ئاگاداریەک لە بەڕێوەبەرایەتی باخچەکانی سلێمانیەوە بۆ ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکەی سبەینێ 19-10-2017
📝 بەڵگەنامەکان
هەرچەندە هیچ نوسراوێکی رەسمیمان پێنەگەیشتووە بۆ ئەنجامدانی گردبوونەوەی جەماوەری سبەینێ لە
پارکی ئازادیپارکی ئازادی کە لە میدیاکانەوە بانگەشەی بۆدەکرێت، بەڵام وەک بەڕێوەبەرایەتی باخچەکان داواکارین لە ڕێکخەران و بەشداربوونی ئەو گردبوونەوە جەماوەریە پاک و خاوێنی پارکی ئازادی و کەلوپەلەکانی ئەو پارکە لە شکان بپارێزن و ڕێز لە ماندووبونی باخەوان و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیمان بگرن.
ئاگاداریشیان دەکەینەوە کە بەهۆی قەیرانی داراییەوە بەڕێوەبەرایەتیمان توانای چاککردنەوەی هیچ کەلوپەلێک و نوێکردنەوەی نیە، هەربۆیە ڕایدەگەیەنین پاراستنی کەلوپەلەکان و پاکڕاگرتنی پارکی ئازادی لە ئەستۆی رێکخەرانی ئەو کۆبونەوە جەماوەریەیە و هیوادارین رێنمایەکانی پارکەکە لەبەرچاو بگیرێت و زیانی پێنەگەیەنرێت.
18-10-2017