زۆر نیگەرانین بەو ڕاپۆرتانەی دەربارەی تووندوتیژی لە #کەرکووک# بڵاوبوونەتەوە و بە تووندی دژی هەر هۆکارێکین کە ببێتە هۆی گیانلەدەستدانی خەڵک. بانگهێشتی گشت لایەنەکان دەکەین بۆ دەستبەجێ وەستاندنی کردەی سەربازیی و گەڕاندنەوەی ئارامیی، لە کاتێکدا ئێمە بەردەوام دەبین لە کارکردن لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی ناوەند و حکومەتی هەرێم بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و خۆبەدوورگرتن لە ڕووبەڕووبوونەوەی زیاتر. پشتیوانی لە بەئاشتییانە پیادەکردنی ئیدارەیەکی هاوبەش لە نێوان حکومەتی ناوەندی و حکومەتە خۆجێییەکان بەشێوەیەکی هاوتەریب لەگەڵ دەستووری عێراقیدا دەکەین، لە هەموو ناوچە جێناکۆکەکان. داعش ئێستاش دوژمنێکی ڕاستەقینەی عێراقە و هانی هەموو لایەنەکان دەدەین تیشک بخەنە سەر بەتەواوی ئازادکردنی وڵاتەکەیان لەو دووژمنە.
16-10-2017
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 4,816