图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,476
图片 106,119
书籍 19,168
相关文件 96,500
Video 1,308
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری عیراق پەیامێک لەبارەی دۆخی ئێستای کەرکووک و عێراق بڵاوکردەوە
小组: 库尔德文件 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری عیراق پەیامێک لەبارەی دۆخی ئێستای کەرکووک و عێراق بڵاوکردەوە
库尔德文件

فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری عیراق پەیامێک لەبارەی دۆخی ئێستای کەرکووک و عێراق بڵاوکردەوە
库尔德文件

بەناوی پەروەردگاری بەخشندە و میهرەبانەوە
ئەی گەلی عێراقی نەبەز ئەی جەماوەری کوردستانیی بەڕێز،
سڵاوی خواتان لێ بێت
لە چەند سەعاتی ڕابردودا پارێزگای کەرکووک و ناوچە جێ ناکۆکەکان ڕوداوی سەربازیی و سیاسییان بەخۆوە بینی، ئەوەش لە دوای جموجۆڵە کتوپڕو نائاساییەکەی هێزە ئەمنییەکانی فیدراڵیی بۆ دوبارە کۆنترۆڵکردنەوەی پێگە ستراتیژییە سەربازیی و پەترۆڵە جاڕەکان و دامەزراوە سەرەکییەکانی پارێزگاکە.. کە پێشتر زۆربەیان بە درێژایی ئەم ساڵانەی دوایی دوای بەرپەرچدانەوە بەرچاوەکەی حوزەیرانی ساڵی 2014 بەروی چەتە تاوانبارەکانی #داعش# لە ژێر چاودێریی هێزەکانی پێشمەرگەدا بون.
ئەو بەرپەرچدانەوە دلێرانەیە ڕێگری کرد لەوەی تێرۆریستان کەرکووک داگیربکەن سەرباری ئەوەی چەند پارێزگایەکی وەک نەینەواو سەلاحەددین و ئەنبار و شاری گرنگ بەتایبەتیی موسڵیشیان داگیرکردبو کە زیاتر لە سێ ساڵ لە ژێر چنگی داگیرکارییاندا بو، تا بەم دواییە بە جوامێریی و قوربانیدانی هێزە چەکدارەکانمان بە هەمو ڕیزەکانی سوپا و پۆلیسی فیدراڵیی و هێزەکانی پێشمەرگە و حەشدی شەعبیی و خۆبەخشە مەدەنییەکان ڕزگارکرا و هەمو هێزەکان بە یەکڕیزیی لە پێناوی ئازادیی و سەربەرزیی بەرەو ڕویان بونەوە و خوێنیان تێکەڵ بە یەک بو لە مەیدانی ڕوبەڕوبونەوەدا لە پێناوی بەرگریکردن لە نیشتمان و هاوڵاتیاندا.
بەردەوام بونی ئەو چاودێرییە ئەمنییەی هێزەکانی پێشمەرگە لە کەرکووک لەگەڵ دەستوردا ناکۆک نەبو بەو پێیەی ئەو هێزانە بەشێکی سەرەکیین لە سیستمی بەرگریی نیشتمانیی عێراق، بۆ داکۆکیکردن لە لە سەروەریی و ئاسایشی وڵات.. لە پاڵ ئەرکە سەرەکییەکانی بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان.
بەڵام #ڕیفراندۆم# بۆ سەربەخۆبونی هەرێمی کوردستان لە عێراق.. ناکۆکیی ترسناکی لێکەوتەوە لە نێوان حکومەتی فیدراڵیی و حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە نێوان خودی هێزە سیاسییەکانی کوردستانیشدا، ئەمەش وای کرد کە هێزە ئەمنییەکانی فیدراڵیی ڕاستەوخۆ بگەڕێنەوە بۆ کۆنترۆڵکردنی کەرکووک. ئەوەش بەو مانایە نیە کە گۆڕانکارییەک لە سروشتی دەستوریی ئەرکەکانی هێزی پێشمەرگە ڕوبدات بەو پێیەی بەشێکن لە سیستمی بەرگریی سەربازیی نیشتمانیی عێراق.
بۆیە ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لە کەرکووک ئاگادار دەکەین ڕێزی دەسەڵاتی قانون و دەوڵەت بگرن.. داوایان لێ دەکەین بگەڕێنەوە سەر کاروبار و ژیانی ئاسایی خۆیان.. لەم بارودۆخەدا دان بەخۆدا بگرن، تەواوی هێزە ئەمنییەکانیشمان ڕادەسپێرین بەهیچ جۆرێک خۆ لەقەرەی ماف و شکۆیی و ڕێزی هیچ کام لە هێزەکانی پێشمەرگەو کارمەندان و دانیشتوانی کورد و هەر هاوڵاتیەکی تر نەدەن لە کەرکووک و کار بکەن بۆ ڕێگرتن لە هەر زیادڕەوییەک و گرتن و ڕەوەدونانی بەرپرسیارانی ئەو ڕەفتارانە هەر کەسێک بێت، پەلەش بکەن لە دابینکردنی سەلامەتیی گەڕانەوەی هەرچی زوتری هاوڵاتییە کەرکووکییەکان بە سەربەرزیی و ئارامیی کە ناچار بون ماڵەکانیان جێ بهێڵن بەهۆی هەڵمەتە سەربازییەکان و ئاسەوارەکانی بارودۆخەکە.
هاوکات پێویستیی زیاترکردنی هەوڵەکان دوپاتدەکەینەوە بۆ ئەوەی لایەنە ناکۆکەکان بگەڕێنەوە بۆ دیالۆگی بەپەلەو دڵسۆزانە لە پێناوی چارەسەرکردنی کێشە سیاسیی و ئیدارییەکانی دوای ئەو ڕوداوانە لەسەر بنەمای پابەند بون بە دستور و قانون کە مافەکانی هەموان بپارێزرێت، وشیارییش نوێ دەکەینەوە لە مەترسییەکانی فەرامۆشکردنی جیاوازییەکان و کەڵەکە بونیان بۆ ناکۆکیی توند و قوڵتر.. ئەوەش بێ جیاوازیی زیان لە هەموان دەدات سەرباری ئاسەوارە وێرانکەرەکانی بۆ ئایندەی هەمو عێراقییەکان.
‎ئەی گەلی مەزنمان‪..
‎لەم بارودۆخەدا کە ڕوانین و بانگەشە و لێکدانەوەکان جیاواز دەبن لە پێگە و لێپرسراوێتیی دەستورییمانەوە زۆر شێلگیرانە گرنگیی پابەند بون بە دەستور دوپات دەکەینەوە وەک بنەمایەک بۆ هەر هەنگاو یان ڕێوشوێنێک کە هەمیشە بە پەرۆشین بۆ زامنکردنی.
‎ئێمە لە ساتە ناسک و گرنگەکاندا لە ڕابردودا هەوڵی زۆر و بەرچاومان دا لە پێناوی ڕێگە چارەیەک لانی کەم بۆ سوککردن و ڕەواندنەوەی ئەو قەیرانە ترسناکەی کە لە نێوان حکومەتی فیدراڵیی و حکومەتی هەرێمی کوردستاندا دروست بو بەهۆی سوربونی دوەمیان و یەک لایەنە ڕیفراندۆمی کرد.. بەوپەڕی هێزەوە ڕوبەڕوی هەمو هەڕەشە و پەلامارێک بوینەوە و پابەند بونی بەهێز و نەگۆڕمان دوپات دەکەینەوە بە خستنە پێشەوەی دەستور و یەکێتیی و سەروەریی عێراق، بانگهێشتی بەپەرۆشمان نوێ دەکینەوە بۆ پێویستیی قوڵکردنەوەی پەیوەندیی برایانەی مێژویی نێوان پێکهاتەکانی گەلەکەمان و کاراکردنی پەیوەندیی خەباتی هاوبەشی نێوان هێزە نیشتمانییەکانی دژی دیکتاتۆریی و تێرۆر.
‎لە هەرکات زیاتر شێلگیرانەتر بەردەوام دەبین لە پابەند بون بەو پرەنسیب و پێودانگانە و پێویستیی خستنە گەڕی هەوڵ و قوربانیدانی زیاتر لە پێناوی لابردنی مەترسیی و دڕدۆنگیی و گومانەکان.. تا ئەو کاتەی ڕێککەوتن دەکرێت بۆ زامنکردنی ماف و ئازادییە دەستورییەکان لەرێی دیالۆگی ڕاشکاو و بنیاتنەر کە ئەزمونی دیموکراسیی وڵات بپاریزێت و دەستکەوتەکانی کوردو عەرەب و تورکمان و تەواوی عێراقییەکان بێ جیاوازیی پەرەیان پێ بدرێت. لە ڕوانگەی قورسایی ئەرک و لێپرسراێتییە دەستورییەکانمانەوە پێویستیی دەرکردنی قانونی پێویست دوپات دەکەینەوە بۆ بەهێزکردنی سیستمی دیموکراسیی فیدراڵیی و زامنکردنی پیشەیی و ڕونیی ڕۆشنیی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی داهاتو بە پابەند بون بە دەستور و بەو وادانەی کە دیاری دەکرێن. سەرباری پێویستیی پابەند بون بە پرەنسیبەکانی دیالۆگی دیموکراسیی، پاراستنی ژیانی دەستوریی، تێکشکاندنی تێرۆر و خستنە هەورازی بەرژەوەندیی عێراقییەکان لە هەر بەرژەوەندییەکی تر‪.‬
‎لە کاتێکدا بە پێزانینی زۆرەوە بانگەوازەکەی سەماحەتی ئایەتوڵا عوزما سەید عەلی سیستانیی بەرز دەنرخێنین بۆ پابەند بون بە دەستور وەک خۆی و پەنای بۆ ببرێت لە چارەسەرکردنی تەواوی کێشە ناوخۆییەکاندا. هیواداری و دڵنیاشین هەموان ڕەچاوی هەمو ئەوانە دەکەن و پێکەوە هەوڵ بدەن بۆ کاری جدیی و بەردەوام بە ئامانجی دان بەخۆدا گرتن تا کەش و هەوای لەباری دیالۆگ ئاشتی و دیموکراسیی و دەستوریی بڕەخسێت، هەنگاو بۆ پێشەوە بنرێت بەرەو گەشەپێدانی دەستکەوتەکانی سیستمی دیموکراسیی کە یەکێتیی عێراق و سەروەرییەکەی بپارێزێت‪.‬
‎سڵاو بۆ تەواوی شەهیدانی گەلە دلێرەکەمان..
‎سەرکەوتوبێت ئیرادەی عێراقییەکان لە دەوڵەتێکی دیموکراسیی فیدراڵیی پێشکەوتوی ئارام و ئۆقرەدا‪.‬
‎پەروەردگار عێراق و گەلەکەمان بە هەمو ڕۆڵە و پێکهاتەکانییەوە بپارێزێت..
‎بە خواتان ئەسپێرم‪
17-10-2017
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览3,500
HashTag
来源
挂钩项目: 3
Publication date: 17-10-2017 (7 年份的)
Document style: No specified T4 547
文件类型: 原文
普罗旺斯: 伊拉克
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 94%
94%
添加( هاوڕێ باخەوان 17-10-2017
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on19-10-2017
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):24-10-2023
URL
此产品已被浏览3,500
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,476
图片 106,119
书籍 19,168
相关文件 96,500
Video 1,308
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!