📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکانباکووری کوردستان
- سوپای تورک شەوی ڕابردوو لە چەلێی سەربە
جولەمێرگجولەمێرگەوە بەرەو باشوری کوردستان بەڕێکەوت و هێزەکانی لە خارەگۆلی باشوری کوردستان جێگرکرد، پاشان شەڕ لە نێوان گەریلاکانی
هەپەگەهەپەگە و ئەو هێزانەدا ڕوویدا.
[3]
باشووری کوردستان
- دوای ئەوەی
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی بە جلوبەرگی پۆلیسی فیدراڵی و لیوای 5ی فیرقەی ئاڵتوونی عێراق بەرە و سەربازگەی کەیوان و مەکتەب خالید و فڕۆکەخانەی
کەرکوککەرکوک بەرێکەوتن لەنزیک پردی ناوچەی پیشەسازی لەلایەن هێزی کۆماندۆی پێشمەرگە رووبەروویان بونەوە به و هۆیەوە شەڕوپێکدادان رویدا.
[1]
- درەنگانی شەو، پارێزگاری کەرکوک رایگەیاند، پێشمەرگە لە خۆئامادەباشییدایە بۆ بەرگریکردن و داواشیکرد هەرکەس چەکی هەیە لە کەرکوک بێتە دەرەوە بۆ بەرگریکردن.
[1]
- بەشێک لەهێزەکانی حەفتا کە پێکدێن لە هێزەکانی، جەعفەر شێخ مستەفا و کۆسرەت رەسوڵ، لەنزیک فڕۆکەخانەی سەربازی کەرکوک لەگەڵ حەشدی شەعبی لە شەڕدان.
[1]
- سەرکردایەتی کردە سەربازییە هاوبەشەکانی سوپای عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند هێزە سەربازیی و ئەمنییەکانی عێراق توانیویانە چەند ناوچەیەکی سنوری کەرکوک لە دەستی پێشمەرگە کۆنتڕۆڵ بکەنەوە.
[1]
- سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی ئازادی کەرکوک به دواڕۆژی راگەیاند بەهۆی ئاڵۆزیی و رووبەڕووبوونەوەکانی نێوان پێشمەرگە و حەشدی شەعبی 36 پێشمەرگە برینداربوون.
[2]
- پێشمەرگە بە بێ شەڕ تەلوەردی چۆڵکرد.
[1]
-
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێک لەبارەی رەوشی کەرکووک بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیێنێ: هێزەکانی عێراق و حەشدی شەعبی سەر بە ئێران لە باشووری کەرکووک و تازە
خورماتووخورماتوو لە چەندین بەرەوە بە هامەر و چەکی ئەمریکی هێرشیان کردووەتە سەر پێشمەرگە، ژمارەیەک هامەریش تێکشکێندراون.
[1]
- هێزەکانی حەشدی شەعبی بارەگا حکومییەکان و بارەی پارتە کوردییەکانیان لە خورماتوو کۆنتڕۆڵکردووە و پێشمەرگەش لە دەوروبەری شارەکە جێگیربوون.
[1]
- وەزارەتی بەرگری ئەمریکا-پنتاگۆن، لەسەر ئاڵۆزییەکانی نێوان سوپای عێراق و چەکدارانی حەشدی شەعبی لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە لە سنوری کەرکوک، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا داوای ڕاگرتنی توندوتیژییەکان دەکات.
[1]
- لە سنووری
داقووقداقووق لیواکانی 9 و 16 پێشمەرگە بارەگاکانیان چۆڵکرد و پاشەکشەیان کرد، بەڕێوەبەری ئاسایشی پارتیش لە شارۆچکەکە دەڵێت بەبێ هیچ شەڕێک ئەو دوو لیوایە بارەگاکانیان چۆڵکردوون و ئێستا تەنیا ئاسایش ماوە.
[4]
- بەهۆی رەوشی نائاسایی کەرکوکەوە، خوێندنی قوبابخانەکان راگیرا.
[1]
- ئەیاد عەلاوی، جێگری سەرۆک کۆماری عێراق لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی سومەرییە رایگەیاند،
مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان نامەیەکی بۆ نوسیم، منیش لای خۆمەوە رەوانەی عەبادی-م کرد کە تیایدا رەزامەندی نیشانداوە لەسەر دواخستنی گرتنەبەری هەر بڕیارێک دەربارەی ئەنجامەکانی
ریفراندۆمریفراندۆم.
[2]
- شەڕەکەی کەرکوک نرخی
نەوتنەوتی گەیاندە بەرزترین ئاست.
[1]
-
وەستا رەسوڵوەستا رەسوڵ، ڕایدەگەیەنێت، کە شەڕی ئێمە و عێراق شەڕێکی ئاگریی قورس و دەوڵەتی بوو، پێشمەرگە، شەڕی قارەمانانەی کرد و چەندین شەهید و بریندارمان هەیە، بەڵام بە کڵاشینکۆفەوە ناتوانێت دەبابە و ناقیلە تێکبشکێنێت.
[3]
- بورهان ئەحمەد، فەرماندەی سریەی تایبەتی
حیزبی شیوعیحیزبی شیوعی لە
گەرمیانگەرمیان رایگەیاند، ئەمڕۆ 20 کادر و پۆلیسی حیزبەکەیان لەلایەن چەکدارانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراقەوە لە خورماتوو بەدیلگیراون.
[5]
- هێزەکانی حەشدی شەعبی لەدوو ناوچەوە چوونە ناو سنوری شاری کەرکوکەوە و لە چەند شوێنێک رووبەڕووبوونەوە دەستیپێکردووە.
[1]
- خەڵکێکی زۆر کەرکوکیان جێهێشت و بەرەو سلێمانی و هەولێر کەوتنەڕێ.
[1]
- هەردوو پارتی و یەکێتی یەکتری بە تاوانبار و خائین تۆمەتباردەکەن و کەوتنی کەرکوک و ناوچەکانی دەوروبەری دەخەنە ئەستۆی یەکتری.
[1]
- سوپای عێراق گەیشتە نزیک شارەدێی جەلەولا.
[1]
-
وەزارەتی پێشمەرگەوەزارەتی پێشمەرگە هەواڵێک لەسەر دەرکردن و بێبەریکردنی هێزەکانی 70ی یەکێتی لە وەزارەتەکەیان رەتدەکاتەوە.
[1]
-
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانوەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق رێککەوتووین، کە هەناردەکردنی نەوت نەوەستێت، بۆیە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان هەناردەی نەوت راناگرێت.
[2]
- حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند ئەرکی سەرشانمە بەپێی دەستوور کاربکەم بۆ خزمەتکردنی هاونیشتمانیان و پاراستنی وڵات، کە تووشی مەترسیی دابەشبوون بووەیەوە بەهۆی سووربوون لەسەر ئەنجامدانی گشتپرسی لەلایەن دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان.
[4]
- بەپێی راگەیەنراوێکی وەزیری ناوخۆی عێراق ئەمڕۆ، داوای لەسەرجەم هێزەکانی پۆلیسی ناو شاری کەرکوک کردووە کە پارێزگاری لە بەرپرسە سیاسییەکان و بارەگای پارتە سیاسییە کوردییەکان بکەن.
[2]
-
لاهور شێخ جەنگیلاهور شێخ جەنگی ڕایدەگەیەنێت، ئەوەی بەسەر میللەتەکەماندا هاتووەو کەرکوک لەمەترسیدایە، لە بارزانی دەخوازێت دەست لەکار بکێشێتەوەو دەشڵێت: بەداخەوە
31ی ئاب31ی ئابێکی تر بەسەر کەرکوک-دا هێنرا.
[3]
-
مەحمود سەنگاویمەحمود سەنگاوی، ئەندامی سەرکرایەتی یەکێتی رایدەگەیەنێت: لەگەڵ سوپای عێراق ڕێککەوتین و بڕیارماندا بگەڕێینەوە بۆ پێش 10-06-2014 واتا پێش هێرشی
داعشداعش.
[3]
- ڕاکان سەعید جبوری ڕایدەگەیەنێت ئەو خێزانانەی کەرکوکیان جێهێشتووە دەتوانن بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان بێئەوەی هیچ زیانێکیان پێبگات.
[1]
- بە ئامادەبوونی هادی عامری و ئەبو مەهدی موهەندیس، سەرکردە باڵاکانی حەشدی شەعبی، ئاڵای عێراق لە باڵەخانەی پارێزگای کەرکووک هەڵکرا و
ئاڵای کوردستانئاڵای کوردستان داگیرا.
[1]
- ترێنت فرانکس کۆنگرێسمانی ئەمریکی لە چاوپێکەوتنێکیدا ڕایگەیاند پێویستە ئەمریکا بەشێوەیەکی جیاواز بیر لە کوردەکان بکاتەوە، لەبەرئەوەی کوردەکان هاوپەیمانێکی زۆر باشی ئەمریکا بوون لە شەڕی دژی داعشدا و هەوڵی زۆریاندا بۆ لەناوبردنی داعش لەکاتێکدا هیچ کەسێک یارمەتی نەدان، بۆیە من بڕوام وایە پێویستە ئێمە بیانپارێزین و هەر شتێک لەتواناماندابێت بۆیان بکەین.
[2]
- دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند ئێمە ئاگاداری رووبەڕووبوونەوەکانین و پشتگیری هیچ لایەنێکیشیان ناکەین.
[1]
- داعش گوندێک لە دوبز کۆنتڕۆڵدەکات.
[1]
- ئێران و عێراق و هێزێکی زۆریان لە نزیک مەرزی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران کۆکردۆتەوە، لەبەرامبەردا پارتی و حکومەتی هەرێمیش هێزێکی زۆری لەو سنورە بڵاوەپێکردوو.
[2]
- نووری مالیکی، جێگری سەرۆککۆماری عێراق پیرۆزبایی کۆنترۆڵکردنی کەرکووک لە عێراقییەکان دەکات و دەشڵێت سوپاس و رێزم بۆ ئەو لایەنە کوردییانە هەیە کە سەلماندیان دژی دابەشبوونی وڵاتن.
[2]🗄 سەرچاوەکان |
[1] | ⚫ دیارینەکراو | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | تەواوی کەناڵەکانی راگەیاندن |
[2] | 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی دواڕۆژ - 16-10-2017 |
[3] | 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رۆژنیوز - 16-10-2017 |
[4] | 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رووداو - 16-10-2017 |
[5] | 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی خەندان - 16-10-2017 |
|
📷 فایلی وێنە |
1.0.1 | 24 KB |
| |
Oct 16 2017 9:09AM | هاوڕێ باخەوان |