لەماوەی دەستپێکردنەوەی شەڕی نێوان #پەکەکە# و سوپای تورکیا، بەشێکی ناوچەکانی باکووری کوردستان وێران بوون. لە #شرناخ# پێنج گەڕەک بەتەواوی خاپوور بوون و، دوو هەزار و 44 خانووش ڕووخێندراون.
هێشتا 20 هەزار کەسی دانیشتووی شرناخ لە ئاوارەییدا دەژین، حکومەتی تورکیاش کە پێشتر بەڵێنی دابوو خانووەکانیان بۆ دروست بکاتەوە، ساڵێک زیاترە هەموو خانووەکانی دروست نەکردووەتەوە، ئەوانەشی دروستکراون؛ بچووکن و بە دڵی خەڵک نین.[1]
22-10-2017
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 5,727