حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنماییەکاندا بڕوای تەواوی بە ئازادیی خۆپێشاندان و دەربڕینی ناڕەزایی و هەموو چالاکییەکی مەدەنیی ڕێگەپێدراو هەیە، بەڵام بەهیچ شێوەیەک قبووڵ ناکرێت خراپەکاری بەرامبەر بە نێردە دیپلۆماسییەکان و شوێن و ئۆفیسەکانیان لە هەرێمی کوردستان بکرێت و هەموو ڕێکارێکی یاسایی بەرامبەر بە هەر کارێکی نابەجێی بەو شێوەیە دەگیرێتەبەر.
لەم ڕوانگەیەوە بە توندی سەرکۆنەی هەوڵی تێکدەرانەی ڕۆژانی ڕابردووی چەند کەسێک بەرامبەر کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر و هەوڵی بێڕێزیکردن بەرامبەر بە ئاڵاکەیان دەکەین و کردەوەیەکی ئاوا بەرامبەر ئاڵای هیچ وڵاتێک لە هەرێمی کوردستان مایەی قبووڵکردن نییە، دووپاتیشی دەکەینەوە کە ئەو کردەوانە کردەوەی تاکەکەسین و و دەزگاکانمان هەموو ڕێکارێکی یاسایی بەرامبەریان دەگرێتەبەر.
#وەزارەتی ناوخۆ#ی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
22-10-2017
Em babete bezimanî (کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî
bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Em babete 4,864 car bînrawe