📊 بابەت 376,035 | وێنە 59,734 | پەڕتووک PDF 11,159 | فایلی پەیوەندیدار 44,610 | 📼 ڤیدیۆ 168 | 🗄 سەرچاوەکان 15,107
لەم کاتەدا 8 میوان لەسەر ماڵپەڕی کوردیپێدیا ئامادەیە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!||
|
📅 ئەمڕۆ 09-08 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆09-08-2020
📆08-08-2020
📆07-08-2020
📆06-08-2020
📆05-08-2020
📆04-08-2020
📆03-08-2020
📂 زۆرتر ...
📅09 August
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
✌️ دەلال هونەر
تەمەنی 6 ساڵان بووە، ڕیکەوتی 09-08-2018 لەگەڵ دایکی و دوو خوشکی لە دەریای ئیجەدا خنکاون.
✌️ بێوار کامەران عەبدولڕەحمان
تەمەنی 22 ساڵبووە، لە سلێمانی لەدایکبووە، تا پۆلی شەشەمی سەرەتایی خوێندووە. لەساڵی 2011 بووەتە پێشمەرگە، دوا شوێنی پێشمەرگایەتی یەکەی 121ی هێزەکانی پشتیوانی دوو بووە. لەڕۆژی 08-08-2014 لە گەڕەکی وەحدەی شاری جەلەولا بەگوللەی قەناس بەدەستەکانی داعش شەهیدبوو. شەهید دوو خوشک و برایەکی هەیە، دایک و باوکیشی لەژیاندا ماون.
👫 ڕوئیا هاشمی
سەرلەبەیانیی رۆژی سێشەممە 08-08-2017، لە کۆمۆنی ئایدسڤۆڵی دەوروبەری شاری ئۆسڵۆ، پۆلیسی نۆڕوێژ لە کاتی پشکنین بۆ رووداوێکی هاتوچۆ، تەرمەکەیان دۆزیوەتەوە.
خەڵکی شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان لەناو ئۆتۆمبێلکدا دەدۆزێتەوە و دەمودەست شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە دەستبەسەر دەکات. بەپێی راپۆرتی پۆلیس کە لە رۆژنامەکانی نۆڕوێژدا بڵاو کراوەتەوە،لە بەدواداچوونێکی کورتدا، دەردەکەوێ کە بکوژی رۆئیا، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە و دەزگیرانی خودی رۆئیا بووە و بکوژ دانی بەوەدا ناوە کە لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا دەگەڵ رۆئیا دەمەقاڵییان لێ
👫 ئارام تیگران
هونەرمەند و گۆرانیبێژێکی کوردزمانی ئەرمەنییە. لە ساڵی 1934 لە شاری قامیشلۆ لەدایکبووە. لەگەڵ بنەماڵەکەیاندا بۆ ئەرمەنستان کۆچیان کردووە و لە 18 ساڵیدا کاتێک سەرەتایی تەواو کردووە٬ بووەتە کارمەند لە رادیۆی ئەرمەنستان. لە 8ەمین میهرەجانی چاند و هونەری ئامەددا بەشدار بووە و گۆرانییەکی بۆ ئامەد داناوە. خاوەنی 12 سی دی - یە و بە هەر سێ زمانی ئەرمەنی و کوردی و عەرەبی گۆرانیی وتووە.
هونەرمەند لە 08-08-2009 بە نەخۆشیی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.
📖 ئاراس شێخ جەنگی کێیە؟ | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

ئاراس شێخ جەنگی کێیە؟


ئاراسی شێخ جەنگی کێیە؟
رەنگە زۆرینەی میدیای کوردی و، خەڵکی، زانیاریان لە بارەی ئاراس شێخ جەنگیەوە نەبێت، لەوانەشە زۆرینەمان لەم چەند رۆژەی رابردوو ئاشنای ئەم کارەکتەرە سیاسیەی نێو بنەماڵەی تاڵەبانی ببووبین.
لە راستیدا تەمەنی دەستپێکردنی کاری سیاسی ئه و کابرایە لەگەڵ مام جەلالمام جەلال، دەگەرێتەوە بۆ ساڵانێکی دوور (زیاتر لە 35 ساڵ)، بە تایبەت دوای ئەوەی لەسەرەتای ساڵەکانی دووهەزارەوە، بوو بە یەکێک لە نزیکترین کەسەکانی مام جەلال.
ئاراسی شێخ جەنگی، جگەلەوەی لە نزیکەوە لەگەڵ مام جەلال کاریکردووە (لە پشتی پەردەوە)، لە هەمانکاتدا خاوەنی گروپی کۆمپانیاکانی کەلکانی بنەماڵەی شێخ جەنگیە (لە لایەن هیوای برای بەڕێوەدەبرێت).
یەکەم دەرکەوتنەکانی ئه و کابرایە، دەگەڕێتەوە بۆ 7 ساڵ لەمەوبەر، کە لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی هاووڵاتی، بە ناوی مام جەلال قسەی کردو، کۆمەڵێک بابەتی لە بارەی دۆخی ناوخۆی یەکێتی و چەند سەرکردەی یەکێتی وروژاند.
لەسەرەتاکانی ساڵی 2010، دەرکەوتنەکانی ئاراسی شێخ جەنگی، بووە هۆی دروستبوونی ناکۆکی، لەگەڵ هەریەک لە (بەرهەم صاڵح و کۆسرەت رەسول)، بەڵام دواتر مام جەلال رازیکرد، بە دوورکەوتنەوەی بۆماوەیەکی کاتی لە هەندێ کاروباری یەکێتی، بۆئەوەی تووشی پێکدادان نەبێت لەگەڵ جێگرانی سکرتێری گشتی.
ئاراس شێخ جەنگی، به و پێیەی یەکێک بووە لە نزیکترین کەسەکانی مام جەلال (مام جەلالیش لە ئێران و قاسم سلێمانیقاسم سلێمانی نزیکبووە)، بۆیە ناوبراو لەگەڵ عەدنانی حەمەی مینەعەدنانی حەمەی مینە، ئه و دوو سەرکردەی یەکێتین، کە زۆترین نزیکایەتیان لەگەڵ سوپای پاسداران و ئیتلاعات هەیە.
پێگەی سیاسی ئاراس، وەک کوڕە گەورەی شێخ جەنگی برای مام جەلال، زۆر لە براکانی (لاهور، ئاسۆ، پۆلات، هیوا) بەهێزترە، هەرکات ئه و دەربکەوێ لە ساحەکە دا، براکانی هیچ جۆرە رۆڵێکی ئەوتۆیان نابێت.
برازا گەورەکەی مام جەلال، بە دوو مانگ بەر لە وەفاتی مام جەلال، بەبێ ئاگاداری سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی یەکێتی، کرایە لێپرسراوی سکرتاریەتی مام جەلال، تاوەکو ئێستاش لەم ناویشانەی بەردەوامە، جگەلەوەش لەسەرجەم کۆبوونەوە نهێنییەکانی ئه و دوو مانگەی رابردوو، بە تایبەت لەسەر پرسی ریفراندۆم، بەشێوەیەک لە شێوەکان بەژداریکردووە، یاخود ئاگاداربووە.
ناوبراو، لای هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدی مامۆژنی، بە لە پێشترین کەسی بنەماڵەی تاڵەبانی دادەنرێت، باشترین نموونەش بۆئەمە: لە رێککەوتی 16ی تشرینی یەکەم (دوورۆژ لەمەوبەر)، لە راگەیاندراوەکەی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، لە بارەی کشانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە کەرکووک دەڵێت لای هەموو کەس روون و ئاشکرایە کە ئەندامانی خێزانەکەم وەک ئاراس و بافڵ و قوبادو لاهورو پۆڵاد هاوشانی پێشمەرگە قارەمانەکانی یەکێتی لە مەیدانی جەنگن و لەریزەکانی پێشەوەی بەرگرییدان، بۆیە داوا لە جەماوەری کەرکوکی قارەمان دەکەم باوەڕ بەو درۆو دەلەسانە نەکەن و ئارامی شارەکە بپارێزن.
له و راگەیاندراوەی هێرۆخان، ناوی ئاراسی شێخ جەنگی، لە پێشەوی ناوی باڤڵی کوری گەورەی هێناوە.
ئاراسی شێخ جەنگی، بە یەکێک لە ئەندازیارانی رێککەوتنەکەی شەوی 16 تشرینی یەکەم (دوو رۆژ لەمەوبەر) دێت، لەوکاتەی لە میدیاکان هەواڵی ئەوە وابڵاوکرایەوە، کە ناوبراو لەگەڵ باڤڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی، رێککەوتنیان لەگەڵ حکومەتی عێراقی و حەشدی شەعبی کردووە، لە بارەی کشانەوە هێزەکانی یەکێتی لە کەرکوک.
کەواتە؛ هەموو زانیارییەکان ئاماژەن بۆئەوەی ناوبراو؛ وەک کارەکتەرێکی سیاسی ماڵی تاڵەبانی پێگه و داهاتووەکی گەورەی لە نێو خانەوادەکەی و حزبەکەيی دەبێت، چونکە بەهۆی دەرکەوتنە توندو خێراکانی هەندێک کەس پێیدەڵێن شێرپەنجەکەی نێو بنەماڵەی تاڵەبانی. یەکێک لە ئەگەرەکانیش ئەوەیە: ناوبراولە داهاتوودا، لەگەڵ نەوەکانی تری بنەماڵەی تاڵەبانی، تووشی رووبەرووبوونەوە بێت بەهۆی دەسەڵات و پۆست.
سەرتیپ وەیسی کەریم

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 📖 بیبلۆگرافیا
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 76% ✔️
76%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
76%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 20 2017 10:51PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Oct 22 2017 12:41AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Oct 22 2017 12:41AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 3,468 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.153 KB Oct 20 2017 10:53PMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

ئاراس شێخ جەنگی کێیە؟

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️ئاراس شێخ جەنگی
2.👁️لاهور شێخ جەنگی
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.08
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,484 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574