راگەیەندراوی کۆبوونەوەی هاوبەشی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی...
راگەيەندراوی کۆبوونەوەی هاوبەشی
پارتی ديموکراتی کوردستانپارتی ديموکراتی کوردستان و
يەکێتی نيشتمانی کوردستانيەکێتی نيشتمانی کوردستان
لە (15-10-2017) لە
دوکاندوکان، بارەگای هاوينە هەواری سەرۆک
مام جەلالمام جەلال، کۆبوونەوەی هاوبەشی مەکتەبی سياسی (يەکێتی – پارتی) ئەنجامدراو، دۆخی عێراق و ناوچەکە و کوردستان، هەڵسەنگێندرا، سەرەنجام:
يەکەم- جەخت لەسەر يەکڕيزی گەلەکەمان و هێزە سياسييەکانی کوردستان کرايەوە، کە دەستەبەری راپەڕاندنی ئەرکە هاوبەشەکانن، لەم قۆناغەدا.
دووەم- کۆبوونەوە، سووربوونی خۆی لەسەر چارەسەرکردنی تێکڕای کێشەکان، بەديالۆگێکی بێ مەرجی بەرپرسيارانەی بونياتنەر لەنێوان هەولێر – بەغداد رادەگەيەنێ.
سێيەم- هێزە کوردستانييەکان، ئێستاش، هەر ئامادەن گفتوگۆيەکی بێ مەرج و کراوه و بونياتنەر، لەسەر بنەمای بەرژەوەندی بەغداد و هەولێر و پرنسيپە دەستورييەکان، ئەنجامبدەن.
چوارەم- کۆبوونەوە، لەبەرژەوەندی هەموو لايەکی دەزانێ، لايەنە سياسييە سەرەکييەکانی عێراق و کوردستان بەشداری دانوستاندنی نێوان هەرێم و بەغداد بکەن، هەروەها لايەنە نێودەوڵەتييەکانيش چاودێری پرۆسەکە بکەن.
پێنجەم- لەسەر کێشەی سەربازيی و ئاساييش، لەناوچەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، يان هەر شوێنێکی ديکە، هەموو چەشنە دەستێوەردانێکی سەربازی، يان جوڵاندنی هێز و هەڕەشە و گوڕەشە، جگە لە مەترسييەکانی لەسەر پەيوەندی هەرێم و بەغداد، هەڕەشەشە لەسەر هەر جۆرە هەوڵێکی راستگۆيانە، بۆ چارەسەری ئاشتييانەی کێشەکان. هەروەها راستەوخۆ پێشێلکردنی ياسا و رێسايە کە بڕياريان لێ دراوە، هێزە چەکدارەکانی عێراق، بۆ يەکلايی کردنی کێشە سياسييە ناوخۆييەکان، بەکاربهێندرێ.
لە کۆتايشدا، هەردوولا، سڵاو بۆ پێشمەرگە قارەمانەکان دەنێريين، کە لە شەڕی تێکشکاندنی داعشدا، پێناسەی پارێزەری ئازادی جيهانيان وەرگرت و ئێستاش، سەنگەری پێشەوەی بەديهێنانی ئامانجەکانمانن.
پارتی ديموکراتی کوردستان
يەکێتيی نيشتمانيی کوردستان
15-10-2017