافیزی لێکردم، خواحافیزییەک پڕ پڕ لەخۆشەویستی، لەهەمان کاتدا بێ ئومێدی بینینەوەم، پاشان ڕۆی. من چاوم ئاڕاستەی پەنجەرەکەبوو، بەڵام باوکم دوورکەوتەوە، باوکم لەوێ نەما، باوکم ڕۆی، دەنگی دەرگای دەرەوەهات، دەرگاکەی داخرا.
له و بەیانییەدا، سێ جار باوکمم بەکلێتەکەیەوەدیت، دواجار لەشووشەی پەنجەرەی چێشتخانەکەوە.
ئەوە،
دوا نیگا بوو.
چرۆ زەند
دیسمبەری 2009
پێداچوونەوەی:
ئۆکتۆبەری ساڵی 2017
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览9,099
HashTag
来源
挂钩项目: 2
小组: 文章
书: 历史
文件类型: 原文
Technical Metadata
项目质量: 86%
86%
添加( هاوڕێ باخەوان 14-10-2017
本文已被审查并发布( سەریاس ئەحمەد )on15-10-2017
此产品最近更新( سەریاس ئەحمەد ):15-10-2017
URL
此产品已被浏览9,099
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.157 KB 14-10-2017 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 514,949
图片 104,268
书籍 18,883
相关文件 94,726
Video 1,232

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!