📊 بابەت 376,153 | وێنە 59,769 | پەڕتووک PDF 11,167 | فایلی پەیوەندیدار 44,743 | 📼 ڤیدیۆ 169 | 🗄 سەرچاوەکان 15,142
لەم کاتەدا 42 میوان لەسەر ماڵپەڕی کوردیپێدیا ئامادەیە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!||
|
📅 ئەمڕۆ 13-08 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆13-08-2020
📆12-08-2020
📆11-08-2020
📆10-08-2020
📆09-08-2020
📆08-08-2020
📆07-08-2020
📂 زۆرتر ...
📅13 August
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
👫 ڕەشید زەکی کابان
کوڕی مەعروف کابانی عەزیز مێرگە(مەرگە)ی لەنەوەکانی خدر بەگی مەرگەییە ساڵی 1878 لە سلێمانی لەدایک بووە. لە قوتابخانەی ڕوشدییەی عەسکەریی سلێمانی و ئەعدادی عەسکەریی بەغدا خوێندویەتی، ساڵی 1897مەکتەبی حەربییەی ئەستەمبوڵی تەواو کردووه و، بووە بە مولازمی دووەم لە ئەندازەی (ئیستیحکام)دا سەرەتا کراوە بە مامۆستا لە ئەعدادی عەسکەری بەغداوتا (1910) پلەکەی گەیشتۆتە یووزباشی(نەقیب).
پاشتر بوو بە ئامر لیوای (مونتەفیک)و ساڵی (1913) لە شەڕێکی خێڵە عەرەبەکانی ئەو ناوەدا، بریندار کراوه و هاتۆتەوە بۆ سلێمانی.کراوە
👫 وەدات حسێن عەلی (وەدات دهۆکی)
لە 1988 لە گەڕەکی ماڵتای پارێزگای دهۆک لە دایکبووە و ماوەی چەند مانگێک بوو گرێبەستی لە گەڵ ئاژانسی ڕۆژنیوزدا واژۆ کردبووووە.
ڕۆژی 13-08-2016لە ماڵ دەچێتە دەرەوەو لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە دەڕفێندرێت و بۆ شوێنێکی نەزاندراو دەیبەن و پاش چەند کاتژمێرێک تەرمەکەی تەرمەکەی لە سەر ڕێگەی شارۆچکەی سێمێڵ دۆزراوەتەوە. سەرچاوەکان ئاماژە بەبوونی ئاسەواری ئەشکەنجە دەکەن بە سەر جەستەیەوە.
👫 پاکیزە رەفیق حیلمی
پرۆفیسۆر پاکیزە لە ساڵی 08-04-1924 لە شاری سلێمانی لە رۆژی بەمبارانکردنی شاردا کە خەڵکەکە چۆلیان کردبوو، لە ئەشکەوتی سورداش لە دایک بووە خوێندنی سەرەتایی لە 1931-1937 لە شاری سلێمانی بە زمانی کوردی تەواو کردووە
لە ساڵی 1929 لەگەڵ کچ وکورانی شارەکەی بۆ حوجرەی مەلا ئامینە (مامزە) ناردراوە، بەڵام لە سەرداوی خۆی هەر بۆ ماوەیەکی کورت دەوامی کردووە، لە ساڵی 1938 ماڵیان بۆ بەغدا گواستراوەتەوە و خوێندنی ئامادەیی بە زمانی عەرەبی تەواو کردووە و هەر لە بەغدا سێ ساڵەی خانەی مامۆستایانی تەواوکردووە وەک بەر
👫 سابیر کوردستانی
سابیر محەمەد ئەحمەد، ناسراو بە سابیر کوردستانی، لە ساڵی 1955 لە شاری کەرکوک لەدایکبووە، ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و خاوەنی سێ کچ و کورِێکە. لە ساڵی 1970 بۆ جاری یەکەم لە قوتابخانەی ئیمام قاسم لە شاری کەرکوک لە یادی دامەزراندنی یەکێتی قوتابیانی کوردستان گۆرانی گووتووە، هەر لەو کاتەوەش توانی خۆی وەکو گۆرانیبێژێک بناسێنێت، لە ساڵی 1971 یەکەم گۆرانی لە کەناڵی تەلەفزیۆنی کەرکوک تۆمارکرد، لە ساڵی 1972 گۆرانییەکی لە ئێزگەی دەنگی کوردی لە بەغدا تۆمار کرد..[1]
بەهۆی نەخۆشی کۆرۆناوە لە 10-08-2020 گیانی لە
📝 بزوتنەوەی گۆڕان راگەیەندراوێک سەبارەت بە رووداوەکانی ئەمڕۆ بڵاودەکاتەوە | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
بزوتنەوەی گۆڕان راگەیەندراوێک سەبارەت بە رووداوەکانی ئەمڕۆ بڵاودەکاتەوە
📝 بەڵگەنامەکان


راگەیەندراوێک بۆ رای گشتی دەربارەی روداوەکانی ئەمڕۆ هاونیشتمانیانی کوردستان لە ئێستادا، بەهۆی ئەنجامدانی ئەو ریفراندۆمریفراندۆمە بێ بەرنامەیەی پارتی و یەکێتی و هاوڕاکانیان لەم هەلومەرجە نەگونجاوەدا، هیچ کاتێک خەڵکی کوردستان و دەسکەوتەکانمان و دواڕۆژی گەلەکەمان هێندەی ئێستا لە بەردەم مەترسی و هەڕەشەی ترسناک و نادیاردا نەبوە.
هەمو ئەوانەش لە ئەنجامی سیاسەتی شکستخواردو و هەستنەکردن بە بەرپرسیارێتی دەسەڵاتدارانی کوردستانە.
لە ئێستادا نەک تەنها ژیان و ئاسایشی هاوڵاتیان‌، بەڵکو هەمو دەسکەوتەکانمان و ئەزمونی حوکمڕانی لەبەردەم ئاڵنگاری گەورەدان.
بەرپرسیارێتی ئەو ئەگەرانەش لە ئەستۆی ئەوانەدایە کە خوێن و فرمێسکی گەلەکەمانیان بۆ بەرژەوەندی کەسی و حیزبی بەکارهێنا.
هێزی پێشمەرگەی کوردستان و خەڵکی خۆراگری کوردستان بە گشتی‌و، هاوڵاتیانی پارێزگای کەرکوک بە تایبەتی، لە شەڕی روبەڕوبونەوەی تیرۆریستان و داگیرکەرانی کوردستاندا ببونە سیمبوڵی خۆڕاگری و شانازی گەلەکەمان، بەڵام دەسەڵاتدارانی کوردستان لە ئەنجامی سیاسەتە بەرژەوەندیخوازو شکستخواردوەکانیان و نەخوێندنەوە بۆ ئەگەرو پێشهاتەکان وایانکرد هەمو ئەو سەروەریانە بکەونە مەترسییەوە.
ئێمە لە بزوتنەوەی گۆڕانبزوتنەوەی گۆڕان بە توندی ئیدانەی ئەم پەلامارانە دەکەین و هاوخەمی خۆمان بۆ کەسوکاری شەهیدەکان و بریندارەکان و ئاوارەبونی هاوڵاتیان و بەتاڵانبردنی موڵکوماڵیان رادەگەیەنین.
هەروەها داوادەکەین، کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئەم شەڕە وێرانکارییە رابگرن و رێگەنەدەن حکومەتی عیراق ژیان و ئاسایشی هاوڵاتیان بخاتە مەترسییەوە.
هەروەها داوا لە حکومەتی بەغدا دەکەین دەستبەجێ پەلامارەکانیان بۆ سەر خاک و هاوڵاتیانی کوردستان رابگرن و لەو شوێنانە بکشێنەوە کە کۆنتڕۆڵیان کردوەو گفتوگۆ بکەنە بەدیلی شەڕو خوێنڕشتن.
ناکرێ ئەنجامدانی ریفراندۆم بکرێتە پاساو بۆ پێشێلکردنی دەسکەوت و مافە نیشتمانی و نەتەوەییەکانمان‌. لەو پێناوەشدا بزوتنەوەی گۆڕان ئامادەیە بە ئەرکی نیشتمانی خۆی هەستێ بۆ گفتوگۆ لە پێناوی چارەسەرکردنی کێشەکان.
هەموو هێزو کەسایەتی و لایەنە سیاسییە نیشتمانییەکانی کوردستان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی بە ئەرک و بەرپرسیاریێتی نیشتمانی خۆیان هەستن‌ و نەخشەیەکی گشتگیر بۆ دەربازکردنی گەلەکەمان داڕێژین‌ و هەنگاوی کرداری بنێین بۆ دەرچون لەم قەیرانە ترسناکە.
نابێ لەژێر هیچ فشارێکدا دەسبەرداری مافە دەستوریییەکانمان و ئەو دەسکەوتانە بین، کە بە خوێنی رۆڵەکانی گەلەکەمان بەدەستهاتون.
هەمو دامودەزگاکانی دەسەڵات و حوکمڕانی هەڵبوەشێتەوەو لەسەر بنەمایەکی نیشتمانی تەندروست دابڕێژرێنەوە و دەسەڵاتدارانی هەرێم، ئەوانەی بەرپرسن لەوەی ئەم رۆژەیان بەسەر گەلەکەماندا هێنا دەستلەکاربکێشنەوە، وەک چۆن خۆیان لە راگەیاندنەکاندا دەیانوت ئەنجامی خراپی ریفراندۆم لە ئەستۆ دەگرن. هەروەها داوادەکەین حکومەتێکی رزگاری نیشتمانی کاتی دابمەزرێ تا ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێگەردی گشتی.
بزوتنەوەی گۆڕان
16-10-2017

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 16-10-2017
🏟 پارت / لایەن: 🕯 بزووتنەوەی گۆڕان
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 95% ✔️
95%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
95%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 16 2017 3:10PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 16 2017 11:06PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 16 2017 11:06PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 2,060 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
بزوتنەوەی گۆڕان راگەیەندراوێک سەبارەت بە رووداوەکانی ئەمڕۆ بڵاودەکاتەوە
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️16-10-2017
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.08
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,437 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574