22-10-2017
باشووری کوردستان
- هاونیشتمانی باشووری کوردستان، لەبەردەم کونسوڵخانەی ئەمریکا لە
هەولێرهەولێر کۆبوونەوە، داوایان کرد ئەمریکا هەڵوێستی هەبێت لەسەر پێشڕەوییەکانی
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی بۆ ناو خاکی کوردستان.
[1]
- رەوتێکی تورکمان رایدەگەیەنێت، مافی ئێمەیە پۆستی پارێزگاری
کەرکوککەرکوک وەربگرین.
[1]
-
وەزارەتی پەروەردەوەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی ئاگاداردەکەینەوە، کە سەرجەمی ئەوانەی یەک بابەتی و دوو بابەتین، دەرفەتیان هەیە تا 31-12-2017 دەتوانن کاروباری بەشداربوون لە ئەزموونە گشتییەکانیان ئەنجام بدەن، ئەگەرنا خۆیان بەرپرسیارن.
[2]
- وتوێژی نێوان لایەنەکانی کوردستان بۆ رەتکردنەوەی پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ئارادایە و پەرلەمانتارێکی پارتیش رایدەگەیەنێت، کۆمەڵێک پێشنیار خراونەتەڕوو کە یەکێکیان بریتیە لە سڕکردنی پۆستی سەرۆکی هەرێم.
[2]
- گوتەبێژی یەکێتی رایدەگەیێنێ مەرجەکانی حکومەتی عێراق قابیلی پەسندکردن نین، گوتەبێژی پارتیش دەڵێت لەگەڵ گفتوگۆیەکی بێ مەرجن.
[3]
- دادگایەکی عێراق فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بابەکر زێباری سەرۆک ئەرکانی پێشووی سوپای عێراق دەرکرد.
[1]
- وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوا لە میلیشیا ئێرانییەکان و سەرجەم چەکدارانی بیانی دەکات عێراق جێبهێڵن.
[1]
- دوای 14 ساڵ دادگای
خانەقینخانەقین بە دادگای باڵای عێراقەوە لکێنرایەوە.
[1]
- وەزیری ناوخۆی عێراق بەسەردانێک گەیشتە
کەرکوککەرکوک و سەردانی بینای پارێزگای کرد، و ئامادەیی خۆشی نیشاندا کە ئامادەیە دەستی کەرکوکییەکان ماچ بکات لەپێناو گەڕانەوەیان بۆ شارەکە.
[2]
-
دیندار زێباریدیندار زێباری، سەرۆکی کۆمیتەی وەڵامدانەوەی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد کە لە کەرکوک و ناوچە کێشە لەسەرەکان 600 کەس کوژراون.
[1]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان