بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
رۆژی پێنجشەممە 19ی 10ی 2017 دادگای لێکۆڵینەوەی ڕەسافەی بەغدا بڕیاری گرتنی بۆ بەڕێز کاک
کۆسرەت ڕەسولکۆسرەت ڕەسول جێگری گشتیی سکرتێری
یەکێتیی نیشتیمانی کوردستانیەکێتیی نیشتیمانی کوردستان دەرکردووە بە تۆمەتی دەربڕینی ڕای خۆی لەسەر ڕووداوەکانی کەرکووک.
ئەم بڕیارەی دادگەی ڕەسافە کە بڕیارێکی سیاسییە بە ڕوونی پێشان دەدات کە عەقڵییەتی باڵادەست لە بەغدا بە چ شێوەیەکە، گەلێک ڕای خۆی بە ئاشتیانە دەرببڕێت دەبێ سزای بەکۆمەڵ بدرێت، کەسێک ڕای خۆی دەرببڕێت دەبێ بگیرێت. هەر ئەو عەقڵییەتەیە وایکردووە کەس نەتوانێ لەگەڵیاندا بژیێت.
با دەسەڵاتدارنی بەغدا ئازاد بن، چ بڕیارێک دەدەن با بیدەن بەڵام باش بزانن تێکۆشەرێکی وەک کاک کۆسرەت و تێکۆشەرەکانی تریش بەوان ناگیرێت و بۆیان نییە بیگرن.
مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی
19-10-2017