راگەیێندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان 22-10-2017
📝 Belgeler
حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی یاسا و رێنماییەکاندا بڕوای تەواوی بە ئازادیی خۆپێشاندان و دەربڕینی ناڕەزایی و هەموو چالاکییەکی مەدەنیی رێگەپێدراو هەیە، بەڵام بەهیچ شێوەیەک قبووڵ ناکرێت خراپەکاری بەرامبەر بە نێردە دیپلۆماسییەکان و شوێن و ئۆفیسەکانیان لە هەرێمی کوردستان بکرێت و هەموو رێکارێکی یاسایی بەرامبەر بە هەر کارێکی نابەجێی بەو شێوەیە دەگیرێتەبەر.
لەم روانگەیەوە بە توندی سەرکۆنەی هەوڵی تێکدەرانەی رۆژانی رابردووی چەند کەسێک بەرامبەر کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر و هەوڵی بێڕێزیکردن بەرامبەر بە ئاڵاکەیان دەکەین و کردەوەیەکی ئاوا بەرامبەر ئاڵای هیچ وڵاتێک لە هەرێمی کوردستان مایەی قبووڵکردن نییە، دووپاتیشی دەکەینەوە کە ئەو کردەوانە کردەوەی تاکەکەسین و و دەزگاکانمان هەموو رێکارێکی یاسایی بەرامبەریان دەگرێتەبەر.
وەزارەتی ناوخۆوەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
22-10-2017
⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini
tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!