کەمپینی کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ ئاوارەکان
باکووری کوردستان
- بەهۆی ئۆپەراسیۆنێکی سوپای تورک لە شارۆچکەکانی سەربە
ئامەدئامەد، لە 16 شارەدێ و دەیان گوندی ئەو پارێزگایە قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەندرا.
[4]
باشووری کوردستان
- پاش ئەوەی
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی لە هەندێک لە ناوچە داگیرکراوەکان کشایەوە، لە
خانەقینخانەقین و
کەرکوککەرکوک ئاڵای کوردستانئاڵای کوردستان هەڵکرایەوە.
[1]
- ئێوارەی ئەمڕۆ لە خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی خانەقین بۆ داواکردنی دەرچوونی پۆلیسی فیدراڵی لە شارۆچکەکە، خۆپیشاندەرێک بەناوی محەمەد نووری -
محەمەد دۆشمەچیمحەمەد دۆشمەچی شەهید بوو و دەیان برینداریشی لێکەوتەوە.
[1]
- راوێژکاری راگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایدەگەیەنێت، هێزە ئەمنییەکانی عێراق لەو شوێنانەی بۆی دیاریکراوە نەکشاونەتەوە.
[1]
- ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ
کۆسرەت رەسولکۆسرەت رەسول عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی دەرکرد، ئەوەش بە تۆمەتی ناوبردنی هێزە عێراقییەکان بە هێزی داگیرکەر لە کەرکووک.
[1]
- بەرپرسی
بەرەی تورکمانیبەرەی تورکمانی لەکەرکوک رایدەگەیەنێت، دۆخی کەرکوک لەرابردوو سەقامگیرترە و لەچەند هەفتەی داهاتووشدا ئیدارەیەکی نوێ پێکدەهینرێت و پۆستی پارێزگاریش دەدرێتەوە بە یەکێتی.
[1]
- پنتاگۆن رایدەگەیەنێت، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پڕۆگرامە گەورەکەی لە مەشقپێکردن و پێدانی چەک بە هێزە عێراقییەکان دەوەستێنێت ئەگەر هێزەکەیان بەردەوامبێت لە هێرشکردنەسەر کوردانی هەرێمی کوردستان.
[2]
- ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانی
بزوتنەوەی گۆڕانبزوتنەوەی گۆڕان ئاشکرايدەکات، بەنیازن لە چەند رۆژی داهاتوودا لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسیی و کەسایەتییەکان کابینەی هەشتی حکومەتی هەرێم هەڵبوەشێننەوە و حکومەتێکی کاتی پێکبهێنن.
[2]
- ئەردۆغان رایگەیاند، لە هەر کاتێکدا دەکرێ سنوورەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دابخەن، بەڵام بەو مەرجەی بەغدا بتوانێ هەموو پێداویستییەکانی باکووری عێراق دابینبکات و هەرێمی کوردستانیش دەروازەکانی رادەستی حکومەتی ناوەندی بکات.
[3]
- بارەگای
بەرەی تورکمانیبەرەی تورکمانی عێراق لە شارەدێی پردێ سوتێنرا.
[1]
- کەریم نوری، وتەبیژی دەستەی حەشدی شەعبی لەعێراق ئەمرۆ بە دواڕۆژی وت هیچ پلانیک بۆ پاشەکشێی هێزەکانی حەشدی شەعبی نییە لەکەرکوک و ناوچە کێشە لەسەرەکان، ئەوەشی هەیە تەنها دورخستنەوەیانە لەگەڕەکە کوردییەکانی کەرکوک و ناوچەکانی دیکە و جێگیرکردنیانە لەدەوروبەری شارەکە.
[2]
- حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ژمارەیەک لە ئەندامانی پۆلیسی پارێزگای دیالە دەرکردووە لەبەرامبەر سوتاندنی
ئاڵای کوردستانئاڵای کوردستان لە شارۆچکەی
خانەقینخانەقین.
[2]
- جەبار عەلی لوعەیبی، وەزیری نەوتی عێراق ئەمڕۆ هۆشداریدایە سەرجەم دەوڵەت و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان لە گرێبەستکردن یاخود رێککەوتن لەگەڵ هەر لایەنێک لەناو عێراق بەبێ گەڕانەوە بۆ حکومەتی فیدڕاڵی و وەزارەتی نەوت.
[2]
-
عەلی قەڵایعەلی قەڵای، بەرپرسی ڕاگەیاندنی مەڵبەندی دووی کەرکوکی یەکێتی نیشمانی کوردستان، بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند:ئەو پڕوپاگەندەی لە کەرکوک دەکرێت، کە گوایە هێرش کراوەتە سەر هێزە ئەمنییەکان دوورە لە ڕاستییەوە، نە هێرش هەیە نە ڕاپەڕین، کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی پارتی دەورێکی خراپ دەبینن و دەیانەوێت ڕەوشەکە بشێوێنن.
[4]
-
سەعدی ئەحمەد پیرەسەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، بارزانی و کۆسرەت رەسول ئاگاداری رێککەوتنی کەرکووک نەبوون. دەشڵێت یەک چەکداری حەشدی شەعبی لەناو کەرکووک نەماوە و دۆخی کەرکووک و شنگالیش ئارامە.
[3]
- شێرکۆ میروەیس بەرپرسی مەڵبەندی خانەقینی یەکێتی لە شارۆچکەی خانەقین لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند بەداخەوە چەند ڕۆژێکە دۆخێکی نەخوازراو ڕووی کردووە ناوچەکە و شارۆچکەکەمان بە هاتنی سوپای عێراق، ئەمەش هۆکاری هەڵەی سەرکردایەتی سیاسی کورد بوو ڕوویدا.
[2]
-
ئاشتی هەورامیئاشتی هەورامی وەزیری
سامانە سروشتییەکانسامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان داوا لە کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی بەرهەمهێنانی
نەوتنەوت دەکات، بەردەوام بن لە وەبەرهێنەرەکانیان لە هەرێمی کوردستان.
[2]
- دوای ئەوەی ڕێگریی لە کۆبوونەوەی لیستی
نەوەی نوێنەوەی نوێ کرا لە
پارکی ئازادیپارکی ئازادی، کۆمەڵێک هاوڵاتی بە مەبەستی ناڕەزایی دەربڕین شەقامی
کانی ئاسکانکانی ئاسکانی شاری سلێمانیان داخست، ئاسایشی سلێمانی بە زەبری هێز بڵاوەی بە خۆپیشاندەران کرد و پەلامارانی هاوڵاتیان و ڕۆژنامەنووسانی دا لەنێویشیاندا پەلاماری پەیامنێری ڕۆژنیوزیش دراوە و لێیان داوە.
[4]
- لە کەرکوک ئەفسەرێکی خانەنشینکراوی عەرەب بەناوی یاسین عەبدوڵڵا کە پێشتر ئەفسەری فڕۆکەوان بووە، لەلایەن ژمارەیەک چەکدارەوە بەدەستڕێژی گوللە کوژرا.
[1]
- کۆمپانیای شیفرۆنی ئەمەریکیی ئەمڕۆ رایگەیاند کە بەشێوەیەکی کاتی چالاکیی هەڵکەندنی بۆ دۆزینەوەی نەوت و گاز لە هەریمی کوردستان راگرتووە.
[1]